𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Complet...

By SaiaKamal

173K 25.5K 3.9K

❞هـەر بەڕاسـت وابیـر دەڪەیـتەوە مـرۆڤی ئاساییـن؟❝ ▪️هەروەها هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : my... More

·۩ PROLOGUE ۩·
· THE OFFICIAL TRAILER ·
· CHAPTER ۩ 1 ·
· CHAPTER ۩ 2 ·
· CHAPTER ۩ 3 ·
· CHAPTER ۩ 4 ·
· CHAPTER ۩ 5 ·
· CHAPTER ۩ 6 ·
· CHAPTER ۩ 7 ·
· CHAPTER ۩ 8 ·
· CHAPTER ۩ 9 ·
· CHAPTER ۩ 10 ·
· CHAPTER ۩ 11 ·
· CHAPTER ۩ 12 ·
· CHAPTER ۩ 13 ·
· CHAPTER ۩ 14 ·
· CHAPTER ۩ 15 ·
· CHAPTER ۩ 16 ·
· CHAPTER ۩ 17 ·
· CHAPTER ۩ 18 ·
· CHAPTER ۩ 19 ·
· CHAPTER ۩ 20 ·
· CHAPTER ۩ 21 ·
· CHAPTER ۩ 22 ·
· CHAPTER ۩ 23 ·
· CHAPTER ۩ 24 ·
· CHAPTER ۩ 25 ·
· CHAPTER ۩ 26 ·
· CHAPTER ۩ 27 ·
· CHAPTER ۩ 28(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒) ·
· Special Chapter ۩ 𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒 ·
· CHAPTER ۩ 28(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜) ·
· CHAPTER ۩ 29 ·
· CHAPTER ۩ 30 ·
· CHAPTER ۩ 31 ·
· CHAPTER ۩ 32 ·
· CHAPTER ۩ 33 ·
· CHAPTER ۩ 35 ·
· CHAPTER ۩ 36 ·
· CHAPTER ۩ 37 ·
· CHAPTER ۩ 38 ·
· CHAPTER ۩ 39 ·
· CHAPTER ۩ 40 ·
· CHAPTER ۩ 41 ·
· CHAPTER ۩ 42 ·
· CHAPTER ۩ 43 ·
· CHAPTER ۩ 44 ·
· Special Chapter ۩ 𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜 ·
· CHAPTER ۩ 45 ·
· CHAPTER ۩ 46 ·
· CHAPTER ۩ 47 ·
· CHAPTER ۩ 48(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒) ·
· CHAPTER ۩ 48(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜) ·
· CHAPTER ۩ 49 ·
· CHAPTER ۩ 50 ·
· CHAPTER ۩ 51 ·
· CHAPTER ۩ 52 ·
· CHAPTER ۩ 53 ·
· CHAPTER ۩ 54 ·
· CHAPTER ۩ 55 ·
· CHAPTER ۩ 56 ·
· CHAPTER ۩ 57 ·
· CHAPTER ۩ 58 ·
· CHAPTER ۩ 59 ·
· CHAPTER ۩ 60 ·
· CHAPTER ۩ 61 ·
· CHAPTER ۩ 62 ·
· CHAPTER ۩ 63 ·
· CHAPTER ۩ 64 ·
· CHAPTER ۩ 65 ·
· CHAPTER ۩ 66 ·
· ۩ EPILOGUE ۩ ·
Special Chapter #1
CHARACTER INTERVIEW
Special Chapter #2
CHARACTER INTERVIEW #2
Special Chapter #3

· CHAPTER ۩ 34 ·

2.1K 317 28
By SaiaKamal

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ




چاوەکانم لەپڕ زەق بوون کاتێك زانیم چیم کرد، دەستم لابرد و ئاهێکم هەڵکێشا.

ئێستا وتم کە سێهونم خۆشدەوێت...بەدەنگی بەرز، تەنانەت ناویشیم هێنا و دەستم لێیدا، بۆ ئەوەی شتەکان خراپتر بکەم، بەشێك لە ناخم هیوای دەخواست کە بەخەبەر بوایە و چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد هەرنەبێ دەستمی بگرتایە و وەڵامی بدایەتەوە.

نەزانی لە باشترین کاتی خۆیدا.

دەستم بە قژمدا هێنا و لەسەر جێگاکەی تر دانیشتم، من هێشتا ئەوەی کە ڕوویدا کەمێك لەمەوبەر بەتەواوی وەرم نەگرتووە، سێهون دەتوانێت کۆنتڕۆڵی کەسایەتییەکەی تری بکات؟ من تەنها زیاتر سەرم لێشێوا.

