دەیـەمـ

970 185 158
                                    


تۆ بای سەرکەشی ناکەویتە داو!






سەرلێشێواوی ئەو ساتە دەست پێدەکات کە خۆت ون دەکەیت
ون دەبیت و ناتوانی خۆت بدۆزیتەوە تۆ چیت، کێیت و لە کوێیت



ئایا ئاساییە بتوێیتەوە لە ئەویندا ئەوینێک کە ئاکام و ئەنجامی نیە
ئاخر من ئێستا ئاوەها لەم پەیوەندیە دەڕوانم بەڵام دڵم هەمان ڕای منی نیە




من کەسایەتیەکی جیاوازم هەبوو من هەرگیز نەمدەتوانی قبوڵی بکەم ژێر دەستە بم
هەمیشە هەستی ئازادی بوون لە ناحمدا هەبووە، هەموو کات دەمویست بفڕمم و هەر واشم دەکرد، من سەربەست و ئازاد بووم من بە ئارەزووی خۆم ڕەفتارم دەکرد،
بەڵام ئێستا بە ناوی دڵداریەوە باڵەکانم بەستراونەتەوە و ژێردەستەم
تەنها هیوادارم ڕۆژێک نەیەت باڵەکانم بشکێنرێت ئەوسا دەبێ بە خەیاڵی فڕێنەوە بمرم





من لە پێناوم داوای دڵمدا ڕازیبووم بە هەموو ئەوانە چونکە دڵم دەیهەوێت،
ئاخر من ناتوانم لە ئەو دوربم ئەگەر بێت و ڕۆژێک چاوە شەو ئاساکانی نەبینم دەمرمم هەر بۆیەش قبوڵمە کە ئاوا لەژێر ڕەحمی خۆیدا بمهێڵێتەوە


من ئیدی لە ماڵەکەی ئەو دەمێنمەوە لەسەر داوای ئەو من باوکم بەجێهێشت تەنها بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەودا بژیم من دوای دڵم کەوتم!




ئێستاش پێکەوە خەریکی نان خواردنین ئەو جار جار لێم دەڕوانێت نیگاکانی سۆزی تێدایە



من دڵخۆشم چونکە هەمیشە ئەو چاوە پڕ سۆزانە نابینم بۆیەش ئێستا زیاد لە پێویست بەختەوەرم



"جەنگکوک تۆ چەنێک منت خۆشدەوێ!"
من گوتم ئەو پێکەنی پاشان بە نەرمی دەستی گرتم و ماچی کرد ئەوسا بە تۆنێکی دڵ لەرزێنەر فەرمووی


"تۆم خۆش ناوێ!
بەڵکو عاشقتم من تۆم بۆ تەمەنێک دڵداری و پێکەوە بوون و خۆشەویستی دەوێ!"

تەنها ئەم چەند وشە کەمە بەس بوو تا دووبارە بکەومەوە داوی تا زیاتر خۆمی بۆ لەدەست بدەم



کەواتە ئەو شایەنی ئەوەیە لە پێناوی واز لە هەموو شتێک بهێنم!























کەواتە ئەو شایەنی ئەوەیە لە پێناوی واز لە هەموو شتێک بهێنم!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەمە ڕێک جەنگکوکی ئەم چیرۆکەیە، کیوت👆😣😂

پێشبینیەکانتان دەربارەی پەیوەندی جەنگکوک و لیل؟

هیوادارم چێژ لە خوێندنەوەی وەربگرن🥺🤭

د٘ڵـــدَارِیْWhere stories live. Discover now