تاوەکوو ئێستا ماچم نەکردووە

لە باوەشم نەگرتووە ..

دڵم ڕێگەم پێنادا نزیکی ببمەوە ، چونکە نامەوێ ئەو ڕقی لێم ببێتەوە

دەمزانی .. دەمزانی ئەو جیمینەی خۆش دەویست

وامزانی دڵم لە لێدان وەستا کاتێک دانی بە خۆشەویستیەکەی دانا بۆ جیمین

هەرچیم کرد ئەو هەر منی خۆشنەویست ..،

تەنانەت ڕقیشی لێمە ،

لەبەر ئەوەشە نامەوێ هەمان هەستی منی هەبێت با بەوە بگات کە خۆشی دەوێ

دەبێ چەند جار ماچی کردبێ ..

چەند جار لە باوەشی گرتبێ ... ئای خوایە غیرە من دەکوژێ

ئازارێکی زۆر لە دڵم درووست بووە

ئەو کەسەی چەندین ساڵە پارێزگاری لێدەکەم و زۆشم دەوێ

ئەو کەسەی کە شەوان بە دزیەوە سەیریم دەکرد کاتێک سەمای دەدا

کاتێک گۆرانی دەوت لە پشت دەرگاکەیەوە گوێم لێی دەگرت

ئەو کەسەی کە هەرگیز بیرم نەدەکردەوە بۆ کەسێکی تر بێت جگە لە من

کاتێک دڵت ئازاری دەبیت ئینجا ڕاستیەکان دەبینی

بەڕاستی ئازاری زۆرە کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت هەر بیریشت لێ ناکاتەوە

کە هەمیشە هەوڵ دەدەی لە بەرامبەری کەشخە و باش دەرکەوی

کە کەسایەتیت لە بەرامبەری دەگۆڕی تەنها بۆ ئەوەی شەو بۆ دوو چرکەش بێت بیرت
لێ بکاتەوە ..،

خۆزگە گرینگیم پێ نەدەدا

لە کۆتایدا من ئەوم هەر خۆش دەوێت ..

~ کۆتای باسی لویس ~

~ لە لای جیمین ~

؛ چۆن ئەوە دەکەیت ؟ تۆ گەمژەی ؟!!! ئەو کچی دوژمنی باوکتە !
باوکی جیمین دەستی کرد بە هاوارکردن بەسەر جیمین

؛ تۆ زۆر سەرسەری بویت و سنوور دەپەڕێنی !
دووبارە هاواری کردەوە

؛ بەسیکە ! من ئەوم خۆش دەوێ ئەویش وەک منە ئیدی تۆ و کێڵسی ئەوەتان بە دڵ بێت
یان نا ئەوە پەیوەندی بە من نیە ..
جیمین هاواری کردەوە و باوکی سەریسوڕما

 Lðvê ðr Wår [ P.JM ] completed✔️ Where stories live. Discover now