کەسایەتییەکەی تری بەردەوامە لە دەرکەوتن هەروەها کەمێك لەمەوبەر 'جیاواز لە کەسایەتی خۆی' ڕەفتاری کرد، تەنانەت وزەکەشمی نەبرد گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی...یان لەوانەیە تەنها ئەوەی ویستبێت کە دڵنەواییم بکات؟

ئەم هەموو بیرکردنەوانە وادەکەن دووبارە سەرم ژان بکاتەوە.

جارێکی تر سەیری سێهونم کرد هێشتا بێ هۆش بوو، ویستم بۆ ماوەیەك سەیری دەرەوە بکەم، دەرگاکەم کردەوە و سەیری ڕاڕەوە چۆڵەکەم کرد.

"(هـێـی)"خەریك بوو باز بدەن کە جۆنگکوك لەپڕ دەرکەوت، لەگەڵ تایهیۆنگ بوو.

"(ئۆ-ئۆو....ئەو دوانەتان لەدەرەوە چی دەکەن؟)"پرسیارم لێیان کرد.

"(وانەکە زۆر بێزارکەرە)"جۆنگکوك بە باوێشکەوە وەڵامی دایەوە"(هەروەها پێم وابوو تۆ بارودۆخت باش نەبوو؟)"لەناکاو پرسی.

"(ئێستا کەمێك باشترم، دەڕۆم بەدوای لوهاندا دەگەڕێم بزانم لەم نزیکانەیە، پێم وابێ هێشتا بەدوای 'هەن' دا دەگەڕێت)"وتم.

هەردووکیان چەند جارێك سەیری یەکتریان کرد پێش ئەوەی بکەونە پێکەنین"( 'هەن'؟ ئەوە بۆ سێهونە؟)"تایهیۆنگ پرسی.

سەرم بە مانای بەڵێ ڕاوەشاند، بۆچی هەمووکات دەیکەن بە هەرا هەرکاتێك سێهون بە 'هەن' بانگ دەکەم؟، تێگەیشتم وەك ئەوە وایە نازناوی ئازایزانە و خۆشویست و ئەو شتانەم لێ نابێ بەڵام تەنها ناتوانم بە ناوی خۆی بانگی بکەم.

"(ئااااهـ ئەوە Cuteە)"جۆنگکوك زەردەخەنەی کرد"(هەن...وەك Hunnie؟ Honey؟)"گاڵتەی بەمن دەکرد منیش خۆم گرت لەوەی چاومی لێ وەرگێڕم.

"(باشە ئێمە دەتوانین بەدوای لوهاندا بگەڕێین بۆ تۆ، ئەگەر ئەومان بینی پێی دەڵێین بێت بۆ ئێرە)"تایهیۆنگ وتی، لام کردەوە تا سەیرێکی سێهون بکەم و دواتر لام کردەوە.

"(ئەگەر ئەوە کێشە نەبێت)"وتم.

"(ئەوە کێیە لەوێدا؟)"جۆنگکوك لەپڕ دەرگاکەی بەتەواوی کردەوە و بینیان سێهون لەسەر جێگاکە خەوتووە.

"(وەك ئەوە نییە کە بیری لێ دەنەوە)"بەرگریم لە خۆم کرد کاتێك هەردووکیان وەك Cheshire Cat زەردەخەنەیان دەکرد.


"('هەن'ە شیرینەکەت نەخۆش کەوتووە؟)" تایهیۆنگ بە دەنگێکی گاڵتە ئامێزانە پرسی.

"(گاڵتەکردن ناتگەیەنێت بە هیچ شوێنێك)"وتم و دەستم خستە سەر دەستەکەی ترم.

"(پێگییە ئازیزەکەمان پێویست بوو وا خۆی دەربخات کە سەری ژان دەکات تا بتوانێ ئاگاداری سێهون بێت، چەند Cuteە)"وتی و چاوم وەرگێڕا.

"(وام نەکردووە، پێش ئەو هاتم بۆ ئێرە)"وتم"(هەروەها هەمووی ڕێکەوت بوو)"وتم.

"(بـەڵـێ وایـە)"جۆنگکوك زەردەخەنەی کرد"(کلینیك بۆ پشودانە تێگەیشتی؟ شوێنی ماچ و موچ نییە)" دووبارە گاڵتەی کردەوە.

"(ئۆه بەسە!)" هاوارم کرد"(تکایە تەنها بڕۆ و لوهانم بۆ بدۆزەرەوە)" بۆڵاندم، هەردووکیان زیاتر پێکەنین و دواتر ڕۆیشتن بەدوای لوهاندا بگەڕێن.

