𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Complet...

By SaiaKamal

173K 25.5K 3.9K

❞هـەر بەڕاسـت وابیـر دەڪەیـتەوە مـرۆڤی ئاساییـن؟❝ ▪️هەروەها هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : my... More

·۩ PROLOGUE ۩·
· THE OFFICIAL TRAILER ·
· CHAPTER ۩ 1 ·
· CHAPTER ۩ 2 ·
· CHAPTER ۩ 3 ·
· CHAPTER ۩ 4 ·
· CHAPTER ۩ 5 ·
· CHAPTER ۩ 6 ·
· CHAPTER ۩ 7 ·
· CHAPTER ۩ 8 ·
· CHAPTER ۩ 9 ·
· CHAPTER ۩ 10 ·
· CHAPTER ۩ 11 ·
· CHAPTER ۩ 12 ·
· CHAPTER ۩ 13 ·
· CHAPTER ۩ 14 ·
· CHAPTER ۩ 15 ·
· CHAPTER ۩ 16 ·
· CHAPTER ۩ 17 ·
· CHAPTER ۩ 18 ·
· CHAPTER ۩ 19 ·
· CHAPTER ۩ 20 ·
· CHAPTER ۩ 21 ·
· CHAPTER ۩ 22 ·
· CHAPTER ۩ 23 ·
· CHAPTER ۩ 24 ·
· CHAPTER ۩ 25 ·
· CHAPTER ۩ 26 ·
· CHAPTER ۩ 27 ·
· CHAPTER ۩ 28(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒) ·
· Special Chapter ۩ 𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒 ·
· CHAPTER ۩ 28(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜) ·
· CHAPTER ۩ 29 ·
· CHAPTER ۩ 30 ·
· CHAPTER ۩ 31 ·
· CHAPTER ۩ 32 ·
· CHAPTER ۩ 33 ·
· CHAPTER ۩ 34 ·
· CHAPTER ۩ 35 ·
· CHAPTER ۩ 36 ·
· CHAPTER ۩ 37 ·
· CHAPTER ۩ 38 ·
· CHAPTER ۩ 39 ·
· CHAPTER ۩ 40 ·
· CHAPTER ۩ 41 ·
· CHAPTER ۩ 42 ·
· CHAPTER ۩ 43 ·
· CHAPTER ۩ 44 ·
· Special Chapter ۩ 𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜 ·
· CHAPTER ۩ 46 ·
· CHAPTER ۩ 47 ·
· CHAPTER ۩ 48(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒) ·
· CHAPTER ۩ 48(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜) ·
· CHAPTER ۩ 49 ·
· CHAPTER ۩ 50 ·
· CHAPTER ۩ 51 ·
· CHAPTER ۩ 52 ·
· CHAPTER ۩ 53 ·
· CHAPTER ۩ 54 ·
· CHAPTER ۩ 55 ·
· CHAPTER ۩ 56 ·
· CHAPTER ۩ 57 ·
· CHAPTER ۩ 58 ·
· CHAPTER ۩ 59 ·
· CHAPTER ۩ 60 ·
· CHAPTER ۩ 61 ·
· CHAPTER ۩ 62 ·
· CHAPTER ۩ 63 ·
· CHAPTER ۩ 64 ·
· CHAPTER ۩ 65 ·
· CHAPTER ۩ 66 ·
· ۩ EPILOGUE ۩ ·
Special Chapter #1
CHARACTER INTERVIEW
Special Chapter #2
CHARACTER INTERVIEW #2
Special Chapter #3

· CHAPTER ۩ 45 ·

2K 301 15
By SaiaKamal

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



لەپڕ لەسەرسامیدا هەستامە سەرپێ"(ئـەو...باوکی منی کوشتووە؟)"

بەڕێز دەیمن سەیرکرنێکی نیگەراناوی سەیری کردم وە کوڕەکانی سەرلێشێواو دیاربوون"(هەموو شتێك بە تۆ دەڵێم)"بەڕێز دەیمن وتی.

بە بێدەنگی گوێم لێی گرت کاتێ هەموو چیرۆکەکەی گێڕایەوە، لە کاتی ئاهەنگەکەدا باسی هەندێك لە چیرۆکەکەی بۆکردم بەڵام ئەوەم زانی کە ئەو کاتە باسی هەموو شتێکی بۆ نەکردووم.

