"ئاااهـ..دوورکەوە دەبێ بچمە خوارەوە کەمێکی تر ئەپاا دێته سەر سفرە دەبێ بڕۆم بزانم کەموکوڕی نیە" یوو-ئین بە دەسته باریک و ناسکەکانی هەوڵی دەدا زەبەلاحەکەی هاوسەری لەخۆی دووربخاتەوە هەرچەندە دەیزانی ئەوەش ئەستەمە

"بۆچی تۆ؟ دەیان خزمەتکار لەم ماڵەن ئەوان چاکی دەکەن" سوهـ یوک لەکۆتایدا روخساری هێنایە پێشەوە ماچی ڕومەتی هاوسەرەکەی دەکرد وردە وردە ماچی نەرم و هێواش تاکو بەرەو خوارەوەی ڕومەتەکانی ڕۆشت لە چەناگەی بەرەو گەردنە بۆنخۆشەکەی یوو-ئین بۆچەند ساتێک کۆنترۆڵی لەدەست داو خۆی بەدەستەوە دا چاوەکانی داخست و هەستی بە لێوە تەڕەکانی سوهـ یوک دەکرد لەسەر ملی لەناکاو ناڵەیەکی بچوکی کرد کاتێ مێردەکەی گازێکی توند و بچوکی لێگرت بەهۆش خۆی هاتەوەو مێردەکەی دوورخستەوە "سوهـ یووککک..بەسە تکایە تۆ کێشەم بۆ دروست دەکەی" یوو-ئین بە بۆڵەوە بۆڵەوە داوای لە مێردەکەی دەکرد کە بەریداو ڕێگەی بدا بڕوات سوهـ یوک قژە ڕەش و پڕەکەی هاتبویە ناوچاوەکانی و چەندجارێک چاوی تروکاند "چی بوە ناشتوانم تۆزی لای هاوسەرەکەشم بم دوای ئەوەی ڕۆژێک سەخت و پڕ لەکێشەم بەڕێکرد" لەدەنگی سوهـ یوکیش تورەیی و بێزاری بەدی دەکرا

بێگومان مافی خۆیەتی هەرچەندی بوێ لای هاوسەرەکەی بمێنێتەوە بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نیە "بێگومان گیانەکەم بەڵام دەبێ بڕۆم و سەیربکەم بزانم چ کەم و کوریەکی هەیە دواتر ئەپاا هاتە سەر سفرە دەبێ خواردنی پێشکەش بکەم خۆت دەزانی ئەوە یاساو دەستوری ماڵەکەیە دەبێ بوکی ماڵەکە ئەوە بکات" سوهـ یوک بە نامۆیی سەیری دەکرد چاوەکانی داخست "نەفرەت..باشە بۆچی تەنها تۆ..کەسێکی تر نیە ئەوەبکا؟"

یوو-ئین چاوەکانی سوراند لەسەر ئەم هەڵسووکەوتە منداڵانەیەی مێردەکەی و وا قسەی دەکرد کە تازە هاتبێتە ئەم ماڵەوە
"ئەزیزم گەر بتوانی و کەمێک بیرکەیتەوە ئەوە من تاکە بوکی خێزانەکەم بوکی ترمان نیە بەداخەوە" یوو-ئین وتی کاتێک چاوی سوڕاند خەریک بو بێزار دەبوو لە هەوڵدان لەگەڵی "باشە..بەڵام ماچێکی ترم دەوێ" بەوتنی وشەی 'باشە' هاوسەرەکەی دڵخۆش بوو بەڵام کاتێ گوێی لەوەبو وتی ماچێکی تر راستەوخۆ ڕوخساری کەوت و وەک پەیکەرێک بێ کاردانەوە بوو "یااا واز بێنە توشی کێشەم دەکەی گەر دوا بکەوم دواتر ئۆماا سەرزەنشتم دەکا" یوو-ئین هەستی بە ترس دەکرد سەیری کاژێری ژوورەکەی کرد وا پانزە خولەکیش دواکەوتوە بەڵام سوهـ یوک گوێی پێنداو ڕوخساری هێنایە پێشەوە یوو-ئین بەدەستەکانی ڕوخساری دوورخستەوە "گیانەکەم بەڵێن بێت دواتر ماچت پێدەدەم بەڵام ئێستا دەبێ بڕۆم" سوهـ یوک هەناسەیەکی بێهیـوایی دایەوە و توند هاوسەرەکەی لەباوەش گرت "باشە...بەڵام دڵنیابە شەو خراپ دەبێ..لەوانەیە زیاتر لەماچێک بێ" یوو-ئین بەخێرایی لەو ئەو دوورکەوتەوە ڕوخساری سوربویەوە "ئ-ئێ ئ-ئەوە تۆ بڕۆ گەرماوێک بکە یان تەنها جلەکان بگۆڕەو وەرە خوارەوە"

-(••÷[first love]÷••)-TAENNIEHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin