گەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستابایە دڵ ، کە لە کۆڵی خۆمە ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە!
دەلەرزانم وێنایی باڵندەیەکی تەڕبوو
هەر پاش ئەو وشانەی لێوی جێهێشت منیش ژورەکەیم جێهێشت
من شەیدایم بەڵام ئەو نا
ئاخر چاوەکانی هیچ عیشقێکیان بەدی نەدەکرد
سەرلێشێواوم نازانم پێویستە چی بکەم
چی گەر بڕۆم و ڕابکەم، خۆم لە تۆفانی ئەم هەستانە ڕزگار بکەم
یانیش بمێنمەوە و ببم بە ئەستێرەی شەوە تاریکەکانی
ئاخر ئێستا ئەوەندە گیرۆدە و سەرلێتێکچووم، تەنانەت نازانم و ئاگادار نیم بۆ کوێ هەنگاو دەنێم
ئایا دۆڕاوم"دەکرێ بە دوای کەسێکی دیکەدا بگەڕێیت لەجێی من!"
گوتم کاتێک سەرقاڵبووم بە ڕێکخستنی ئەو پەڕانەی کە بە پەرش و بڵاوی لە نێو دۆڵابەکەدا دانرا بووچاوم لەو نەبوو بەڵام دەزانم و هەستی پێدەکەم که ئەو چاوەکانی لێم توند کردووە، نیگاکانی خەریکە گڕ لە گیانم بەردەدات
"بۆچی؟!"
پرسی بە دەنگێک کە زیاتر نوقمم ئەکات و بەرەو خۆکوژیم دەبات"تەنها نامەوێ چیدی لێرە کاربکەم!"
من گوتم ئەو پێکەنی بۆ دەنگی پێکەنینەکەی وەک خۆشترین ئاوازی دونیایە؟"ناتەوێ لێرە کار بکەیت. یانیش ناتەوێ زیاتر شەیدام ببیت!"
ئەو گوتی تا من بلەرزم، بۆ خاتری پیرۆزییەکان من کەی هێندە لاواز بووم؟!ڕووم لێی کردوو بە ڕوخسارێکی پڕ غەم و دوو چاوی پڕ ئاو لێم ڕوانی، جا بەرەو ڕووی ڕۆشتم تا لەبەردەم قاچەکانی بکەومە سەر ئەژنۆ
"دەپاڕێمەوە لێت!
بوەسـتە لەوەی یاریم پێبکەیت گەر دەزانی شەیداتم و تۆ وانیت با بڕۆم با دووربم لە ئازار، با تەنها حەسرەتی نەبینیت بکێشم ئەی زاڵم!"ئەو هاتە ئاستم و بە دەستی ڕوخساری گرتم جا چاوە شەوئاساکانی لێم توند کرد و چرپاندی
"کێ دەتوانێ خۆی بگرێت و نەکەوێتە داوت لیل!
من تۆ دەهێڵمەوە چونکە دڵم دەیهەوێ!"پاشان لێوەکانی نزیک کردووە تا لێوەکانی من بخوات،
منیش وەک ئەوەی کە جادووم لێکرابێت تەنها بێ جوڵە و بێ دەنگ وەستابووم و ڕێگەم دەدات کۆمەڵێک هەست و گۆڕانکاری لە جەستەم ڕوبدات وەک فڕینی خەیاڵ و سەمایی پەپولە
شەویش بەشێکی دیکە دانەنێم انشاڵلە 🥺✨
BẠN ĐANG ĐỌC
د٘ڵـــدَارِیْ
Lãng mạn{کۆتایی هاتووە✓} دڵداریــم لەگەڵ کردی، بێ ئاگا لە شەڕی چاوەکانت!