برۆکانم زیاتر گرژ دەبوو چەند زیاترم دەربارەی چیرۆکەکە دەزانی.

"(ئێستا زانیم کە ئەگەر هەیە...ئەلێیستەر لەسەرەتاوە پلانی بۆ هەموو شتێك دانابێت، وادیارە ئەلێیستەر ماوەیەکی زۆرە لوکاس دەناسێ، لەوانەیە شوێن تۆ و دایکت کەوتبێت دواتر داوای لە لوکاس کردبێت دواتر کار بۆ من بکات)"بەڕێز دەیمن وتی.

"(هەموو شتێك پلان بۆ دانراو بووە، ئەلێیستەر ویستوویەتی هەموومان یەکتر ببینین، ئەوە بابەتەیەکەیە وایە؟)"وتم.

"(ئەوە ئەگەرێکی زۆری هەیە)"بەڕێز دەیمن وتی.

"(ئەو هەموو کاتە من و دایکم وامان زانیبوو کە باوکم بە ڕووداو مردووە)"سەرم نزم کردەوە"(ئەوە باوەڕپێنەکراوە، ئەو پیاوەی کە هەوڵ دەدات ژیانم وێران بکات هەمان ئەو پیاوەیە کە باوکمی کوشتووە)"

ئەم جیهانە چەند جیهانێکی بچووکە، ئەمە یاری چارەنووسە؟

"(چەندین داوای لێبوردن قەرزاری تۆم، هۆکاری تووشبوونت بەم کێشانە بەهۆی منەوەیە، من بەڕاستی کەسێکی باش نیم)"بەڕێز دەیمن سەیری سەقفەکەی کرد"(پێویستە من ئەو کەسە بم کە باجی هەموو هەڵەکانم بدەم...نەك تـۆ)"سەیری منی کرد"(یان هەر یەکێك لە ئێوە)سەیری کوڕەکانی کرد"(هەروەها بەتایبەتی ئێوە و هێلێنا)"بە سێهونی وت"(وا بیرم کردەوە کە هەموو ئەمانە لە ڕابڕدوودا دەبن، هەست بە خراپی دەکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە کردوومە، نامەوێت چیتر بێنەوە بیرم بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە دێنەوە سەر ڕێگەم، من زۆر داوای لێبوردن دەکەم)"دەستەکانی تووند گووشی.

"(تێدەگەم ئەگەر بەهۆی شاردنەوەی ئەو شتانە لە ئێوە ڕقتان لە من ببێتەوە، هاوارم بەسەردا بکەن، لێم بدەن بەلامەوە گرنگ نییە چونکە شایەنی ئەوەم)"هەرگیز بەڕێز دەیمنم بەم شێواوییە نەبینییوە"(من زۆر داوای لێبووردن دەکەم)"هەموومان سەیری یەکترمان کرد کاتێك لەپڕ فرمێسك کەوتە سەر مێزەکە، بەڕێز دەیمن دەگری؟!

خەریك بوو شتێك بڵێم تا دڵی بدەمەوە بەڵام کریس پێش من کەوت کاتێك دەستی هێنا بە شانی بەڕێز دەیمندا.

"(بەسە گریان باوکە، ئەوە نەشیاو دیارە)"کریس وتی.
هەموومان چاومان لێ بزکردەوە چونکە ئەو یارمەتی باردوخۆخەکەی نەدەدا.

سوهۆ دەستپێشخەری کرد وە هەستایە سەرپێ و چووە لای"(باوکە ئێمە لە تۆ تووڕە نین، مافی ئەوەمان نییە، سەرەڕای هەموو ئەوانە تۆ گرنگیت بە ئێمە داوە هەروەها ئەگەر هەموو ئەوانە ڕووینەدایە ئەوا ئێمە نەدەبووین)"بە هێمنی پێی وت.

"(دەمتوانی ڕێگە لەوە بگرم کە ئەلێیستەر ئاوا لە سێهون نەکات، دەمتوانی ڕێەگەی لێ بگرم کە کریستۆفەر نەکوژێت بەڵام هەرگیز هیچ شتێکم نەکرد)"

ئاهم هەڵکێشا، بەڕاستی بێ ئومێد بووم لەوەی کە بە ئێمەی وت بەڵام هەرگیز لێی تووڕە نابم، تەنها حەزم بە بیرۆکەی ڕق هەڵگرتن نییە، پێشتر هەستم بە ڕقلێبوونەوەیەکی زۆر کرد بەڵام ئەوە دەزانم کە بەڕێز دەیمن کەسێکی باشە.

