ڪۆتــایــی

2K 253 222
                                    





لەلایەن کەسی سێیەمەوە باس دەکرێ!







جەنگکوک بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوڕی
کاتێک زوو زوو سەیری پشتەوەی دەکرد لە ئاوێنە بچوکەوە، تا بزانێت حاڵی لیل بەکوێ گەیشتووە!

ئەو نەیدەتوانی چاوەڕوانی هاتنی ئەمبوڵانس بکات هەر بۆیەش خۆی هەستا بە بردنی لیل بۆ نەخۆشخانە


هەستی پەشیمانی یانیش خۆشویستن هۆکاری ئەمە نیە
ئەو تەنها دەیهەوێت موڵکەکەی ببپارێزت
ئەو وا فێرکراوە پەروەردەکەی بەو جۆرەیە



لەپڕ هەموو شتێک کۆتایی هات لە پێش چاوی پاش ئەوەی نەیتوانی بەسەر خێرایی ئۆتۆمبێلەکەیدا زاڵ بێت و خۆی لە بارهەڵگرێکدا!

























فرمێسک چاوەکانی بەجێ نەدەهێشت کاتێک خەریک بوو مەینەتی و دەردەکانی کچەکەی دەخوێندەوە!


پاش مردنی کەل و پەلەکانی لیل گەڕێندرایەوە بۆلای باوکی تا ئەویش بە ئاهای پڕ حەسرەتەوە بۆنی جلەکانی بکات و پەرتوکی یادگاریەکانی بخوێنێتەوە


کچە بەدبەختەکەی، ئەو کە دایکی بەجێیهێشت باوکی هەموو کەسی بوو هەمیشە نازی پێدەدا و خۆشی دەویست بەڵام ببینە بەو هەموو خۆشەویستیەوە بەو هەموو نازداریەوە خستیە باوەشی پیاوێک کە تۆزقاڵێکیش ئەوین بۆ لیل لە دڵیدا نەبوو




لیلی ئەویندار کە وێڵی داوای دڵی بوو کەوتە داوی جەنگکوکی لە سۆز بێبەش، ئەو پیاوەی ڕاهێنرا بوو کە هەمیشە ئەوەی ویستی و ئەوەی بە دەستی هێنا هەمیشە بیهێڵێتەوە و خاوەندارێتی لێبکات



لیل و جەنگکوک هەرگیز نەیاتوانی پێکەوە بژین وەلێ لەجێگایی ئەوە پێکەوە مردن!













لیل و جەنگکوک هەرگیز نەیاتوانی پێکەوە بژین وەلێ لەجێگایی ئەوە پێکەوە مردن!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.















لێرە پێش ئەوەی بچنە پەیوەندی خۆشەویستیەوە زۆر بە وریاییەوە دەڵێت کوڕێک داوای شتینەشیاو بکات خۆشی ناوێیت و تۆی ناوێت بەڵام ئەو ساتەی کە دەست دەکات بە خۆشەویستی و سۆزداری دەکەوێتە هەمان هەڵەوە بۆچی!
چونکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری سۆز و عاطیفەیەوە ،وەک لیل کە داوای دڵی زاڵ بوو بەسەر بڕیاری ئەقڵیدا و خۆی بەم ڕۆژە گەیاند!


پەروەردەی هەڵە و نا تەندروست دەبێتە هۆی شێواندنی ژیانی کەسانی دەوروبەر و کۆمەڵگا!
جەنگکوک قوربانی دەستی پەروەردەی هەڵەبوو!


دڵنیام ئێستا دەزانن کەسایەتی جەنگکوک چۆنە، داگیرکەر، ئەو دەیهەویت خاوەندارێتی بکات، ئەو نەیدەزانی خۆشەویستی بکات و کەسی خۆشبوێت ئەو تەنها دەیویست ئەوەی چاوی چویە سەری هەیبێت

هیوادارم سودی هەبوبێت و توانیبێتتان لە ناوەڕۆکی چیرۆکەکە گەشتبن!



کاتێکی زۆر خۆشم لەگەڵتان بەسەر برد بەجدی زۆر نایاب بوو ، بە تایبەتی ئەو حاڵەتەی کە وەڵامەکانتان و پێشبینیەکانتانم دەخوێندەوە ، زۆر زۆر شیرین و خۆشەویست بوون!😂😭

ئەم کاتانە هەرگیز لەبیر ناکەم ئێوە جوانترین دەسکەوتی منن🥺💕

د٘ڵـــدَارِیْWhere stories live. Discover now