تۆ جوانی وەک یەکەم فڕینی باڵندەیەڪ!
کاتێک مرۆڤ تەنها دەبێ بواری زیاتری دەبێت بۆ بیرکردنەوە
منیش ئێستا دوای تێپەڕ بوونی شەش مانگ بەسەر هاوسەرگیری کردنەکەمدا و دە مانگ لە دڵداریم ئێستا لە پڕ بە بیرمدا هات و ئەو پرسیارە مێشکی پڕ کردم
من کەی هێندە ساویلکە بووم؟!
بیرمە هەمیشە ئەوانەی دەیانناسیم دەیانگوت تۆ شەیتانێکی فێڵبازی، چونکە هەمیشە بە زۆرزانیم هەموویانم فریودەدا و کەس نەیدەتوانی هەڵمبغڵەتێنێت یانیش بوێری بکات فێڵم لێبکات
من هەمیشە وریا بووم زۆر زیرەک بووم هەر لە منداڵیەوە، چونکە لەگەڵ باوکیشمدا لە دەرەوە بووم چاوکراوە بووم
وێڕای ئەوەی زۆر لەسەرخۆ و هێمنیش بووم
بەڵام هەموو تێک گۆڕا کاتێک چاوەکانی ئەوم بینی
من لەو ساتەوە عەقڵم بێدەنگ بوو دڵم حوکمی گرتە دەستمن زوو خۆم بۆ ئەو لەدەستدا من زوو خۆم ڕادەستی ئەو کرد
من تەنها چاوەکانم داخستوو ڕێم کرد بەرەو باوەشی ئەومن هەرگیز نەمکۆڵیەوە لەوەی ئەو کێیە و چیە
من تەنها بێ بیرکردنەوە خۆشمویست و دوای دڵم کەوتممن تەنها قبوڵم کرد و ئێستاش لەسەر ئەوە بەردەوامم ئاخۆ من کەی هێندە لاواز بووم
دەرگای ژوورەکەم کرایەوە و ئەوی بەدیار خست لەگەڵ کۆمەڵێک خواردن
بەڵام من ئیدی خۆ شەهیەی خواردنم نیەمرۆڤ گەر چەندین مانگ لە ژوورێک بەسەر ببات ئاخۆ چیدی دەتوانێ بخوات و بخەوێت؟!
کاتێک دەکەویتە خۆشەویستیەوە چاوەکانت دادەخرێت!
پرسیارێک بۆ ئێوە گەر بکەویتە حاڵەتێکەوە هەموو دەرگاکانت لەسەر ڕودابخرێت بەتەنها بیت و بیر لە هەڵەکەت بکەیتەوە خۆت هۆکاری ئەوە بیت، بیرلەچی دەکەیتەوە و دەتهەوێ چی بکەیت؟!
YOU ARE READING
د٘ڵـــدَارِیْ
Romance{کۆتایی هاتووە✓} دڵداریــم لەگەڵ کردی، بێ ئاگا لە شەڕی چاوەکانت!