"(تـکـایـە بـاوکە)"سێهون وتی"(هەڵەتکردووە لەوە تێگەیشتین بەڵام ئێمە ناتوانین خەتاکە بکەینە سەر تۆ، تـۆ ئەوەت بۆ ئێمە و دایکمان کردووە کەواتە تکایە بەس خۆت تۆمەتبار بکە)"

هەموویان سەیری منیان کرد دەمزانی دەبێت منیش قسە بکەم"(منیش لەوە تێدەگەم کە باوکم هەڵەی خۆی کردووە، ئەو ئەوەی بە ویستی خۆی کردووە هەروەها لەوانەیە ئەوە تەنها ئەوە بووبێت کە دەبوو ڕووبدات)"وتم.

"(لە ڕاستیدا بەڕێز دەیمن...من هێشتا سوپاسگوزارم)"زەردەخەنەم کرد"(بەهۆی ئەوەوە...توانیم هەمووتان بناسم، بێگومان هەندێ کات هەبووە کە تەنها ویستوومە شێت ببم و مێشکم لەدەست بدەم بەڵام بەسەیرکردنی هەموو شتێك لە ئێستادا، لەوانەیە لە داهاتوودا هەموو ئەوانە شایستەی بووبێت)"

لەناکاو دووبارە بەڕێز دەیمن دەستی کردەوە بە گریان هەروەها نەمدەزانی چی بکەم، چۆن دڵنەوایی باوکێك دەدەیتەوە کە دەگری؟

دواتر بەڕێز دەیمن بەرەو لای من هات و باوەشی بە مندا کرد"(لەوانەیە ئەوەت لە دایکتەوە بۆ مابێتەوە چونکە کریستۆفەریش وەك من گەمژە بوو)"پێکەنی، دەستی خستەر سەر ڕووخسارم و بە زەردەخەنەوە سەیری کردم"(هیچ سەیر نییە کە زۆر هۆگری تۆ بووم، تۆ کچی باشترین هاوڕێی منی)"

"(تۆ بە ڕاستی کەسێکی زۆر باشی پێگی، زۆر زۆر سوپاست دەکەم، ئەگەر کچێکم بویستایە، گرەو دەکەم کە دەمویست وەك تۆ بێت)"

"(دەبێت بەمەدا تێپەڕ ببین، لەوانەیە هێشتا هیوا هەبێت بۆ چاککردنەوەی هەموو ئەمانە، بەڕیز، تکایە بەسە گریان، لەوانەیە تۆ تێبینی نەکەی بەڵام ئەم کوڕانە دڵگران بوون کە بـابـە هەمیشە ڕووخۆشەکەیان بەم شێوەیە دەگری)"زەردەخەنەم کرد.

"(داوای لێبوردن دەکەم هەستیار بووم)"وتی.

"(پێویستە بۆ ئەوەش بەداخەوە بی کە سوودت لە بارودۆخەکە وەرگرت و لەناکاو باوەشت بە پێگیدا کرد)"کای بەڕێز دەیمنی دوورخستەوە.

"(تەنها هەستم بە قسەکانی جوڵا)"بەڕێز دەیمن بەرگری لە خۆی کرد.

"(پێویست بوو لە جیاتی ئەو ئێمە لە باوەش بگری)"چێن پێکەنی و خۆی بە قۆڵی بەڕێز دەیمندا نووساند.

"(بـابـە، ناشرین دیاری کاتێك دەگری)"چانیۆڵ گاڵتەی کرد.

"(بەهەرحاڵ تۆمان خۆشدەوێت، تۆ تاکە باوکی کە هەمانە، هیچ هەڵبژاردنێکمان نییە)"بێکهیۆن بە گاڵتەپێکردنەوە وتی.

"(من لەگەڵ ئێوەدا بکەم؟)"بەڕێز دەیمن بۆڵاندی.

