شــەشــەمـ

1K 197 130
                                    


عیشق ژانە وەلێ بێڕەحمانە جوانە!







لە پەنجەرە گەورەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد، باڵەخانەکەت زۆر گەورەیە و هەموو شارم لێوە دیارە






من لە ژوورەکەی تۆم لە ئۆفیسەکەت
ئێستا وەک جاران کار ناکەم لێرە، هەر خۆی تۆ گوتت هەموو ئەوە تەنها بیانویەک بووە بۆ ئەوەی من لەلات بم ، تۆی شەیتان چەندەم خۆش ئەوێی





لە پڕ هاتیت و دەستت لە کەمەرم گرێدا، سەرت لەسەر شانم حەساندەوە و بە چرپەیەکی توند گوتت
"تۆم دەوێ تۆم دەوێ تۆم دەوێ"



من پێکەنیم وەک منداڵێک دەردەکەویت کە بیانو بۆ بوکەڵە دڵخوازەکەی دەگرێت تا دایکی پێیبدات



"بۆچی منت دەوێ!"
وەڵامم دایەوە تا توندتر بۆ خۆتم کێش بکەیت تۆ زۆر توندی بەڵام من ئەمەم خۆش ئەوێ



"تۆم دەوێ تا لەگەڵت بژیم و لەگەڵت بمرم
تۆم دەوێ تا ببیت بە دایکی ڕۆڵەکانم، تا ببیت بە ژنی من!"
وەک ماسیەکی لە ئاو دابڕاو دەلەرزم  وشەکانت تەواو بێ هێزی کردم خۆ ئەگەر تۆ دەستت لە کەمەرم نە ئاڵاندبا من زوو دەکەوتم




تۆم خۆشدەوێ بڕوا بکە زۆرم خۆش دەوێیت، بەڵام هێشتاش تۆ دەمترسێنی ئەوەی ئاوا بە توندی منت بوێ وا دەکات بترسم



دەنگی دەرگا هات و تۆ لێم دوورکەوتیتەوە منیش خۆم بە شتێکەوە سەرقاڵ کرد ئاخر تۆ دەتەوێ پەیوەندیەکەمان بە پەنهانی بمێنێتەوە
وتت ناتەوێ کەس بزانێت نابادا منت لێ ببەن، منیش قبوڵم کرد تەنها بۆ ئەوەی لەگەڵ تۆبم هەموو شتێکم قبوڵە

.










Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.













پێم وابێت دەبێ ئێستا لە هەندێک شت گەیشتبن

د٘ڵـــدَارِیْWhere stories live. Discover now