7

419 80 102
                                    



پوری مینا : باشە کەواتە بە مەرجێک ڕازی ئەبم

مینا : مەرجەکەت چیە !

پوری مینا : ئایا هەرچییەک بێ ئامادەی رازی بیت لە پێناو هاوڕێکەت !

مینا : بەڵێ (بە قورگی گریانەوە )

پوری مینا :زۆر باشە مینا تۆ پارک جیمین ئەناسی وایە !

مینا: ت ت تۆ چۆن ئەو ئەناسی !

پوری مینا : تەنیا وڵآمم ئەوێ ؟

مینا : بەڵێ بەڵام تۆ چۆن ئەو ئەناسی ؟

پوری مینا : من ئەو ئەناسم ماوەیەک بەیەکەوە بەرهەمی باخەکانمان ئەگۆڕییەوە ،وە بیستم تۆی بە دڵەو ئەیەوێ هاوسەرگیری بکەن !ئەمە ڕاستە ؟

مینا : بەڵێ !وە من رەتم کردەوە

پوری مینا :بۆچی رەتت کردەوە ئایا کەسێک لەو باشتر هەیە لە تەواوی ئەو شارە نەفرەتیەیی تیایدا ئەژیت !
تۆ هەر دەتەوێ بەردەوام و تا ماوی لەم گەرۆک و لەو گروپ بی وە خەڵک بڵێن خوشکەزای کیم سۆیای بازرگان گۆرانی بێژی گەڕۆکە وە پاش مردنی خوشکەکەی نەیتوانی ئاگاداری بێ

مینا : تۆ ئەرێت ڕونتر قسە بکەی (بە تورەییەوە ) ناکااا!

پوری مینا :بەڵێ مینا  من ئەمەوێ هاوسەرگیری لە گەڵ پارک جیمین بکەی لە بەرامبەر ئەوە هەرچیت بوێ پێت ئەدەم

مینا : باوەڕ بەتۆ ناکەم پورێ چۆن داوای ئەوەم لێ ئەکەی من ئەوەم ناوێ وە پارک جیمین کەسێکی زۆر لە خۆ بایو لوت بەرزە من نامەوێ هاوسەرگیری بکەم من تازە ١٩ ساڵم من تەنیا ئەمەوێ ژیانی خۆم بژیم

پوری مینا : بێ دەنگ بە تۆ هەر حەز بە ب***ی  ئەکەی نازانم لەو خوشکە پەپولەیەم چۆن شتێکی وەک تۆ بووە ئاهههــ لەبیرم نەچێ تۆ هەمان شێوەو ڕەفتاری باوکە نەفرەتیەکەت هەیە

مینا : پوڕێ باسی باوکم نەکەی بە هیچ جۆری (بە هاوارەوە )

پوری مینا : کەواتە هەر وەک وتم یان بە پارک جیمین رازی بە یانیش لێرە ون بە

End Flash back

نیل : وە دواتر ئەوە بوو مینا ناچار بوو بەو هاوسەرگیریە وە پاش ماوەیەک هاوڕێکەی مرد واتا تەنانەت نەشتەرگەریەکەش یارمەتی دەری نەبوو وە من یەک دوو جار سەردانی مینام کرد چونکە مینا هەرگیز سەردانی ئێمەی نەکرد وە نێوان دایکم و پارک جیمین تێک چوو دوای ئەوەش ئێمە هەرگیز سەردانی ئێرەمان نەکردەوە (کاتێک قورگی پر گریان بوو) وە مینا وازی لە گۆرانی و سروشت و مۆسیقا هێنا چونکە هاوسەرەکەی چیتر ڕێگەی پێ نەدا وە ئەو پاش هاوسەرگیری زۆر گۆڕا لە کچێکی ڕووخۆشی پڕ هیواوە بۆ کچێکی گۆشەگیرو بێدەنگ ئەو چەند باڵندەیەکی هەبوو وە خواردنی بە پشیلەکان دەدا ئەوە تاکە شت بوو کە مینا ئەیکرد ناتوانم باوەر بکەم کە مینا لەم بارودۆخەدایە

سانا: ئای خوایە گیان ئەو بەڕاستی ژیانێکی سەختی بەڕێکردوە بەو تەمەنەوە

هانا: بەڵێ وە ئەتوانم بڵێم سەختی ژیان وای لێکردوە هاوسەرەکەی بکوژێ ڕەنگە بەهۆی ئازاری زۆرو نائومێدی زۆرەوە بووبێ

سانا : بەڵام ئەو چ جۆرە پێاوێک بووە بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ کردوە کە بەو جۆرە ئازاری داوە !

هانا : ئەوە ڕوونە مینا جوانترین ئافرەتی ئەم شارۆچکەیە بوە وە ئەویش بۆیە هاوسەرگیری لەگەڵ کردوە

نیل : بێگومان مینا جوانترین کچی خانەوادەکەمانە ئەو جوان و میهرەبانە وە زیرەکو لێهاتوە تەنیا ژیانیێکی بێ بەختانە ئەژی

سانا : بەڵام سەرەرای ئەمانە هیچ بەڵگەیەک نابینم

هانا : ئای خوایە تۆ ڕاست ئەکەی ئایییــ سانا بۆچی بیرم بۆمە نەچووبوو

سانا : بۆ چ شتێک ؟

هانا :....

—————————————-

ڤۆت لەبیر مەکەن گوڵەکان

ڕای خۆتان بنوسن

😘💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕🫶🏻

فەرامۆشکراو Jk (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now