7. ڕابردوویەكی پڕ لە ئازار

449 74 33
                                    


𝙳𝚘𝚎𝚜 𝙰𝚗𝚢𝚘𝚗𝚎 𝙺𝚗𝚘𝚠 𝚆𝚑𝚎𝚛𝚎 𝚃𝚑𝚒𝚜 𝚁𝚘𝚊𝚍 𝙻𝚎𝚊𝚍𝚜?!

+____________+

‎دوای ئەوەی فەرمان بە سەربازەكان كرا بچن بۆ دارستانەكە و دارەكان ببڕن و بەشێكیان دارەكان لێكەوە ببەستن و ئامرازێکی لاكیشەیی دروست بكەن و شەش مەشخەڵ بخەنە سەری

‎هەموو بەردەوام بوون لە كارەكانیان بەبێ پشوودان ، پاشا لە چادرەكەی هاتە دەرەوە كاتێک فەرماندەی پاسەوانەكانی لە دواوەی وەستا بوو و ئامادە باشی وەرگت بوو بۆ هەر فەرمانێكی پاشا كاتێک ئاسمان كەمێک هەوراوی بوو و شنە با'یەكی هێواش دەهات كە نیشانەی پایزی دەردەخست

‎"فەرماندە سیۆک جین"

‎"بەڵێ خاوەنشكۆ"

‎فەرماندەی پاسەوانەكان جین هاتە پێشەوە و كەمێک سەری خۆی هێنا خوارەوە و چاوەڕێی فەرمانی پاشا بوو ، پاشا هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و بەردەوام بوو لە قسەكانی

‎"هیچ شتێكت دۆزیەوە دەربارەی ئەوان!؟"

‎"ببورە خاوەنشكۆ.....تاكە زانیای كە هەبێت ئەوەیە كە ئەوان زیندوون....بەڵام شوێنەكەیان نادیارە....دوێنی كۆمەڵەی سەربازی نهێنی نامەیەكیان نارد كە تەواوی سەر سنووری گۆگۆریۆ گەڕاون لە باكوورەوە....بەڵام هیچ شتێک سوودی نەبوو"

‎پاشا چاوەكانی داخست و كەوتە یادی بیست و دوو ساڵ بەر لە ئێستا كاتێک هەستی دەكرد وەک ئەوە وابوو كە دوێنێ ئەوانە ڕوویاندا بێت

𝙵𝚕𝚊𝚜𝚑𝙱𝚊𝚌𝚔
>________<

‎"ئەوانە زۆر بچووكن"

‎"بێگوومان وایە...ئەوانە تازە لەدایک بوون"

‎پاشا سەیری هەموو گۆشەیەكی ڕووخساری منداڵە دوانەكانی دەكرد كە كەمێک بەر لە ئێستا لەدایک بوونە ، هەردووكیانی لە ئامێز بوو كاتێک كوڕەكەی لە قۆڵی چەپ بوو و كچەكەشی لە قۆڵی ڕاستی

‎سەری هەڵبڕی بۆ شاژنە گەنجەكەی و زەردەخەنەیەكیان بەرەو ڕووی یەكدا كرد كاتێک خزمەتكارێكی شاژن لە ژوورەوە وەستا بوو و بە خۆشەویستیەوە لە نێوانی پاشا گەنجەكە و شاژنە گەنجەكەی دەڕوانی

‎"سوپاس...تۆ دوو دوانەی شیرینت بۆ هێناومەتە دوونیا مەگەر من دەتوانم چیت بۆ بكەم بۆ ئەوەی شایەنی تاكە ئازارێكی بچووکی تۆ بێت"

‎"تەنها هیواخواز بووم كە بتوانم میراتگریێكی تەندرووستت بۆ بهێنمە سەر دوونیا....بەڵام پێم وابێت كچەكەمان بەرگەی نەگرتووە و غیرەی لە براكەی كردووە"

گەڕانەوە بۆ كات &quot;𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎&quot;✔︎Where stories live. Discover now