؛ تۆ تەنانەت داوای لێبوردنت نەکرد !
جیمین هاواری کرد؛ پاڕک مارلین !
جیمین بە تووڕەیەوە هاواری کرد ، بەڵام بانگ کردنی ئیمیلیانا بەم نازناوە
تاکە شت بوو کە ئیمیلیانا سەرنجی خستە سەر ..؛ یاهـ چیت دەوێ پاڕک گەمژە !
ئیمیلیانا سەری لە ژێر لێفەکە دەرهێنا؛ ماچم بکە و داوای لێبوردن بکە !
جیمین ئەوەی وت کەچی ئیمیلیانا چاوی خولاندەوە ، ئەو خوی ئیمیلیانایە؛ بەم بەیانیە تۆ خەوم دەزڕێنی ؟ دەزانی خۆشەویسترین شتە بەلامەوە !
ئیمیلیانا بۆڵەی کرد و جیمین برۆی گرژ کرد؛ کێ بوو دەیوت تۆ نازانی هەست دەرببڕی .. سەیری حاڵی خۆت بکە لە دوێنیوە داوای
لێبوردن ناکەیت !
جیمین ئەوەی وت و ئیمیلیاناش بە دەستی نێوچەوانی مەساج ئەکرد؛ من تەواوی ساڵەکە پەشیمان بووم لەوەی کەمتەرخەم بووم کەچی تۆ پاش گەڕانەوەم گۆڕاویت
و گرینگیم پێ نادەی .. چ دڵڕەقیکی !
جیمین ئەوەشی وت ، ئیمیلیاناش بە چاوێکی تا دوا ئاست کراوە سەیری کرد؛ یەکەم لە سەروی هەموو شتێکەوە من نەگۆڕاوم ئەوە تەنها ڕووی ڕاستەقینەمە دووەم
من هەڵەم نەکردووە تاوەکوو داوای لێبووردن بکەم و سێیەم تۆ هاوسەری خۆتت هەیە من نامەوێ
نزیکی پیاوێکی هاوسەردار ببمەوە !
ئیمیلیانا ئەوەی وت بەڵام ئەمجارەیان جیمین چاوی لە سەرسوڕمان کرایەوە؛ هاوسەر ؟ من ؟ .... ئای خوایە من تەنها ئەوەم وت تا باوکم دەست بە بۆڵە بۆڵ نەکات
پاشان چیم پێ وتبا ؟ پێم وتبا کچی دوژمنەکەتم خۆش دەوێت ؟ .. تەنها نامەوێ بتخەمە مەترسی
باوکم قسەکانی زۆر ڕەقە ..
جیمین ئەوەی بە بێ تاوانی باس کرد وەک هەق خوراوێک لە پێش دادوەر؛ خۆت دانت بەهەڵەکەت دانا کەواتە داوای لێبوردن بکە و دەستم ماچ بکە وەکو پیاوێک !
ئیمیلیانا ئەوەی وت و دەستی بۆ جیمین ڕاکێشا؛ یاهـ ئەوە دادپەروەری نیە !
جیمین ئەوەی وت و لێوی شۆڕ کرد؛ دەی تکایە زۆر کاتم مەبە ئەگەر ئەوە ناکەیت پێم بڵێ تاوەکو پەیوەندیەکانم بپچڕێنم و دەستم بکێشمەوە ..
ئیمیلیانا بە لووت بەرزیەوە وتی و سەیری نینۆکی پەنجەکانی تری ئەکردجیمینیش ماچی دەستی کرد و بە چاوێکی پشیلەی سەیری کرد
आप पढ़ रहे हैं
Lðvê ðr Wår [ P.JM ] completed✔️
एक्शनنووسەر : پەیام. بڵاوبوونەوەی لە : ١٨\٥\٢٠٢٢ دەربارەی : بیرۆکە و نووسینی تەواوی چیڕۆکەکە بۆخۆم دەگەڕێتەوە. تایبەت بە ئەکاونتی : _yamuuu ئەگەر هەر کۆپیەک لە چیڕۆکەکەتان دۆزیەوە ئاگەدارم بکەنەوە ~ ... جۆری کتێب : چیڕۆکی خۆشەویستی - ڕۆمانسی ـ ئاکشن. ل...