6

424 74 63
                                    


سانا : خاتوو نیل من ئەمەوێ چەند پرسیارێک بکەم  لێت  ئەمە بۆ یارمەتیدانی مینایە ! ئەکرێ ئەوە بکەی  ؟

نیل: بێگومان بۆچی نا مینا خۆشەویسترین هاورێی و نزیکترین کەسم بوو وە من ببورن بۆ ئەوەی نیگەرانم کردن بەڵام بەڕاستی ناتوانم باوەڕ بکەم کە مینا فریشتەکەی من  ئێستا لەم بارودۆخەدایە !

سانا : هەموو ئەمانە تێپەر ئەبن کاتێک ئێمە بێتاوانی ئەو ئەسەلمێنین

نیل : هیوادارم

هانا : من دەمەوێ باسی مینا بکەی ! 

نیل: باشە هانا کچە پوری منە وە ئێمە هەر لە منداڵیەوە پێکەوە بوین من ٣ ساڵ لە مینا گەورەترم ئەو هەر لە منداڵیەوە دەیویست ببێ بە گۆرانیبێژ وە وە گۆرانی و مۆسیقا خولیای ئەو بوون ئەو حەزی بە ئاژەڵان بوو وە هەمیشە خۆشی لە سروشت و گوڵ و شنەبای کەنەرەکان وەردەگرت وە مینا خۆشکو برای نەبوو تەنیا کچێکی تاقانەی خۆشەویست بوو لە خێزانەکەی وە دایکی مرد هەر لەو کاتەوەی کە منداڵ بوو تەمەنی تەنیا ٣ ساڵ بوو کاتێک پورە ڕۆزیم کۆچی دوای کرد بە هۆی نەخۆشیەوە  وە دواتر ئەو لە گەڵ باوکی مایەوە وە ئەوان پێکەوە ئەژیان تاوەکو مینا بوو بە١٢ ساڵ باوکیشی بە هۆی روداوەوە کۆچی دوایی کرد وە مینا زۆر هەستی بە تەنیایی ئەکرد تاکە شت کە مینا دڵخۆشی تیا ئەدۆزییەوە مۆسیقاو سروشت و یاریکردن بوو لە گەڵ ئاژەڵەکان وە دروست کردنی گۆرانی لە کەنارەکاندا بەڵام ئەمە لە ناو خانەوادەکەی مندا شتێکی ئاساییی نەبوو واتا ئافرەت ناتوانێ ببێ بە گۆرانیبێژ وە دایکم ئەمەی قبوڵ نەدەکرد ئەو دەیوت کە دەبێت دەست بەرداری ئەم شتانە ببێ وە هەوڵبدا ببێت بە ئافرەتێکی سەلارەو خانمانە وە خۆی فێری کاردنی ماڵەوەو کێلگە بکات بەڵام ئەمانە ئەو شتانە نەبوون کە مینا دەیویست بۆیە مینا پەیوەندی کرد بە گروپێکی مۆسیقی  لە تەمەنی ١٦و بوو بە گۆرانی بێژ لەم شارە وە مینا قسەی دایکمی شکاند هەر بۆیەش کاتێک مینا گەڕاوە بۆ لای ئێمە وە داوای پارەی لە دایکم کرد بۆ ئەوەی خەرجی نەشتەرگەری هاوڕێیەکی پێ تەواو بکات دایکم مەرجی بۆ دانا ئەویش ئەوە  بوو

مینا : پورێ تکایە من تەنیا تۆم هەیە هاوڕێکەم پێویست بەو پارەیە هەیە بڵێندەدەم بۆتی بگەڕێنمەوە

پوری مینا: ئۆۆ مینای ئەستێرە چۆنە تۆ منت بیرکەوتۆتەوە ئایا تۆ پارەت پێویستە کەواتە بۆچی نارۆیتۆ لە پیشەی خەونەکانت و ژیانە شاهانەکەت دەستەبەری بکەیت ئایا تۆ نەتدەویست داهاتووت بنیاد بنێی بە دەستی خۆت !

مینا :پوری تکات لێ ئەکەم لێم تێبگە بۆ یەکجاریش بێ من ناتوانم دڵخۆشی خۆم لە هێچ شتێکی تردا بدۆزمەوە جگە لە سروشت و مۆسیقا نەبێ ئەوە سروشتی منە

پوری مینا : کەواتە بڕۆو پارە لە سروشتەکەت وەربگرە نەک من گەمژەی بێ مێشک تۆ تاکەی ئاقل نابی پێم وابوو کە گەراویتەوە بۆ ئەوەی پەشیمانی خۆت دەرببری کەچی وەک گەمژەیەک هاتوی و داوای پارە ئەکەی ئایا تۆ مێشکت لە دەست داوە !( زۆر تورە بوو )

مینا : پورێ لێت ئەپارێمەوە هاوڕێکەم حاڵی زۆر خراپە سوێند ئەخۆم بۆتی ئەگەڕێنمەوە وە هەرچیت بوێ بۆتی ئەکەم (بە گریاننەوە )

پوری مینا : باشە کەواتە بە مەرجێک ڕازی ئەبم

مینا : مەرجەکەت چیە !

پوری مینا :.........

     
————————-

ڤۆت لە بیر مەکەن گوڵەکان هیوادارم بە دڵتان بێ

ڕای خۆتان  بڵێین

💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕

فەرامۆشکراو Jk (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now