20

453 60 4
                                    



نیل : هه‌موومان له‌ ژیانمان یه‌کێکمان هه‌بووه که بۆ هه‌بوونی گیانمان دا خه‌ممان خوارد گریاین شه‌رمان کرد به‌ڵام له‌ کۆتایدا هیچمان پێ نەکرا بۆیان جگه له‌ هیچ هیچ نین خۆت باش دەزانی مینا من هیچم لە دەست نەدەهات

مینا : من هەندێک سات ئارام دەردەکەومـ لە ناخیشمدا ئاگر بلێسە دەکات هەر وەک ئەو بارودۆخانەی کە پێیدا تێپەڕ دەبم

پاش کاتژمێرێک>>>

دوای ئەوەی تاوتوێی ڕووداوەکان کرا دانشتنی دادگا دەدتی پێکردەوە

دادوەر: بەڕێزان و ئامادەبووانی هۆڵی دادگا دوای ئەوەی کە تاوتوێی هەموو بەڵگەو قسەی شایەدحاڵەکان کرا بۆمان دەرکەوت کە گومانلێکراو پارک مینا کە دەکاتە هاوسەری پارک جیمینی کوژراو بێتاوانەو ئازاد دەکرێ

وە دادگا بۆی دەرکەوت کە بکوژو تاوانباری ئەم کەیسە بە پێێ ئەو بەڵگانەی کە دەستمان کەوتوە و ئەو قسانەی شایەدحاڵەکان کردیان وە ئەو لێکۆڵینەوانەی لەلایەن پۆلیسەوە کرد بۆمان دەرکەوت کە بکوژی ئەم کەیسە لی جۆهیونە کە ئەکاتە پوری پارک میناو هاوبەشی کوژراوەکە پارک جیمین
وە بە هۆی تاوانی کوشتنی بە مەبەست سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت وە بەهۆی شاردنەوەی تاوانەکەوە ٥ ساڵ زیندانی کە تێژڕای ئەکاتە ٢٠ ساڵ زیندانی

دوای ئەوەی دادگا بڕیاری دا پارک مینا بێتاوان دەرچوو وە هەموو ئامادەبووان دڵطەنگی خۆیان بۆ مینا دەربڕی و هاوسۆزی خۆتمیان نیشاندا بە هۆی یەوەی دوای کوژرانی هاوسەرەکەی ئەو تاوانبار کرا لە کاتێکدا ئەو زۆر تەنیایە

POV Mina

دوای دادگایەکە بە تەکسیەک گەڕامەوە ماڵەوە چ ماڵێک ماڵێکی پیس و تۆزاوی بێگومان پاش دوو مانگ گەڕامەوە ماڵەوە وە کەس لەم ماڵە ناژی بۆیە هەروا دەبێ پێشتر تەنیا بووم و ئێستا تەنیا تر وێنەکەی منو جیمین هێشا هەڵواسرابوو چوموو سویرم خۆم و جیمینم ئەکرد یەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریمان پێم وابوو دڵخۆش دەبم لەگەڵت

بۆچی دەبوو وابیت لەگەڵم جیمین بۆچی بەم جۆرە تەنیات کردم بۆچی ڕێگەت نەدا دڵخۆشبین تۆ هەموو هۆکارێکت پێ دام بۆ ڕۆشتنت و هیچ هۆکارێکت پێ نەدام بۆ مانەوەت دەزانیت چی جیمین ناخۆشترین بەش ئەوە بوو من زۆر هۆکارم هەبوو بۆ رۆشتن بەڵام بریارمدا بمێنمەو تۆ زۆر هۆکارت هەبوو بۆ مانەوە بەڵام تۆ بریارتدا وازبێنی

ئێمە وەک یەکتر نین بۆم دەرکەوت کە تۆ ستەمکاری وە داواكردنى دادپەروەری لە ستمکار وەک داواکردنی عەقڵ وایە لە شێت

نازانم چی بوو لە پڕێکا لە نێوانماندا کەلێنێک ڕوویدامن بێدەنگ بووم ، تۆش بێدەنگ بوویت خۆشەویستیش بێدەنگ بوو

ئێستا تەنیا یادگاریەکان کەوتونەتە قسە ئاخر جیمین من هەموو کارێکم بۆت کرد بەس بۆ ئەوەی لەگەڵم بمێنیەوە و دڵت تەنها بۆ من بێت هەموو ڕۆژێک لەگەڵ هەر گرینگی پێدانێکم ساردتر ئەبوویی باجی ئەو گرینگی پێدانەم وەرگرت ئێستا هەموو سانیەیەک ژیانم وەک جەهه‌ننەم وایە بەجۆرێک بیرت دەکەم، وەکو بڵیی بەشێکی ڕۆحم لەلای تۆ بەجێ مابێت

من ئێستا لە حاڵەتێکدام هەست بە هیچ ناکەم.. کە ئەڵێم هیچ واتە لە شوێنێکدام نامەوێت بگەڕێمەوە ڕابردوو سەیری یادگاریەکانم بکەم، ناشمەوێ هەوڵ بۆ داهاتوو بەم و بزانم چی ئەبێ کەسەکانی دەوروو بەرم لەدەست ئەدەم و ناشمەوێ ئەوان یان کەسی تازە بێنە ژیانم، نامەوێ کەس قسەم لەگەڵ بکات و تاقەتیشم نییە قسە لەگەڵ کەس بکەم ، توانای ڕوونکردنەوەشم نییە بۆ کەس

دەزانی چی زۆر سەختە ئەوەی کە سـەختە لەنەبونی کـەسێک ڕابـێی کە دەیـتوانی بمێنێتەوە بەڵام نـەیویسـت وە نـاخـۆشە خـەیاڵ بۆ ڕۆژانێک بکەیت کـە ئیتر ھـەرگیز دووبارە نابنەوە بە ڕادەی دۆزەخ ئازار بەخشە

ئێستا دەزانم هیچ شتێیڪ هێندەی خۆم ئازاری نەداوم ئەزانن بۆۆ چونڪە لەسەر رێیەڪ ڕۆشتم ئەم زانی ڪۆتایەڪەی هیچ جوان نیە وەلێ زۆر هەولم دا زۆر بەرگەم گرت زۆر خەمم خوارد هەموی بێ سود بوو

.....

سێرێکی دەوروبەری خۆمم کرد بە ناو ماکەڵەکەدا ئەسوڕامەوە لە دەرگا درا پێم سەیر بوو دەبێت کێ بێت

چووم دەرگاکەم کردەوە سێرم کرد ئەفسەر جیۆن جۆنگکوکە

جۆنگکوک : سڵاو

مینا: سڵاو فەرموو

سڵاوم لێکردو ئەویش هاتە ژوورەوە بەڵام چی ماڵێکی پیس و پۆخڵ و تۆزاوی

مینا : ببورە ماڵەکەم زۆر پیسە

جۆنگکوک : کێشە نییە تەنیا ویستم بزانم چۆنی

مینا : بەڕای تۆ دەبێت چۆن بم دەبێ چەندە ناخۆش بێت ھەموو ڕۆژێک لە خەو ھەڵستی و کەس نەبێت قسەی لەگەڵ بکەیت و کەس نەبێ بیرت لێ بکاتەوە و تۆی بۆ گرینگ بێت وێنەیەک دا ئەنێی کەس نانوسێت جوانیت نووسینێک ئەنووسی کەس نایخوێنتەوە و گرینگی پێ نادات , دڵت تەنگە کەس گوێی پێ نادات و بە خەیاڵیشی نایە ، ئەی ئەزانی چەندە ناخۆشە تەنانەت بڕۆیتە سەر شەقامیش کەس نیە ڕێگریت لێ بکە تا خۆت نەکوژیت چونکە کەس تۆی ناوێت ئەی چەندە ناخۆشە کەسانێک ھەبن فرمێسکەکانت ببینن و بەلایان ئاسایی بێت و پێبکەنن ، ھاوڕێیەکت نەبێت لای دانیشی و گوێت بۆ بگرێت ئەوەی ھەشە خوا خوای بێ لە کۆڵی بیتەوە و کۆتایی بە شتەکان بێنێ لەگەڵت لە ھەمووی ناخۆشتر چەندە ناخۆشە لە تەنھا تەنھاتر بیت و خۆشت قسە لەگەڵ خۆت بکەیت کەسێک بتبینێ ئەڵێ ئەھا ئەمە شێتە هەمووان تەنها بینەرن وەک شانۆیەکی پەردەپۆشکراو

جۆنگکوک : کەواتە بیر لە چی دەکەیتەوە بۆچی بێدەنگ بووی

مینا : هەندێ بێدەنگی ڕازی بوون و بێدەسەڵاتی نیە ، بەڵکو بێ هیوا بوونە لە شعوری بەرامبەر کە بە کەڵکی هیچ گفتوگۆیەک نایەت

جۆنگکوک : سەڕەڕای ئەوندە خۆشت دەویست کەواتە بۆچی کوشتت

مینا : ......


....................

سڵاو گوڵەکانم ئەکتیڤ بن پارتی داهاتوو کۆتا پارتە هیوادارم بەدڵتان بێ ڕای خۆتان بنوسن ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەژەن بیخەنە ڕیدینگ کیستەکانتانەوە

وە خوێنەری داهاتووە دیاریکراوەکەم بن لەم ئەکاونتە

kavyajk21

❤️🔥

فەرامۆشکراو Jk (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now