31. كۆتایی هێنانی كێشەكان

285 52 75
                                    

𝙸 𝚆𝚒𝚕𝚕 𝙰𝚕𝚠𝚊𝚢𝚜 𝚆𝚊𝚗𝚝 𝚈𝚘𝚞
+_____________+

كۆشک هەموو لە چاوەڕوانیدا بوون بۆ ئەوەی شازادە خاتوو و ژەنەڕاڵ بگەڕێنەوە كە نامەیەک بۆ پاشا نێردرا و گەڕانەوەی ئەوانیان بۆ ڕوون كرایەوە ، دوای ئەوەی كەژاوەكەی شازادە و دارودەستەكەی گەشتن بە نێوەندی بازاڕی گۆگۆریۆ هەموو لەودیوی دەروازە سوورەكەی كۆشک ئامادە بوون

دەرگا سوورەكەی دەروازەی كۆشک كرایەوە و ژەنەڕاڵ و ئەسپەكەی یەكەم كەس بوون قاچیان خستە كۆشک بە شكۆوە كە منداڵێكی لە ئامێز بوو و لە دوایەوە دارودەستەكەی و كەژاوەكەی شازادە كەوتە دیار

لە نێوەندی گۆڕەپانەی كۆشک وەستان و دەرگای كەژاوەكە كرایەوە بۆ ئەوەی شازادە بێتە دەرەوە و یەكەم كەس ڕووخساری باوكی ببینێت كە بە ڕوویدا زەردەخەنەی دەكرد

یۆنا بەرەو ڕووی باوكی ڕۆشت و كەمێک سەری هێنا خوارەوە و گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی كە دەستەكانی لە پێشەوە گرێ دابوون ، پاشا هەنگاوێک هاتە پێشەوە و دەستەكانی لەسەر شانەكانی كچەكەی بڵاو كردەوە

"بەخێربێیتەوە كچەكەم......هیوادارم گەشتێكی سەلامەتت بەڕێ كردبێت"

"سوپاس باوكە"

زەردەخەنەیەكی گەورەی كرد و پاشا خستیە ئامێزی بە هێواشی و دەستی دەتەكاند بە پشتی وەكو ئەوەی كوڕەكەی لە جەنگ سەركەوتنی بەدەست هێنابێت ، دوای ئەوەی دایک و لێلێ'ی تێپەڕاند و بەخێرهاتنەوەی لێ كرا گەشت بە جیمین كە قۆڵەكانی كردەوە بۆی بەڵام جیمین وەكو پەیكەرێک وەستا بوو بە تووڕەییەوە

یۆنا زەردەخەنەكەی ون بوو و بوو بە ترس ، دەستەكانی هێنا خوارەوە و لە بەردەمی وەستا بوو ، بە هێواشی ڕووی بەرەو لێلێ سوڕاند كە لێلێ لێوی خوارەوەی گەست بوو سەری بە داخەوە دەجوڵاند كە نیشانەیەک بوو بۆ ئەوەی كە جیمین بە هەموو شتێكی زایووە

یۆنا لێوەكانی تەڕ كردن و سەیری جیمین'ی كردەوە كە جیمین بە خێرایی لە ئامێزی گرت و یۆنا چاوەكانی فراوان بوون و ڕەق ببوو ، چەند جارێک چاوەكانی داخست و گوێی بۆ ڕستەیەكی جیمین گرت كە بە هێواشی دوا لە ژێر گوێی

"گەمژەی سەر لێ شێواو چی ئەگەر شتێكت لێ بەسەر هاتبایە!؟"

یۆنا لە سەرسام بوون هاتە دەرەوە و زەردەخەنەیەكی كرد و دەستەكانی بڵند كرد بۆ ئەوەی وەڵامی ئامێزە لە ناكاوەكەی براكەی بداتەوە هەروا وەكو ئەو وەڵامی پرسیارەكەی بداتەوە

"تۆش دەزانیت كە هیچ شتێكم لێ بەسەر نایەت"

+________________+

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now