14. چاودێری كردن

361 63 92
                                    

𝙳𝚘𝚗'𝚝 𝙹𝚞𝚍𝚐𝚎 𝙼𝚢 𝙲𝚑𝚘𝚒𝚌𝚎𝚜
𝚆𝚑𝚎𝚗 𝚈𝚘𝚞 𝙳𝚘𝚗'𝚝 𝚄𝚗𝚍𝚛𝚎𝚜𝚝𝚊𝚗𝚍 𝙼𝚢 𝚁𝚎𝚊𝚜𝚘𝚗𝚎
+_________________+

"خاوەنشكۆ منم فەرماندە موگوک"

"وەرە ژوورەوە"

پاشا لە كۆشكەكەی بە تەنیا دانیشت بوو كاتێک بە نهێنی داوای لە فەرماندەی پاسەوانەكان كرد فەرماندە موگوک'ی فەرماندەی پێشووی سوپا بهێنێت

فەرماندە موگوک هاوشانی فەرماندە جین هاتە ژوورەوە ، پاشا سەرنجێكی خستە سەر جین و بۆ ئەوەی جین سەری بە ئەرێنییەووە بجوڵێنێت كە داواكەی پاشا جێبهێنێت بە داواكردنی لابردنی تەواوی خزمەتكارەكانی كۆشک تاكو كۆتایی قسەكانی نێوانیان

"دەمەوێت كارێكی بچووكم بۆ بكەیت فەرماندە موگوک"

"هەر شتێک خاوەنشكۆ"

"فەرماندە جین دەربارەی جیمین و هاوڕێكانی هیچ شتێكی بۆ باس كردوویت!؟"

پاشا بە دەنگێكی قوڵ و پڕ لە نهێنی قسەكانی ئاڕاستەی فەرماندەی پێشووی كۆشک دەكرد كاتێک هەردووكیان بێ هەواڵ بوون لە كارەكانی پاشا كە بەدوای چیەوەیە

"بەڵێ خاوەنشكۆ فەرماندە جین هەموو شتێكی بۆ ڕوون كردوومەتەوە.....بەڵام هیچ هۆكارێک هەیە كە بەو شێوەیە بەدوای ئەوانیت!؟"

"خاوەنشكۆ بۆچی بەدوای فەرماندە جیمین و هاوڕێكانی'ت!؟.....ئایە هەڵەیەكیان كردووە!؟......یاخوود گوومانیان لێ دەكەیت كە سیخووڕ بن!؟"

پاشا بە هێمنی سەیری هەردووكیانی دەكرد كە مێشكی ئەوان پڕی پرسیار بوو بەهۆی كارە نهێنیەكانی پاشا'وە كە هیچ لە كارەكانی نەدەگەشتن

"هیچ شتێک لەوانە نییە كە ئێوە بیری لێ دەكەنەوە.....فەرماندە موگوک تۆ پێویستە كە چاودێری ماڵەكەی جیمین بكەیت و پرسیار بكەیت لەوەی كە هیچ دووانەیەک هەیە لەم ناوچەیە.....وە هیچ ئافرەتێک هەیە بە نێوی سۆریۆنگ.....هەموو ئەوانەم بۆ كۆ بكەرەوە كە داوای دەكەم"

"مـ...مەبەستت چییە لە دووانە و خاتوو سۆریۆنگ خاوەنشكۆ!؟"

فەرماندە موگوک چاوەكانی فراوان ببوون كاتێک گوێبیستی ناوی كەسانێک بوو كە پەیوەستن بە ڕابردووی شاژن و دوانەكە كە بە سەرسوڕمانەوە لە پاشا'ی دەڕوانی كاتێک پاشا یەک ڕووكەشی بەتاڵی لەسەر ڕووخسارە

فەرماندە جین و موگوک نیگایەكی پڕ لە پرسیاریان گۆڕیەوە كە لە هیچ شتێک تێنەدەگەشتن كە چ دەگوزەرێت و چ ڕوودەدات ، سەرنجیان خستەوە سەر پاشا و پاشا وەڵامێكی شیاوی پێ دان

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora