18. كۆتا شەوی چاوەڕوانی

280 65 106
                                    

𝚆𝚑𝚢 𝙰𝚛𝚎𝚗'𝚝 𝚈𝚘𝚞 𝚂𝚌𝚊𝚛𝚎𝚍 𝙾𝚏 𝙼𝚎?!
𝚆𝚑𝚎𝚗 𝚆𝚎 𝙰𝚕𝚕 𝙵𝚊𝚕𝚕 𝙰𝚜𝚕𝚎𝚎𝚙 𝚆𝚑𝚎𝚛𝚎 𝙳𝚘 𝚆𝚎 𝙶𝚘?!
+____________+

تەواوی لەشی لە ئاسوودەیی بوو ، هەر كە هەستی بە هەڵسان كرد لە خەو زەردەخەنەیەكی داخراوی كرد و هەناسەیەكی زۆر قوڵی هەڵمژی تاوەكو سیەكانی پڕ بوو و دەستەكانی بە هێواشی بۆ سەرەوەی ئاستی پاڵكەوتنی خۆی برد و بە خێرایی هەناسە گیراوەكەی ئازاد كرد و دەستەكانی شل كردەوە

هەموو شتێكی دوێنێ شەوی لە مێشک بوو و دڵخۆش بوو بەوەی كە ئەمشەو وەكو كاتی منداڵی لەگەڵ هاوڕێكەی خەوت ، بە هێواشی چاوەكانی كردەوە سەیری لا چەپی خۆی كرد بەڵام هیچ كەسێكی نەدۆزیەوە

چەند جارێک چاوەكانی داخست بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە لەوەی هیچ كەسێک لە پاڵی نییە و بە خێرایی لە باری پاڵكەوتنەوە دانیشت لەسەر جێگەكەی

"دووبارە بۆ كوێ یۆنا!؟"

هەوڵی دا هەڵسێت و ماسولكەكانی بجوڵێنێت بەڵام وەستا كاتێک پارچە پەڕاوێكی بینی لەسەر جێگەكەی یۆنا كە لێلێ هەمیشە فێری كردبوو گەر پێش هەموو كەسێ هەڵسایت و ڕۆشتیت نامەیەک جێ بهێڵە لە دوای خۆت

پەڕاوەكەی هەڵگرت و بە سەرسامیەوە خستیە بەردەم چاوەكانی خۆی بۆ ئەوە دەستنووسەكەی یۆنا بناسێتەوە و ئەوەی نێوی لە مێشكێدا بخوێنێتەوە "تایهۆنگ من بە نهێنی دەچم بۆ كۆشک پێویست ناكات هیچ شوێنێک بگەڕێن بەدوامدا" وای لە تایهۆنگ كرد چاوەكانی فراوان ببێت و هاوار بكات

"تۆ شێت بوویتە یۆنا!؟"

+___________+

دەرگای ژوورەكەی زۆر بە خێرایی كردەوە كە وای لێ كرد سەری بەر لوتكەی دەرگا نزمەكە بكەوێت و دەستی بخاتە سەری و ڕووخساری گرژ بكات

"تایهۆنگ خوانی بەیانی ناخۆیت!؟....بۆچی هێندە بە پەلەتە!؟"

"هیچ كاتم نییە دایكە"

بە ڕۆشتنەوە سەرقاڵی چاک'كردنی جلەكانی بوو لە ڕێگا كە كاتی تەواوی'شی نەبوو بۆ ئەوەی جلەكانی بە ئاسوودەیی بپۆشێت و كات بدات پێی ، بە خێرایی بەرەو ماڵی جیمین ڕۆشت و هەناسەدانی ناڕێک و سەخت بوو هەر كە گەشت بە ماڵەكەی جیمین

"جیمین!؟.....جیمین خێرا وەرە دەرەوە"

جیمین ڕاچڵەكی لە ژوورەوە كاتێک سەرقاڵی پۆشینی زرێ'كەی بوو بە هاوكاری لێلێ ، هەردووكیان سەیری چاوەكانی یەكتریان كرد و سەرسام بوون بە دەنگێكی لە ناكاوی تایهۆنگ

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now