زەردەخەم کرد لەو دیمەنەی کە لەبەردەممدایە، لەبەر ئەوەیە کە خێزانەکەیانم زۆر خۆشدەوێت، گرنگ نییە باردوخۆخەکە چەند قورسە، هەموویان دەتوانن زەردەخەنە بکەن لەو باردوخۆخەکەدا، لەوانەیە گەمژانە دەربکەوێت بەلای کەسانی ترەوە بەڵام ئەمە شتێکە کە بە گرانبەها دەنرخێنرێت.

دوای ئەوە هەموومان دەبوو ماڵئاوایی لە بەڕێز دەیمن بکەین چونکە هێشتا کاری هەبوو دەبوو بیکات"(هەندێ دەربارەی ڕابردوودی لوکاس گەڕاوم بەڵام هێشتا نەمتوانیوە نیشانەیەك سەبارەت بە ئەلێیستەر بدۆزمەوە تا ئێستا بەڵام پەیوەندیتان پێوە دەکەم هەر کە زانیاری تەواوم دەستکەوت)"بەڕێز دەیمن بە ئێمەی وت پێش ئەوەی بڕۆین.

کە هەموومان گەیشتینەوە ماڵەوە، هەمووان چوونە ژوورەوە، لەکاتێکدا من چوومە گۆڕستانەکە لە بەشی دواوەی خانووەکە، چوومە لای گۆڕێك لە ناوەندی گۆڕستانەکە کە ناوی دایکی ئەوانی لەسەر بوو.

لەبەردەمی دانیشتم و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی"(نازانم لەبەرچی ئەو کاتە لە لای من دەرکەوتی، بەڵام دەمەوێت سوپاست بکەم، بەهۆی تۆوە ئەو کاتە توانیم سێهون بهێنمەوە هۆش خۆی)"ڕووداوی خوێندنگاکەم بیرکەوتەوە"(من وەك تۆ کەسێکی باش نیم بەڵام باشترین هەوڵی خۆم دەدەم تا یارمەتیان بدەم بەمەدا تێپەڕن)"

بۆ ماوەیەك بە بێدەنگی مامەوە، دەزانم وەك کەسێکی شێت دەردەکەوم بە قسەکردن لەگەڵ کەسێکی مردوودا بەڵام بە هەمان شێوەش ئەوم لەگەڵ دایکم کردووە، تەواوی ڕۆژەکە لە گۆڕستان دەمامەوە و قسەم بۆی دەکرد.

"(خاتوو هێلێنا...دەبێت باوکم چ جۆرە کەسێك بووبێت، لەوانەیە بەڕاستی تۆ زۆر لێیەوە نزیك بیت، ها؟ ئەویش وەك بەڕێز دەیمن ڕووخۆشە؟)"

"(سڵاو دایکە)" لام کردەوە و سێهونم بینی.
لە تەنیشتم دانیشت و منیش سەیرم دەکرد"(هەرخۆی تۆ پێگیت بینیوە)"وتی و دەستی بە کێلی گۆڕەکەدا هێنا"(ئەو کەسێکی زۆر باشە، وانییە؟)"سەیری منی کرد و زەردەخەنەی کرد.

خۆم بینییەوە کە منیش زەردەخەنەم دەکرد، ئەوە چـی دەکات؟

"(هیوادارم هەر بەڕاستی ئەوت بناسیيایە)"بە هێواشی وتی"(هەمووان لە ماڵەوە هۆگری بوون، وەك ئەوەیە کە پەسەندکراوی هەمووانە)"پێکەنی.

بە سەیرکرنێکی پرسیاراوی سەیرم کرد بەڵام ئەو تەنها زەردەخەنەی کرد"(بەڵام نیگەران مەبە، تـۆ هەمیشە یەکەم پەسەندکراوی منی)"How Cute.

"(ئەگەر لێرە بوویتایە...گرەو دەکەم هێندەی ئێمە پێگیت بەدڵ دەبوو)"

"(تۆ من بە دایکت دەناسێنی؟)"پرسیم.

"(ئەوە بەتەواوی پێناساندن نییە چونکە هەر خۆی تۆ ئەوت بینییوە، تەنها دەمەوێت زیاتر بزانێت)"وەڵامی دایەوە.

"(خۆش دەبوو ئەگەر بەڕاستی یەکترمان بناسیایە)"بە دڵخۆشییەوە وتم.

