؛ ناتوانم بەرگە بگرم ، هەر ئەمڕۆ بە دەستی من دەکوژرێ !
کێڵسی وتی ، مەبەستی جیمین بووئەوەی باش بوو ، داهی ئەو چەند ڕۆژە دەبایە لەلای کیڵسی بێت لەبەر
کارەکانی ..کێڵسی لەگەڵ پیاوەکانی و لویسی جاسوس و سەرسەری بەڕی کەوتن بۆ کۆشک
ئەگەر ئەمجارەیان جیمین بکەوێتە ژیر دەستی کێڵسی ، بێگومان دەمرێ !
جگە لەوە ، ماڕتنی زیرەک چەند پاسەوانێکی بە پارە کڕیەوە و ئەوان جاسووسی بۆ دەکەن ،
بۆیە هەر کاتێک کێڵسی بەرەو کۆشکەکەی کچەکەی بڕوات ئەوان جیمین دەدۆزنەوە ..بەڵام ئەوە چ سوودێکی دەبێت کاتێک ئەوان بچنە ژوورەوە گەورەیان مردووە ؟
~ باسی جیمین ~
چاوەکانم کردەوە کاتێک هەستم کرد یەکێک زنجیرەکانی دەوری لەشم دەکاتەوە
ئەوە مارلین بوو ، بێگوومان کەس لەو بە ویژدانتر نیە لێرە !
بەم شەوە درەنگە بۆچی هاتۆتە ئێرە ؟
؛ خەریکی چیت ؟
وتم و چاوم کەوتە سەر جلە سیلکە تەسکەکەی ، بە ڕادەیەک
جەستەشی دیار بوو .. ئای خوایە کۆنتڕۆڵم لە دەست دەدەم !؛ باوکم دەتکوژێت ، کاتی قسە کردن نیە کەمێکیتر دەگات !
بە پەلە وتی و دەستمی ڕاکێشا ، لەبەر ئەوەی زۆرێک دەبوو لەسەر
پێ نەوەستاوم کەمیک قورس بوو ڕۆشت بۆم جگە لەوەش هەموو برین بوو ..،
ئەویش هەستی بەوە کرد و قۆڵی منی لەسەر شانی دانا و یارماتی دەدام باشتر ڕێ بکەم؛ ئەی ئێمە دوژمن نین ، بۆ ناتەوێ بمرم ؟
ئەوەم وت و ئەو گوێی پێ نەدام؛ قسەی بێ مانا مەکە !
ئەوەی وت و دەرگای ژوورێکی کردەوە ، زانیم ژووری خۆیەتی
چونکە بۆنی ئەو لەو ژوورە دەهات
YOU ARE READING
Lðvê ðr Wår [ P.JM ] completed✔️
Actionنووسەر : پەیام. بڵاوبوونەوەی لە : ١٨\٥\٢٠٢٢ دەربارەی : بیرۆکە و نووسینی تەواوی چیڕۆکەکە بۆخۆم دەگەڕێتەوە. تایبەت بە ئەکاونتی : _yamuuu ئەگەر هەر کۆپیەک لە چیڕۆکەکەتان دۆزیەوە ئاگەدارم بکەنەوە ~ ... جۆری کتێب : چیڕۆکی خۆشەویستی - ڕۆمانسی ـ ئاکشن. ل...