"جلەکان؟ چیەتی؟ خراپە؟" یوو-ئین پرسیارەکانی لەسەر یەک کرد لەمێردەکەی دوورکەوتەوە و سەیرێکی جلەکانی کرد سوهـ یوکیش هەروا مابویەوەو سەیری ئەوی دەکرد "بەڵێ!..نا! ئـ- بەڵێ!یانی مەبەستم ئەزیزم ئەوە نایابە بەڵام ئەوە-ئـ- کەمێک...لەبیری کە ئەوە نایابە، ئێستاش بڕۆ شتێکم بۆ ئامادەبکە..برسیمە" بە خەندەیەک سوهـ یوک شڵەژانەکەی لەسەر ڕوخساری نەهێشت و بابەتەکەی گۆڕی بەڵێ ئەو غیرەدەکات.. مانای ئەوەنیە متمانەی پێناکات بەڵێ بێگومان متمانەی پێیەتی..لەهەموو کەسێک زیاتر متمانەی پێیەتی یوو-ئین چرایەک بوو...نا چرا نەبوو خۆرێکی گەشاوە بوو کە لەژیانە تاریکەکەی ئەودا هەڵهات و گەرمی و ڕوناکی پێبەخشی ئەو لەهەمووکەسێک زیاتر هاوسەرەکەی خۆشەوێ، دەیەوێ بیپارێزێ لەهەموو چاوێکی خراپ، لەهەموو کەسێکی خراپ، دەیەوێ بۆ هەمیشە ئەو هی خۆی بێ

لەکاتێکدا یوو-ئین بەبێ وەڵام لەبەرامبەری مایەوە هێشتا بە پرسیارەوە سەیری دەکرد بیری دەکردەوە کە ئایا بۆچی مێردەکەی بەم بەیانیە بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات شتێکی چاوەڕوان نەکراوبوو بەم بەیانیە  تۆ بڵێی هی ئەوەبێ ئەمشەو زۆر خەوتوە؟
چونکە بڕیارە ئەمڕۆ درەنگتر بچێتە کۆمپانیا بەڵام درەنگتریش دەگەڕێتەوە

وازهێنان لە بیرکردنەوە لەوە یوو-ئین ویستی بڕوات و خواردن ئامادەبکات بەڵام دەستەگەورەکان دووبارە کەمەریان گرتوو وەستاندیان ئەویان ڕاکێشایەوە بۆ باوەشە فراوانە ماسولکەییەکەی مێردەکەی

"خۆشم دەوێی.. زۆرم خۆشدەوێی یوو-ئین، ئەوە لەبیر مەکە گرینگ نیە هەرچیەک بووە پێشتر گرینگ نیە چی دەبێت لەداهاتوو تۆ هەر خۆرەگەشاوەکەی منیت کە ئاسمانی ژیانم ڕووناک دەکاتەوەـــ"

یوو-ئین موچڕکە بەگیانیداهات بەهۆی قسەکانی سوهـ یوکەوە ڕوومەتەکانی وردە وردە گەرم دەبون جەستەی بێ ئۆقرە لەناو باوەشی مێردەکەیدابوو چاوەکانی کرانەوە کاتێ هەستی دەکرد لێدانی دڵی خێراتر دەبێ

لەخۆشەویستیدا..

سوهـ یوک لووتی لە گەردن و قژە ئاوڕیشمەکەی یوو-ئیندا نوقوم کرد تێر بەدڵی خۆی بۆنی ناسکی ئەوی هەڵمژی دەستەکانی هەرلەسەرەتاوە بە ئاسوودەیی لەدەوری یوو-ئیندا گرێ دا وەک بڵێی ئەوە شوێنی ڕاستی خۆیانە..وەک پارچەیەکی میکانۆ کە دەخرێنە سەر یەک و یەکتر تەواو دەکەن، ئەوانیش لەدەوری ئەودا تەواو بوون

"ــــ بەڵێنم پێبدە هەرەو خۆرەگەشاوەدەبیت..بەڵێنم پێبدە بۆهەمیشە تەنها هی من دەبی و تەنها جیهانی من ڕووناک دەکەیەوە"

یوو-ئین چاوەکانی پڕبوون ئەوە بەوشێوەیە نیە کە یەکەم جاری بێ شتێکی وا لە مێردەکەی دەبیستێ..نا بەپێچەوانەوە ئەوە هەمیشە هەیە..ئەو قسەگەرم و پڕمانایانەی مێردەکەی، هەمیشە وەک تیشکی خۆر ڕۆح و دڵ و مێشکی گەرم دەکەن

بەڵام هەرجارێک..وەک سەرەتایەکە بۆ یوو-ئین هەمووجارێک دڵی پڕدەبێ لە قسەکانی ئەو، هەمووجارێک دڵی وەک منداڵ سەمادەکات و دەکەوێتە لەرزە لەبەر قسەکانی ئەو، هێندە کاریگەرە لەسەری کە بێ قسەو وەڵام دەیهێڵێتەوە

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEWhere stories live. Discover now