خەیاڵی تۆ ئیلهامی هەموو نوسینەکانمە و کەسیش نازانێت تۆ ڪێیت!
کاتێ پیاوەکان عاشق دەبن پەیوەندی و عیشق بە چەشنێکیتر ئەبێت
پیاوەکان کاتێک عاشق دەبن دەجەنگن ڕادەکەن دەمرن دەژین لە پێناو عیشقەکەیان
کاتێ پیاوەکان عاشق دەبن دەگرین
پیاوەکان زۆر تایبەتانە عاشق دەبن وەک ئەوەی دونیا تەنها مەعشوقی ئەوانی لێبێت
ئەو ئافرەتەی عاشقیەتی وەک ئەستێرەیەک دەدرەوشێتەوە قاقایی دەبێ بە ئاوازێ کە تەواوی ڕۆژ دەژەنرێت، ئەوسا دونیا لەژێر پێی ئەودا دەبێ
خۆش بە حاڵی ئەوەی پیاوێک عاشقی ئەبێوەلێ لە پاڵ ئەوەشدا شتێکی دیکەش هەیە، ئەو ساتەی ئافرەتێک خۆی ون دەکات و عاشق بە پیاوێک دەبێت کە نایهەوێت،
پیاوێک کە دڵی لای ئەو نیە
ئەوسا کز دەبێ دەوەرێ سیس دەبێ وێنای گوڵێکی ئیهمالکراو لەلایەن باخەوانەکەیەوە
ئەها ئەوکاتە باخاوانەکە گوڵێک ئیهمال ئەکات لێ ئەگەڕێت تینو ببێت لێ دەگەڕێ سیس ببێت پاشان وشک و ئەوسا بە بایەکی دەستی ڕۆژگای هەڵبوەرێ جا دەکەوێتە ژێر پێی چارەنوس و ورد دەبێت بەجۆرێک کە تێکەڵی خۆڵ دەبێمنیش ئێســتا پێم لەم قوراوە گیربووە، جەنگکوک جۆن تـۆ دەموەرێنیت دەم سوتێنێت دەم ڕوخێنیت، وەلێ من زۆر زوو لە ئۆقیانوسی چاوەکانتدا خنکام
لیل
هیوادارم ئەم نوسینەشتان بە دڵ بێت و چێژی لێ ببین شتێکی سادەیە بەڵام لای خۆم زۆر شیرینە
تەواوی چیرۆکەکە لە لایەن لیلەوە دەگێڕڕێتەوە
ئەم چیرۆکە دیوێکی تری نوسینەکانمە چونکە لەوانەی پێشوو هەمیشە پیاوەکان شێتانە دەکەوتنە ئەوینەوە چی گەر ئەم جارە بە جۆرێکی دیکە بێت
YOU ARE READING
د٘ڵـــدَارِیْ
Romance{کۆتایی هاتووە✓} دڵداریــم لەگەڵ کردی، بێ ئاگا لە شەڕی چاوەکانت!