"(بەڵام هێشتا توانیت کە قسەی لەگەڵ بکەی، ڕاستە؟)"سەرم ڕاوەشاند"(پێت وایە دایکت منی بەدڵ دەبوو...هەروەها براکانم؟)"بە دوودڵییەوە ئەوەی کۆتایی وت.

ـ"(Well، لەسەرەتادا لەوانەیە نەخێر)"وتم و خۆی مۆن کرد"(بەڵام گومان لەوەدا نییە کە ئێوەی بەدڵ دەبوو دوای ئەوەی کە ئێوەی دەناسی)"حەسانەوەم لە ڕووخسایدا بینی.

"(بۆ جاری داهاتوو، دەمەوێت سەردانی دایك و باوکت بکەم)"وتی.

"(بێگومان بۆ نا، دەمێك دەبێت منیش سەردانی گۆڕەکەیانم نەکردوون)"وتم، سەردانی دایکم نەکردووە لەوەتەی هاتووم بۆ ئێرە.

تەنانەت تێبینی ئەوەشمان نەکردبوو کە کاتەکە درەنگی کردبوو، تەنها ماینەوە و بەسەرهاتمان دەگێڕایەوە سەبارەت بە دایك و باوکمان، لەناکاو بیرم کەوتەوە کە پێشتریش لێرە قسەمان کردووە.

"(پێویستە بگەڕێینەوە، بەم زووانە دەست دەکەن بەگەڕان بەدوای ئێمەدا)"سێهون وتی هەستایە سەرپێ.

دەستی بۆ من درێژ کرد و بە بێ بیرکردنەوە دەستیم گرت و یارمەتی دام هەستمەوە، بۆ ساتێك وەستاین وەك ئەوەی چاوەڕێی شتێك بکەین.

"(بــا بـڕۆیـن)"پێکەنیم"(بۆچی وا دیارە کە چاوەڕێ دەکەین یەکێکمان کەسایەتی بگۆڕێت؟)"دووبارە پێکەنیم.

"(ئێمە پێی ڕاهاتووین هەروەها خەریکە ترسناك دەبێت)"پێکەنی.

ماڵئاواییمان لە خاتوو هێلێنا کرد پێش ئەوەی بەرەو ماڵەوە بەڕێ بکەوین.

یارمەتی D.O، چانیۆڵ و 'لای'م دا بۆ نانی ئێوارە لەکاتێکدا سێهون لەگەڵ ئەوانی تر لە ژووری دانیشتنەکە مایەوە.

"(پێگی...دەربارەی ئەوەی کە کەمێك لەمەوبەر لەگەڵ باوکم باسمان کرد، ئایا بەڕاستی کێشەت نییە لەگەڵ ئەوەدا؟)"D.O پرسی.

"(ئەو ڕاستییەکەی بە ئێمە وت، بەهەرحاڵ ئەوە لە ڕابردوودا بووە)"وەڵامم دایەوە.

"(بەڵام ئەوە بە مێشکتدا نایەت کە هەموو شتەکان ئاوا خراپ نەدەبوون ئەگەر باوکمان خۆپەرست نەبوایە؟)"چانیۆڵ پرسی.

"(خـۆپـەرسـت؟)"

ـ"(Well باوکمان دەیتوانی لایەنی مام-مان بگرێ کاتێك باوکت شەڕی لەگەڵ کرد هەروەها دەیتوانی خۆی بەدوای ئەو گییایەدا بگەڕایە)"چانیۆڵ وتی"(بەڵام ئەو سوودی لە باردوخۆخەکە وەرگرت بۆ بەرژەوەندی خۆی، وەك ئەوە نییە کە من لێی تووڕە بم بۆ ئەوە بەڵام...ئەو هەڵە بوو لەو خاڵانەدا)"

سەرم ڕاوەشاند"(هەروەها باوکم گەورەترین هەڵەی کردووە، شەڕی لەگەڵ ئەلێیستەر کردەوە و وە گوللةشی پێوە ناوە، سەیر نییە کە ئەلێیستەر هەموو ئەمانە بەسەر مندا دەهێنێت)"ئاهم هەڵکێشا.

