4

462 93 62
                                    



💕💕💕💕💕💕💕

——————————————

جونگکوک : بەڕای تۆ ئەکڕێت پارک مینا  بکوژەکە بێت ؟

جین : بێگومان وە من دڵنیام گەورەم من لەو زیاتر کەسێکی تر شک نابەم

جونگکوک:چی وات لێ ئەکا ئەوندە دڵنیا بی

جین: ئەو نامۆو دەرون نەخۆشە وەکو پێم وتی وە ئەو تاکە کەس بووە لە ماڵەکە لە گەڵ جیمین !!

POV  Hana

بەناو خانوەکەیا ئەگەڕام وەکو ئەفسەر جیۆن داوای کرد کە منو تای و سانا بە دوای بەڵگە بگەڕێین وە منو سانا ئێستا لە چێشتخانەکەین ئەمڕۆ پارک مینا داوای لێکردم هەندێ جلوبەرگی بۆ ببەم چونکە ئەو لێرە کەسی نییە وە من هەندێک جکوبەرگم بۆی کۆ کردۆتەوە لە سەرەوە دامناوە

سانا : باشە هانا پێم بڵێ ئایا تۆش وەک من هەست ناکەی مینا ئافرەتێکی  زۆر بێ بەخت و تەنها بوبێ

هانا : ئممم چی وات لێ ئەکا وا بیرکەیتەوە

سانا : تۆ سێری جلەکانی بکە مۆدێلی زۆر کۆن و ناڕێک وەک ئەوەی بە چاوی داخراوەوە جلی کڕیبێ یان بە هێچ جۆری جلوبەرگی نەبینیبێ دەبێت کەسێکی زۆر دورەپەڕێز بێت

هانا : ئۆۆ بەڕاست من جلەکانیم نەبینی وە ئەوندەی بزانم خۆی کەسێکی وایە. چونکە چێشتخانەکەشی زۆر پیسە

سانا : پێم وایە ئەو گۆشەگیرێکی زیندانیکراوە هەموو دراوسێکانی ئەڵێن پارک جیمین نە ئەوی لەگەڵ خۆی بردوە بۆ ئاهەنگ بە ڕێگەی داوە بێتە دەرەوە

هانا : تۆ لێکۆڵەری ڕەنگە ئەمانە تەنیا پڕو پاگەندە بن

سانا: من لێکۆڵەرم لە هەمانکاتدا ئافرەتدەتوانم لەوە تێبگەم هیچ ئافرەتێک نایەوێ ماڵی خۆی تێک بدات مەگەر بە ڕادەی دۆزەخ ئازاری وەرگرتبێت مەگەر ناچارکرابێ

هانا :ئەوان بە خۆشەویستی هاوسەرگیریان کردوە ئایا تۆ نەتبیست !! واز لە هەست و سۆز بێنە با کارە یاساییەکانمان ئەنجام بدەین

سانا :تش (لە ناکاو زەنگی دەرگا هات )من ئەیکەمەوە !
فەرموو ؟ (ئافرەتێک بوو )

؟؛ سڵاو خاتون ئەتوانم بێمە ژورەوە

سانا : ببورە خاتون ئەم خانوە ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە وە ئەتوانم بزانم کێی تۆ وە بۆچی لێرەی ئایا تۆ نازانی چی رویداوە لەم ماڵەدا؟

؟: من ناوم نیلە وە من پورزای مینام وە لە شارێکی تر ئەژیم  بەڵێ ئەزانم چی رویداوە من زۆر بەداخم بۆ ئەوە  بیستم ئەو ئێستا لە بەندیخانەیە هاتوم هەندێک کەلوپەلی بۆ ببەم

سانا : ببورە لە ئێستادا ناتوانم ڕێگە بدەم بێیتە ژورەوە

هانا : سانا ئەوە چیە چی رویداوە ؟ئەمە کێیە

سانا : ئەم خاتونە ناوی نیلە وە پورزای پارک مینایە کاتێ زانیویەتی چی رویداوە هاتوە بۆ ساردانیکردنی مینا

هانا : ئاههـ زۆر باشە بەڵام کەس پێی نەوتوی ئەو لە بەندیخانەیە ؟

نیل :(کاتێک گوێم لەم قسانە بوو داستم بە گریان کرد ) بەڵێ دازانم

هانا : ببورە بەڕاستی من مەبەستم نەبوو بتگرێنم داوای لێبوردن ئەکەم بۆچی ئەگریت ئایا شتێکی هەڵەم وتتوە

سانا:  خاتوو نیل تۆ باشی تکایە وەرە ژورەوە
خاتوو نیلمان هێنا ژورەوە ئەو زۆر دڵتەنگ و ماندووە  دیارە ڕێگایەکی دوری بڕیوە هەوڵماندا هێوری بکەینەوە من و هانا وە ئەو ئێستا باشە تایهیۆنگیش ئێستا لە شارۆچکەکەیە بۆ پرسیارکردن و ناسینی ئەم خێزانە دەمەوێت هەندێ پرسیار بکەم سەبارەت بە مینا بەو پێیەی ئەو لێرە کەسی ناسراوی نیە لە ئێستادا تاکە کەس بۆ ئاشکراکردنی کەسایەتو ژیانی مینا نیلی پورزایەتی

سانا :هانا ئەمەوێ پرسیار لە نیل بکەین سەبارەت بە مینا وە ناسینی ئەو چونکە ئەوان خزمن

هانا :باشە کەواتە بیکە

سانا : خاتوو نیل من ئەمەوێ چەند پرسیارێک بکەم  لێت  ئەمە بۆ یارمەتیدانی مینایە ! ئایا ئەتوانم ؟

نیل : .....

———————————

ئەوەش پارتی نوێ

هاورێیان برۆن و لە کتابەکە دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی باشترین نوسەر 💕💕💕💕💕💕💕

💕💕💕💕💕💕💕

فەرامۆشکراو Jk (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now