دڵم پڕە لە تۆ!
ژیان بەو جۆرە نابێت کە ئێمە خەیاڵی بۆ دەکەین، هەمیشە هۆکارێک شتێک کەسێک دەبێت تا وابکات خەیاڵەکانمان پێچەوانە ببێتەوە
چارەنوس نوسراوە و دیاری کراوە بەڵام هێشتاش پێویستە ژیری بەکار بهێنین تا لە دوایدا ئاه هەڵنەکێشین و نەڵێین بریا وام بکردایە
لە نێو چوار دیواردا زیندانی کراوم ئاخۆ ئەمە ئەوینە؟!
تەنها بۆم هەیە ئەو ببینم و تەنها ئەویش بۆی هەیە پێ بخاتە ژوورەکەمەوەدەستلێدانەکانی بێ سنورە و هەمیشە بە ئافرەتی خۆی بانگم دەکات
من هەست دەکەم کە دیل کراوم، بەڵام هێشتاش ئەوەم قبوڵە وەلێ لەو دوور نەبم!دڵم وای دەوێ، دەیهەوێت لای ئەو بێت دڵم ئەو بە لانە و جێگایی خۆی دەزانێت دڵم هۆکاری هەموو ئەمانەیە کە جەستەم دەیکێشێت
"ئافرەتەکەی من!"
ئەو هەر زوو گوتی کاتێک هاتە ژوورەوە، چاوەکانی تاریک بوون"بۆچی ئەوەندە بە توندی خاوەندارێتی دەکەیت!"
بە ساردیەوە پرسیم دوور لە دڵم کە بە بینی چاوە شەو ئاساکانی گری گرتووە"چونکە وام دەوێ
چونکە چێژی لێ دەبینم!
لیل دڵخۆشم بەوەی دیلی منی بەوەی ژنی منی بەوەی کە دەبێت و خۆشت دەتهەوێ ئافرەتی من بی!"جەنگکوک تۆ چیت تۆ کێیت ئەوینداری یانیش خاوەندار!...
تۆ یاریەکی ئاڵۆزیت و منیش ماندووم تا بتوانم لێت تێبگەم
تۆ مەتەڵێکی کە من وەڵامەکەی نازانمتەنها ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە تۆ دڵداری منی!
کچینناااااا زۆر خۆشمەوێینن کاتێک ئەبینم ئێوەش بێ بەرامبەر خۆتشان ئەوێمم🥺❤
پێتان وایە دەگەن بەکوێ؟!
YOU ARE READING
د٘ڵـــدَارِیْ
Romance{کۆتایی هاتووە✓} دڵداریــم لەگەڵ کردی، بێ ئاگا لە شەڕی چاوەکانت!