🧚🏻vote 🧚🏻♀️" هه‌رچه‌نده پێم وتن پێویست به ژووری میوان ناكا من هه‌ر له باوه‌شی جۆنگكووك ئه‌خه‌وم "
جۆنگكووك كه گوێی له‌م قسه‌یه‌ی تایهیۆنگ بوو یه‌كسه‌ر وتی
" تا بام هه‌بێ من كه‌س ناخه‌مه باوه‌شم "تایهیۆنگ نازانێ بام كێیه بۆیه پرسی
" به‌م بامیه‌یه بڵێ ئه‌بێ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ من شه‌ڕبكا بۆ ئه‌م باوه‌شه "جۆنگكووك به توڕه‌یه‌وه وتی
" گاڵته به ناوی بام مه‌كه گه‌مژه !"تایهیۆنگ له دڵی خۆیدا وتی ته‌ماشا چۆن له‌سه‌ر به‌رێز بام ئه‌كاته‌وه
به‌ڵام دواتر شتێكی تری به مێشك داهات و خێرا وتی
" بوه‌سته !!! ناوی كۆمپانیاكه‌شت بامه ! ئه‌و كه‌سه كێیه ئه‌وه‌نده گرنگه ناوی كۆمپانیاكه‌ی به‌ناو بكه‌ی ؟؟"جۆنگكووك پێكه‌نی كه‌زانی تایهیۆنگ نازانێ بام كێیه بۆیه وا توڕه‌یه وتی " گه‌ر ده‌ته‌وێ بزانی كێیه له ژووره‌كه‌م خه‌وتوه برۆ سه‌یری بكه بۆ خۆت ؟"
تایهیۆنگ هه‌ڵسا و به‌ره‌و لای قادرمه‌كان رۆیشت وه جۆنگكووكیش هه‌ڵسا بچێ به دوایا به‌ڵام كه قادرمه‌كانی بینی له شوێنی خۆی وه‌ستا چونكه تاقه‌تی ئه‌و هه‌موو قادرمه‌یه‌ی نیه به دارشه‌قه‌وه
ئه‌توانێ خۆی بروا به‌ڵام تاقه‌تی ئهوێتایهیۆنگ له لای قادرمه‌كانه‌وه گه‌رایه‌وه بۆ لای جۆنگكووك وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێ ده‌ستی جۆنگكووكی گرت و خستیه سه‌ر شانی وه دواتر خۆی نزم كرده‌وه تا ده‌سته‌كانی بخاته ژێر ڕانی جۆنگكووك و به‌رزی بكاته‌وه
جۆنگكووك هه‌ر كه زانی تایهیۆنگ به ته‌مایه هه‌ڵی بگرێ ده‌ستی له ملی تایهیۆنگ ئاڵاند وتی
" زۆر سووپاس كه خۆت من ئه‌به‌یته لای بام "تایهیۆنگ له رۆیشتن وه‌ستاو سه‌یری جۆنگكووكی كرد و وتی
" بێ ده‌نگبه ئه‌گینا له‌وانه‌یه ده‌ستم بخلیسكێیو بكه‌وی , یانی ئه‌گه‌ره به‌ڵام له‌وانه‌یه روو بدات "جۆنگكووك ئه‌و ده‌سته‌ی له‌سه‌ر شانی تایهیۆنگ بوو بردیه ناو قژی و به توندی رایكێشا و وتی
" بیكه بزانم ئه‌توانی "تایهیۆنگ پێكه‌نیو وتی
" جۆنگكووك گیان ئێستا نا كه گه‌یشتینه سه‌ر جێگا ئه‌وكات قژم راكێشه "جۆنگكووك چاوه‌كانی ته‌واو كرانه‌وه‌و وتی
" بێ ره‌وشت خێرا دامگره "
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fan fikciaچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