ئەم بەشە بیرکردنەوەی جەنگکوکە
لە ئۆفیسەکەمدام و خەریکی کێشانی جگەرەکەم بووم کاتێک سەرقاڵ بووم بە بیرکردنەوە
مناڵێکی بچوک بووم هەر لەو ساتەوەی هەستم بە خۆم کرد لەگەڵ باوکمدا بووم!
ئەو پیاوێکی توند بوو هەمیشە خاوەندارێتی لەسەر دایکم دەکرد پێی وابوو دایکم دەبێ بۆ ئەو بژیبیرمە هەمیشە پێی دەگوتم ئافرەت دەبێ دەستەمۆ بکرێ دیل بکرێ، ئافرەت دەبێ زیندانی بکرێت تا ئازاد نەبێ گەر بێت و ئافرەت ئازاد بێت ئەوسا هەرگیز هی تۆ نابێت
منیش وەها ڕاهاتبووم هەر لە یاریەکانمەوە هەتا گەورەترین دەسکەوتەکانم خاوەندارێتیان لێبکەم
هەمیشە دەمویست ئەوەی هی منە تەنها بۆ من بێت!ڕۆژێک ڕوویدا کە لیلم بینی ئەو کچێکی جوان بوو ناسک حەزم دەکرد هی من بێت باشیەکە لەوەدا بوو دڵی لیل هی من بوو منی دەویست
لیلم بەدەست هێنا تەنانەت لە پێناویدا چاوپۆشیم لە مەرگی دایکم کرد!
من نازانم خۆشویستنی ئافرەتێک چیە بەڵام دەزانم ویستن چیەکە من شتێکم ویست دەبێ ببێت
لیل هی منە ئیدی گەر خۆشم بوێت یان نا گرنگ نیە تەنها ئەوەی پێویستە ئەوەیە کە خاوەندارێتی لێ بکەم
من ئاسودەم بەوەمن وا فێرکراوم و هەرواش دەبێت، باوکم هەمیشە دەیگوت بۆ هێشتنەوەی ئافرەت باڵی بشکێنە
خۆم کۆکردەوە تا بەرەو ماڵەوە بڕۆم، هەر لەگەڵ چونە ناو باخچەکە ترسێک گیانی لەرزاندم لیل لەسەر زەویەکە لە خوێندا نوقمە!
پیاوان لە ئافرەتی ئازاد و ژیر دەترسن!
ئێستا زانیتان بۆچی کەسایەتی جەنگکوک بەو جۆرەیە؟!
بەشێک پێش کۆتایی
YOU ARE READING
د٘ڵـــدَارِیْ
Romance{کۆتایی هاتووە✓} دڵداریــم لەگەڵ کردی، بێ ئاگا لە شەڕی چاوەکانت!