چــوارەمـ

1.2K 216 131
                                    

ماچم بکە تا بۆت بسوتێم!





ئـەو بەسۆزەوە لێم دەڕوانێت و منیش شەیدایم، ناتوانم چاوەکانم ڕابهێنم کە ئاوا بە قوڵیوە تەماشایی نەکات، ئاخر ئەو بێ ئەندازە جوانە


ئەویش بە نیگایەکی نەرم و پڕ سۆزەوە لێم دەڕوانێ،
هەڵبەت پاش ئەوەی ماچی کردم ئیدی لەو ڕۆژەوە ئاوەها تەماشام دەکات،
منی سەرلێشێواویش تەنها بە هێمنی ئەتوێمەوە!.


ئەو جۆرێک لە سۆزی بۆ من هەیە و منیش شەیدای ئەوم وەلێ هیچ پەیوەندیەک لەم نێوەندەدا پێکمان نابەستێتەوە


هەر چەند زیاتر لە دوو مانگە لای کار دەکەم و دەیناسم


ئێستاش وا من سەرقاڵم بە پاک کردنەوەی ڕەفەی کتێبەکانی و ئەویش لەگەڵ دایکیدا گفتوگۆ دەکات، هەر چەند دەبوو من بچمە دەرەوە بەڵام ئەو ڕێگەیدا  بەردەوام بم لە کارەکەم
وە خۆشێ بە شێتانە لێم بڕوانێ


"من ئیدی دەڕۆم،
ئێوەش باشترە بیرێک لەوە بکەنەوە ناوێک بۆ ئەم چاوبازیەتان بدۆزنەوە!"
دایکی گوتی و بە پێکەنینەوە لە ژوورەکە چویە دەرەوە تا هەست بەشەرمەزاری بکەم



ئاوا بە توندی لێم ڕوانی بوو کە خۆمم بە بیرکردووە بە جۆرێک ئەو خاتوونەش هەستی بە چاوبازیەکەمان کردووە،
پیاوی شێت بە چ حاڵێکت گەیاندووم؟!


"چاوبازیم لەگەڵ دەکەیت،
وەڵامی نیگاکانم بە زیادەوە دەدەیتەوە، بە شەیدای خەندەم بۆ دەکەیت  و لە خەیاڵی مندا قوڵ دەبیتەوە
ئەدی بۆ دڵداریم لەگەڵ ناکەیت؟!"
ئەو گوتی، منیش تەنها وەک بێ هۆشێک لێ ڕامابووم، سحری وشەکانی بێ وشەم دەکات




"دڵداری لەگەڵ تۆدا ئەفسانەیە!"
من ڕاستم ئەو زۆر دوورە لە منەوە تەنانەت لەو ساتەی لە بەردەمیشیدام

ئاخر کتێب فرۆشێک و خانەدانێک هەر لە ئەفسانەدا توانیویانە پێک بگەن و دڵخۆشبن

"تۆ هی منیت!
گەر خەیاڵ بێت یانیش ڕاستی، گەر ئەفسانە بێت گەر ئەستەم بێت، تۆ هی منی دڵدارمی!
ئێستاش واز لەو شێتانەیەت بهێنەوە ڕابکەرە ناو باوشی من تا شتانێک و ڕۆژانێک تاقیبەینەوە، تا داستانێک بنوسینەوە هەموو دوونیا ئیرەی پێ ببات!"
ئەو گوتی، تا دڵی ئاگر گرت و توندتر گڕ بسێنێت و زیاتر ئازارم بدات زیاتر هاواری ناوی بکات


نزیک بوومەوە هەر بەو چەشنەی ئەو فەرمووی، خۆم نوقمی ئامێزی کرد باوەشی یار!


سەرم لەسەر دڵی بوو چەند بە توندی لە سنگی دەدات، ئاخۆ ئەویش وەک من شەیدایە


"تۆ ئیدی بە لایلایەی دڵم دەنویت و بە ماچ و ئاوازی لێوم بە ئاگادێت، دڵدارم!"
ئەو گوتی تا چاوانم دابخەم و خەیاڵ بکەم ٫خەیاڵ

















"تۆ ئیدی بە لایلایەی دڵم دەنویت و بە ماچ و ئاوازی لێوم بە ئاگادێت، دڵدارم!"ئەو گوتی تا چاوانم دابخەم و خەیاڵ بکەم ٫خەیاڵ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


بیرم چووبوو وەعدی پارتم پێتان یاوە😂💔

د٘ڵـــدَارِیْWhere stories live. Discover now