١٥✔️

897 112 63
                                    




ئیمیلیانا لەو شەوە درەنگە لە باخچەکە دانیشتووە ...

دوو ڕۆژە جیمینی نەبینیوە ،

لە هەمان کاتتدا ماڕتن ئۆتۆمبێلەکەی لە پێش کۆشکەکەی کێلسی وەستاند کە ئیمیلیانا ئێستا لە باخچەکە
دانیشتووە تێیدا ..

لەگەڵ هەستکردن بە دەنگی ئۆتۆمبێل ، ئیمیلیانا بەرەو ڕێرەوی باخچەکە ڕۆشت بۆ ئەوەی بزانێت لەم شەو
درەنگە کێ دێت و جیمینی بینی بەرەو ڕووی دێت ،

دەستەکانی  دەلەرزین، ئەو دەترسێت !

ئەو لە جیمینی شاردەوە کوڕکەیان زیندوو بوو

جیمینیش چاوی سوور هەڵگەڕابوو

جیمین بۆ ساتێک ئاوا وەستا لە بەرامبەری و سەیری چاوی ئیمیلیانای دەکرد !

لە ناکاو جیمین ئەوی لە باوەش گرت و ئیمیلیانا لە باوەشی گرتەوە

؛ چـ چیتە ؟
ئیمیلیانا پرسی و پاڵێکی بە جیمینەوە نا تا ڕووخساری ببینێت

جیمین فرمێسکێکی ڕشت !

ئای خوایە ئەوە یەکێکە لە ساتە دەگمەنەکان ، ئەگەر کەسێک جیمین ببینێت ئەوا جیمین هەست بە
شەرمەزاری دەکات بۆیە ئیمیلیانا چاکاتەکەی لەبەر کردەوە و خستیە سەری جیمین تاوەکوو
ڕووخساری داپۆشێ ،

هەر بەو شێوەیە بردیە ژوورەکەی خۆی و لەوێ جیمین هەمان شتی دووبارە کردوە

لە باوەشی گرت و دەستی کردەوە گریان

؛ باسی ناکەیت ؟
ئیمیلیانا ئەوەی وت کاتێک دەستی بە پشتی جیمین دادەهێنا بۆ ئەوەی ئارامی بکاتەوە

؛ دایکم ، دایکم لەبەر شەرمەزاری خۆی کوشت .. گارنەر دەستدرێژی کردبوویە سەری ..، تەواوی
ژیانم بێ دایک بووم لەبەر ئەوە منی بێ بەش کرد لە دایکم ، مارلین تکایە ئەمشەو ڕەق مەبە من
زۆر خراپ دڵم توندە !
هەر کە جیمین ئەوەی وت ، ئیمیلیانا دەستی کردە گریان لەگەڵی

؛ وەرە ئێرە ...
ئیمیلیانا ئەوی بردە سەر جێگەکەی خۆی و سەری جیمینی لەسەر سنگی دانا و بەیەکەوە دەستیان
کردە گریان

؛ مارلین ئەو هەموو شتێکی لەناو برد هەموو شتێکی ڕووخاند .. هەر کاتێک مناڵێکم دەبینی کە
دایکی لە لایەتی بیرم دەهاتەوە چەند تەنهام ..،
جیمین بەدەم گریانەوە ئەوەی وت و ئیمیلیانا ماچی سەری کرد

 Lðvê ðr Wår [ P.JM ] completed✔️ Where stories live. Discover now