٧

541 85 54
                                    




هەفتەیەک ڕۆی ..

بوو بە مانگێک ..

بوو بە چەند مانگێک ..

بوو بە ساڵێک ..

ساڵێک پاش پەیوەندی مارلین و جیمین ، جیمین کۆڵیدا لە گەڕان بە دوایدا

مارلینیش هەر نەگەڕایەوە ..

تەنانەت هەواڵێکیشی نەبوو ،

تەنانەت یەک شوێن پەنجەش نیە تاوەکوو ببێ بە سەرەداوێک بۆ
دۆزینەوەی مارلین !

پاش هەموو شتێکیش ، ئەگەر مارلین لە جیمین هەڵبێت و چیدی ئەوی نەوێت بۆچی
جیمین بە دوایەوە بێت ؟

لەبەر ئەوەش جیمین وازی هێنا ، بەڵام درۆ نیە جیمین هێشتا ئەوی لە مێشکە و خۆشی ئەوێت

.. کەس دەربارەی نازانێ

لەوانەیە کوژرابێ بە دەست داهی یان کێلسی ، یان ئەوەتا گارنەر ..

یان لەوانەیە لە یەکێک لە یانەکانی گارنەر بە زۆر کاری پێبکەن ،

لەوانەشە لە قوتابخانە هێشتا مامۆستای جوگرافیا بێت

لەوانەیە هاوسەرگیری کردبێ ..

تاکە شت لێرە بزاندرێ ئەوەیە ..

مارلین وون بوو وە نادۆزرێتەوە ..

بەهەرحاڵ ~

هەموو سەریان بۆ جیمین چەماندەوە کاتێک لە دەرگاکە هاتە ژوورەوە

ئەمڕۆ ڕۆژەگەورەکەیە ..

ئەمڕۆ ئاهەنگی سەرکەوتنی کۆمپانیای هەیە

ئەمڕۆ ئاهەنگی سەرکەوتنی کۆمپانیای هەیە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

*Imagine*

ئەو پیاوە چوارشانەی لە چواردە ساڵیە چەکدار بوو

 Lðvê ðr Wår [ P.JM ] completed✔️ Where stories live. Discover now