"(وەك ئەوەی کە قسەمان لەسەری کرد، ئەگەر باوکمان هەرگیز ئەو کارانەیان نەکردایە، ئێمە لێرەدا نەدەبووین کە ئێستا لێرەین، هەرگیز پێگیمان نەدەناسی، با تەنها تەواوی هەوڵی خۆمان بدەین کە هەمان هەڵە نەکەینەوە کە باوکمان کردیان)" لای وتی.
"(تەنانەت ئەگەر ئەوان هەڵەش بووبن، هەندێ شتی باشمان بەسەر هاتووە)"چانیۆڵ وتی و منیش لەگەڵ قسەیدا بووم.

"(ئــااا!)"لام کردەوە کاتێك گوێم لە دەنگی D.O بوو.

"(چــی بــوو؟)"پرسیم.

دەموچاوی گرژکرد"(پەنجەم بریندار کرد)"پەنجەیم بینی زۆر خراپ خوێنی لێدەهات.

"(بهێڵە سەیری بکەم، زۆر قوڵە؟)"بە هێمنی دەستیم گرت و سەیری برینەکەم کرد.

"(بە ئاو بیشۆرە D.O، من دەچم لەزگەیەك دەهێنم)"لای وتی.

"(بـووەستە...دەکـزێـتـەوە)"D.O بۆڵاندی.

"(پێویستە بیگوشی)"وتم و وام کرد بەڵام D.O لە ئازاردا بۆڵاندی"(بـبـوورە)"بە دەنگی نزم وتم.

دووبارە سەیری برینەکەم کردەوە و سەرم دەستی بە ژان کرد"(نـەفـرەت)"دەستیم بەردا و هەنگاوێک چوومە دواوە.

"(پـێـگی؟)"چانیۆڵ پرسی.

"(ئەوە خوێنێکی زۆرە)"وتم و سەیری D.Oم دەکرد"(خوێنم دەوێت)"زەردەخەنەم کرد.

خەریك بوو بەرەو ئەو دەچووم بەڵام خۆم وەستاند"(چـانـیـۆڵ)"بانگم کرد"(تکایە دوورم بخەرەوە)"وتم.

دەبێت ئێستا چاوەکانم سوور هەڵگەڕابن، چانیۆڵ دوودڵ دیار بوو لەکاتێکدا D.O تەنها بە نیگەرانییەوە سەیری منی دەکرد.

ـ"(D.O تـەنـهـا بـڕۆ)"وتم، سەرم زۆر بە خراپی ئازاری دەهات هەروەها هەست دەکەم کە لەهەر کاتێکدا بێت کۆنتڕۆڵی خۆم لەدەست دەدەم.

"(ڕێگە لە خۆت مەگرە پێگی، ئێستا تۆ ئەهریمەنی، ئەوە بکە کە دەتەوێت)"

لەناکاو لەبەردەم D.O دەرکەوتم و ئەوم نا بە کەوانتەرەکەوە.

"(مەکە پـێـگی!)"چانیۆڵ منی دوورخستەوە.

"(بـەرم بـدە!)"هاوارم کرد و هەوڵمدا لە دەستی دەربچم.

منی ڕاکێشا بەرەو ژووری دانیشتنەکە وە ئەوانی تر وا دیار بوون کە سەرسام بووبوون کاتێک منیان بینی"(یارمەتیم بدەن، کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا کاتێك D.O خۆی بریندار کرد)"چانیۆڵ وتی.

بێکهیۆن و سوهۆ چوون بۆلای D.O وە لەهەمان کاتدا لای گەیشت، لەوکاتەشدا ئەوانی تر هەوڵیان دەدا کە من هێمن بکەنەوە.

"(پـێـگی، ئەوە تەنها خوێنە، کۆنتڕۆڵی خۆت بکە)"لوهان وتی.

لە مێشکمدا بەتەواوی هەرایە، بۆنی خوێنەکە زۆر سەرخۆشکەرە وا هەست دەکەم شێت دەبم، تێبینیم کرد پەنجەی خۆم هەندێ لە خوێنی D.Oی پێوەیە بەبێ ویستی خۆم ئەو پەنجەیەم لێسایەوە.

"(ڕێگەم بەردە)"پاڵم بە هەموویانەوە نا.
"(خوێنەکەیم دەوێت)"

تەنانەت پێش ئەوەی نزیکەی D.O ببمەوە سێهون هاتە بەردەمم"(پـێـگـی، تۆ حەز ناکەیت ئازاری کەسانی تر بدەی)"وتی.

