Vote 🧚🏻دوو رۆژ خێرا تێپه‌ری و كاتی ده‌زگیرانیه‌كه هات هه‌موو شتێك ته‌واو بوو و به ته‌واوی به‌رێوه چوو ته‌وای كاته‌كه تایهیۆنگ و جۆنگكووك قسه‌یان نه‌ده‌كرد و تایهیۆنگ ئه‌وه‌نده‌ی توانی هه‌وڵی دا ده‌ستی به‌س هیچ شوێنێكی جۆنگكووك نه‌كه‌وێ وه جۆنگكووك سوپاس گوزاری ئه‌و ره‌فتاره‌ی تایهیۆنگ بوو وه ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌سێك بیویستبا باوه‌ش له جۆنگكووك بدا بۆ پیرۆز بایی تایهیۆنگ خێرا ده‌یوت جۆنگكووك كه‌مێك نه‌خۆشه‌و وا باشتره به دوور بوه‌ستن تاوه‌كو تووشی نه‌خۆشی نه‌بن و به‌م شێوه‌یه شه‌وه‌كه‌یان به‌رێ كرد و ئێستاش هه‌ریه‌كه‌یان له ماڵی خۆیانن وله سه‌ر جێگاكه‌یان پاڵ كه‌وتوون دوای ئه‌وه‌ی خۆیان شووشت
هه‌ردووكیان به ته‌واوی سه‌ریان ڵێ شێواوه‌وه له‌و شتانه‌ی كه‌وا روو ده‌ده‌ن
به‌ڵام بریاریان داوه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه برۆن تا كۆتای بزانن ژیان چی بۆ داناون له‌م دوو ساڵهدادوو هه‌فته تێپه‌ری به‌سه‌ر ده‌زگیران داریه‌كه و ئێستا تایهیۆنگ كاری هه‌ردوو كۆمپانیا به‌رێوه ده‌بات بێگومان به یارمه‌تی هه‌ردوو باوكی ئه‌م كاره ده‌كا و جۆنگكووك به‌رده‌وامه له‌سه‌ر خوێندنی خۆی و كات به‌سه‌ر بردن له‌گه‌ڵ هاورێكانی تا ئێستا ته‌نها هۆبی و جین ده‌رباره‌ی ده‌زگیران داریه‌كه‌ی ده‌زانن چونكه ته‌نها ئه‌وانی بانگهێشت كردبوو بۆ ده‌زگیران داریه‌كه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگیران داریه‌كه ته‌نها ئه‌وانه‌ی ئه‌یان ناسن هاتبوون دوور له چاوی رۆژنامه‌نوسان بوو بۆیه خه‌لك زۆربه‌ی به‌م بابه‌ته نازانن و جۆنگكووك دڵخۆشه به‌مه تا ئێستا چونكه كه هه‌واڵی هاوسه‌رگیریه‌كه ده‌رچوو ده‌بێته باسی كۆلێژه‌كه‌و هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌بێت و كه ئه‌و شته‌یه جۆنگكووك زۆر رقی لێیه
به هه‌ر حال ئه‌مرۆ بریار وایه تایهیۆنگ و جۆنگكووك ئه‌و خانووه ببینن كه‌وا باوكه‌كانیان به هاوبه‌شی كریو یانه بۆ كوره‌كانیان و شته‌كانیان رێك بخه‌ن
جۆنگكووك دوای عه‌سر هات چونكه له كۆلێژ بوو به‌یانیه‌كه‌ی دایكی و دایكی تایهیۆنگ زۆربه‌ی شته‌كانی ماڵه‌كه‌یان به یارمه‌تی یارمه‌تیده‌ره‌كان چاك كردبوو ته‌نها ژووری خه‌وتنیان ده‌ست كاری نه‌كرد و بۆ تایهیۆنگ و جۆنگكووكیان جێ هێشت كه‌وا خۆیان شته‌كانیان به دڵی خۆیان رێك بخه‌ن
و چوونه‌وه ماڵه‌وه نیوه‌ڕۆ وه به یارمه‌تی ده‌ره‌كانیان وت ئه‌و كارانه‌ی ماوه ته‌واوی بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی تایهیۆنگ و جۆنگكووك دێتجۆنگكووك ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه به‌و كلیله‌ی دایكی پێیدا له ماڵه‌وه‌و چووه ژووره‌وه و به سه‌رسامیه‌وه سه‌یری ده‌وروبه‌ری ده‌كرد
له‌و بروایه نه‌بوو خانوێكی وا جوان و گه‌وره بێت به‌ڵام بێ قسه مابوویه‌وه
به‌راستی هه‌موو شتێكی زۆر رازاوه نه‌خشابوو به ناو ماڵه‌كه‌دا گه‌راو سه‌یری زۆربه‌ی شوێنه‌كه‌ی كرد و زۆر به‌وه دڵخۆشبوو كه له هۆڵه‌كه ده‌توانی باخچه‌كه‌ی دواوه ببینی كه به گول رازاوه‌ته‌وه چونكه لایه‌كی ته‌واوی هۆڵه‌كه ته‌نها جامبوو به ئاسانی ده‌ره‌وه‌ت هه‌موو ئه‌بینی و
جۆنگكووك چووه ژێر زه‌مینه‌كه‌و بینی كه‌وا ژووری راهێنانی لێیه و له‌هه‌مان ژوور چوار گۆشه‌ی بۆكسێنی تێدایه و خێرا چووه ژووره‌وه‌و بینی كه‌وا هه‌موو پێداویستیه‌كه‌ی بۆكسێن هه‌یه له‌م ژووره كه‌وا پێویستی پێ بێت و به‌وه شۆك بوو كه‌وا چۆن له ماڵێك چوار گۆشه‌ی بۆكسێن هه‌یه ؟؟
ČTEŠ
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfikceچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