دەبایە بزانم ، من خاڵی لاوازی باوکمم

تۆ کەی وا گەمژە بووی خاتوو ئیمیلیانا ؟

کاتژمێرێک زیاتر ڕۆی و کۆڵمدا

کەوتمە خەو

کاتێک چاوم کردەوە جیمین بانگی دەکردم کاتێک لە ماڵەکە دەسوڕایەوە

زانیم باوکی لەوێ نەماوە

بە قاچەکانم بە جوڵەیەکی بەهێز دەرگاکەم کردوە و جیمین بە شڵەژانەوە ئاوڕی دایەوە کاتێک
گوێی لە دەنگی دەرگاکە بوو

هیچ قسەیەکم نەکرد و بەرەو ڕووی چووم ، شەقێکم پێشکەش بە ڕووخساری کرد

لە کۆتایدا ئەگەر من لێشت بترسم مانای ئەوە نیە ئازارت نادەم

؛ ئەقڵت لەسەرخۆتە ؟ خەریکی چیت ؟
جیمین توڕە بوو هاواری کرد بەسەرم..، هەرخۆی توڕەیی من زۆر لە ئەوەی هی تۆ زیاترە بۆیە
کاریگەریت لەسەرم نیە ..

؛ من بەکار دەهێنی ؟ بەڵام من وەک تۆ نیم خۆشەویستیت لە ژێر قاچەکانم دادەنێم
ئەگەر هەڵە بکەی !
هاوارم کرد و ئەو بە تێنەگەشتنەوە سەیری کردم

؛ مارلین لەگەڵ مێشکم یاری مەکە !
هاواری بەسەردا کردم و لە کاتێکا دەستی لێم بڵند کرد بەڵام
هەر زوو ڕایگرت چونکە ئەو بەڵێنی دابوو گۆڕانکاری لە خۆی کردووە ، تکایە مەگری ئیمیلیانا تکایە!

بەڵێ فرمێسکەکانم بەسەرم زاڵ بوون و منێکی لاواز دۆڕام

؛ دووبارە دەستت کرد بە گریان ؟
ئەوەی وت ، من گوێم پێی نەدا لە کۆتایدا من گەمژەم باوەڕی پێدەکەم

؛ مەگری مارلین مەگری ! پێم وتی چەند ڕقم لە گریانەەە !
جیمین هاواری کردەوە ، منیش لەسەر یەکێک لە یەکەکان دانیشتم

؛ کەواتە وا مەکە بگریم !
هاوارم کرد و ئەو لێم نزیک بوویەوە

؛ ئەوە بخۆ ..
نەستەلەیەکی پێدام و ئەوەی وت ، چ بێ ئەقڵیکە ؟

؛ مارلین !
هاواری کردەوە کاتێک ئەوم وەلانا ، دەیەوێت خۆی شیرین بکات ..

؛ بەسە بەو نەفرەتیە بانگم مەکە ! من ئیمیلیانام ، دەتەوێ هەستم بەکاربهێنی بۆ تۆڵە ؟
بەڕاستە شەرمە بۆتۆ .. تەنانەت ویستت لێم بدەی دووبارە
ئەوەم وت و ئەو لە باوەشی گرتم

؛ چیم کردووە تەنها تێم گەیەنە !
دووبارە هاواری کرد

؛ هیچ نەکردوە تەنها هاوسەری داهاتووت هەڵبژارد ،
ئەوەم وت و ئەو ئاهێکی دەرکرد پاش ئەوەی لەوە تێگەشت

 Lðvê ðr Wår [ P.JM ] completed✔️ Where stories live. Discover now