"(مەیەرە سەر ڕێگام سێهون)"بە ڕووخسارێکی بێ هەست وتم، سێهون نزیك بووەوە و دەستی خستە سەر شانم.

"(بەم حاڵەوە ئازاری D.O دەدەی، دەزانم کە تۆ ئەمەت ناوێ)"وتی.

دووبارە دوورم خستەوە دەمویست بەرەو D.O ڕابکەم بەڵام سێهون دووبارە ڕێگای لێ گرتم، منی نا بە دیوارەکەوە تا ڕێگەن لێ بگرێ.

"(ـD.O لێرە دووربخەنەوە)"بە براکانی وت.

ئەوان ئەویان بردە نهۆمی دووەم و ئەوانی تر لەسەر پەیژەکان بوون بۆ دڵنیایی.

"(پـێـگـی، گوێ لە من بگرە، هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و بیر لەوە بکەرەوە کە کەمێك پێش ئێستا باسمان کرد)"سێهون وتی"(تۆ ئەمە تێدەپەڕێنی)"

لەپڕ هەموو شتێك ڕەش بوو وە کاتێك چاوەکانم کردەوە سێهونم بینی لەسەر زەوییەکە، ڕووخساری گرژبووبوو هەروەها بینیم لێوی خوێنی لێ دەڕۆیشت.

کای و تاو یارمەتی ئەویان دا هەستێتەوە سەرپێ دواتر لێوی سڕی"(Oh No)"هەنگاوێك چوومە دواوە.

"(پـێـگـی، کێشە نییە، ئێستا تۆ باشی)"هێشتا بە دڵنیاییەوە زەردەخەنەی دەکرد سەرەڕای ئەوەی کە کردم.

لەناکاو زانیم کە چیم کردووە کەمێك لەمەوبەر، بە تووندی ماچم کردووە پێش ئەوەی دووری بخەمەوە.

"(مــن...مــن...)"ڕادەی بینینم لەپڕ ڵێڵ بوو هەروەها لەناکاو وەك ئەوەی قاچەکانم خۆیان دەجوڵان.

"(پـێـگـی! بـۆ کوێ دەچی؟!)"کای دوای من کەوت.

"(دوای من مەکەوە ئەگەر ناتەوێت ئازارت پێ بگات)"وەك ئاگادارکردنەوەیەك وتم پێش ئەوەی لە ماڵەکە نەمێنم، لەپڕ خۆم لە ناوەندی دارستانەکە بینییەوە، بەردەوام کوێرانە بەدوای ماڵەوەدا دەگەڕام، لە دارستانەکەدا ڕامدەکرد هەروەها تاریکیش بوو.

لەناکاو گوێم لە دەنگەدەنگ بوو لە مێشکمدا، شتی جیاوایان دەوت بەڵام دەمزانی کە لەلایەن ئەلێیستەرەوەن.

ئەلێیستەرم لەبەردەمم دەبینی، وەك ئەوە بوو کە ئاماژەم بۆ بکات کە لێی نزیك ببمەوە، چاوەکانم داخست و سەرم ڕاوەشاند تا شێوەی لە بەرچاوم نەمێنێت.

خـوێـن، کـەسـی مـردوو، خـوێـن، کـەسـی مـردوو.
ئەو بیرکردنەوانە لە مێشکمدا دووبارە دەبوونەوە.

"(ئـاااا!)"هاوارم کرد وە هەموو شتێں بەرەو نەمان چوو.

"(کارێکی بـاشت کـرد پـێگی)"

"(هــا؟ چــی؟)"دەستم بە چاومدا هێنا تا ڕوونتر ببینم.

"(تۆ هەوڵتدا ئازاری D.O و ئازاری سێهون بدەیت هەروەها ئێستا ئەمە)"پێکەنی.
ـ"(Good Job)"

چاوەکانم زەق بوون لە پێزانیندا کاتێك خوێنم بە دەستەکانم و جلەکانمەوە بینی، لوکاس و ئەلێیستەر بە زەردەخەنە و دڵخۆشییەوە سەیری منیان دەکرد.

"(ئـ-ئـەوە نـابـێـت)"بە هێواشی سەیری بەردەمم کرد و جەستەی کەسێکی مردووم بینی.

هاوارم کرد و هەموو جەستەم لە ترسدا دەلەرزی، من کەسێکم کوشت.

"(ئەمە خراپترین شت نییە کە دەکرێت ڕووبدات پێگی)"لوکاس وتی.

"(ئەم پیاوە هاوسەری هەیە هەروەها باوکی سێ منداڵە، هەستت چۆنە؟)"ئەلێیستەر وتی و جزدانێکی دا پێم، کردمەوەو وێنەیەکی خێزانیم بینی لەناویدا.

فرمێسکەکان بە لێشاو لەچاوم دەهاتنە خوارەوە هەروەها هەناسەم بە ناڕێکی دەدا، من کەسێکی بێ تاوانم کوشت، دەستم کرد بە ڕاکردن و بە دەنگێکی بەرزتر دەگریام، ئەوە من ئێستا چیم کرد؟!

بەردەوام بووم ڕامدەکرد و ڕامدەکرد، ئێستا دەتوانم گوێم لە دەنگی ئەو پیاوە بێت کە بۆ ژیانی دەپاڕایەوە کاتێ من بێ ڕەحمانە لێم دەدا و خنکاندم.

خێراتر ڕامکرد و وە زیاتر لە ئاسوودەیی ئاسوودە بووم کاتێک خانووە گەورەکە هاتە بەرچاوم، بێکهیۆن، شیومین، کای و سێهونم بینی لە بەردەم دەرگاکە و لە هەیوانی بەردەم باخچەکەدا چاوەڕێیان دەکرد.

هەموویان هەستانە سەرپێ کاتێک منیان بە خوێن داپئشرابووم"(چـی ڕوویداوە پێگی؟)"شیومین پرسی.

"(من...کەسێکم کوشت)"زیاتر گریام"(کۆنتڕۆڵی خۆم لەدەستداو...)"لەپڕ سێهون باوەشی بە مندا کرد، گرنگی بەوە نەدا کە جلەکانی بە خوێنەکە پیس دەبێت.

"(بۆ ماوەیەك بەجێمانبهێڵن)"گوێم لە سێهون بوو وتی.

کاتێك زانیم کە بەتەنهاین زیاتر گریام، تووندتر منی لەباوەش کرد وە ڕووخسارم لەسەر سنگی بوو.

"(شـشـشـ...تۆ بە ئەنقەست ئەوەت نەکرد پێگی)"وتی.

نەمدەتوانی چیتر قسە بکەم چونکە زیاد لە پێویست دەگریام، دەترسم، هەست بە خراپی دەکەم، هەست بە تاوانباری دەکەم...وەك ئەوەیە کە هەموو ڕژێمەکانم بە نەرێنی پڕ بووبێتەوە.

پەنجەی خستە ژێر چەناگەم وە سەرمی بەرزکردەوە و سەیری چاوەکانمی کرد، بە هێواشی دەستی بە قژمدا هێنا و ناوچەوانی نا بە ناوچەوانمەوە، بۆنی ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد وەك ئەوەی کە بتوانن ئارامم بکەنەوە.

"(من لێرەم...لە لای تۆ، چیتر مەترسە)"وتی.

ೋ❀❀ೋ════❊════ೋ❀❀ೋ
.
.
.
.
.
.

WORD COUNT  : 2353

🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤

Continue Reading

You'll Also Like

97.2K 12.3K 18
این عشقه؟ رمنس،درام،مدرسه ای،اسمات، هپی اند Vkook,Namjin,hunhan #1Persian #1Sehun #1Vkook #1Rm #12jin
152K 14.5K 40
پسری که عاشق ممنوعه ترین فرد زندگیش بود... عشق ممنوعه جونگ کوک به همسر خواهرش تهیونگ که از قضا سرهنگ کل بوسان بود چی میشه اگه جونگ کوک نتونه جلوی اح...
109K 21.7K 50
+عشق یعنی وقتی یه نفر قلبت و میشکنه و حیرت انگیزه که با قطعه قطعه‌ی قلب شکستت دوستش داری ! جیمین خوناشامی که به عنوان پرستار به عمارت قدرتمند ترین رو...
37.6K 5.2K 86
‌کاپل اصلی: تهکوک|کاپل فرعی: سپ و مخفی جونگ کوک فریاد زد و دوباره گفت +من هیچ کاری نکردم، چرا هیچکدومتون حرفامو باور نمیکنید؟ چرا نمیزارید زندگی کنم؟...