بۆ ماوەیەك بەدوای دەرماندا گەڕام هەروەها شتێکم دۆزییەوە بۆ سەرئێشە، دەستەیەکم هەڵگرت و کردمە گیرفانم، لەوانەیە پێویستم پێی بێت ئەگەر جارێکی تر ئەو سەرئێشە ناڕوونەم تووش بووەوە.

"(پـێـگی)"لام کردەوە کاتێك گوێم لە ناوی خۆم بوو، ئایا سێهون لە خەویدا ناوی منی هێنا؟

چوومە نزیکی تا بزانم هێشتا خەووتوە...هەروەها خەوتبوو، ئەوە سەیرە کە لەپڕ ناوی منی هێنا، سەیرە دەبێت خەو بە منەوە ببینێت.

"(مـ-مـەڕۆ)"هــا؟ من ناڕۆم بۆ هیچ شوێنێك ڕاستە؟

سێهون وەڕەس و نیگەران دیاربوو لەبەر چەند هۆکارێك کە نازانم، لەناکاو بەخێرایی هەناسەی دەدا و کەمێك ئارەقی کردبووەوە.

"(هێی، هەستە لەخەو...هەستە)"بە نیگەرانییەوە وتم و جێگاکەیەم ڕاوەشاند.

"(تکایە مەڕۆ!)"ڕاچڵەکیم کاتێك لەپڕ هەستا، ئێستا بەخەبەرە وە دەستێکی بەسەرییەوە.

"(تـ-تۆ باشی؟)" پرسیارم لێی کرد.

سەیری منی کرد و ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵکێشا"(ئەوە خەو بوو)"وتی و دەستی خستەر سەر سنگی.

"(بەدیاریکراوی خەوت بە چییەوە بینی؟)" پرسیم.

بۆ ماوەیەك سەیری منی کرد"(گفتوگۆکەمانت بیرە ئەوەی لە ئۆفیسەکەی باوکم؟)"وتی، منیش سەرم بەمانای بەڵێ ڕاوەشاند.

"(من بەجێناهێڵی ڕاستە؟)"سەرسام بووم بە پرسیارە لەناکاوەکەی"(تۆ بە منت وت کە ناڕۆی گرنگ نییە چی ڕوویدەدات ڕاستە؟)"دووبارە پرسی.

"(بۆچی لەپڕ ئەوە دەپرسی؟)" بە حەپەسانەوە پرسیم.

"(تکایە تەنها وەڵامم بدەرەوە)"بە نائومێدانە وتی.

"(من ناڕۆم، بەڵێن دەدەم، لەگەڵ هەمووتان دەمێنمەوە، تەنانەت بۆچی ئەوەش دەپرسی؟)"لەوم پرسی.

"(من ئازاری تۆمدا...لە کۆنتڕۆڵی خۆمدا نەبووم، زۆر بە خراپی ئازارم دای هەروەها...هەروەها تۆ ئێمەت بەجێهێشت، منت بەجێهێشت چونکە زۆر تووڕە بووی)"بە دەستی دەمووچاوی داپۆشی بوو لە بێ ئومێدیدا.

"(هـێـی)"بە نەرمترین شێوە کە دەمتوانی وتم"(سەیرکە)"بە نەرمی وتم و ئەویش بەهێواشی ڕووی کردە من.

"(ئەوە تەنها خەوێکە وایە؟ ئەو هەمووەم نەچەشتووە تا لە کۆتاییدا هەمووتان بەجێبهێڵم)"وتم.

ئەوە خراپە، دەمەویست بەلایەنی کەمەوە دەست بە شانیدا بهێنم یان شتێك بکەم تا دڵنەوایی بەمەوە دڵخۆشی بکەم بەڵام نەمدەتوانی.

"(گوێبگرە...تۆ کەسایەتیت گۆڕی کەمێك لەمەوبەر)"وتم و لەپڕ زیاتر نیگەران دیار بوو"(بەڵام جیاواز بووی)"وتم.

"(نەرمونیان و بەڕێز بووی، وا هەستم دەکرد کە بەڕاستی خۆت بووی)"بەردەوام بووم.

"(و-وا بووم؟ بەڵام من تەنانەت ناشتوانم کۆنتڕۆڵی کەسایەتییەکەی ترم بکەم، ببوورە بۆ لە باوەشکردنت بێ هۆکار)"

تەنها زەردەخەنەم کرد"(لە ڕاستیدا من دەبێت سوپاست بکەم بۆ ئەوە، واتکرد باشتر بم، هەرچەندە سەرسام بووم کە لەبەرچی کەسایەتییەکەی ترت بەو جۆرە ڕەفتاری کرد)"

"(لەوانەیە ئەویش هەمان هەستی هەبێت)" بە دەنگێکی نزم وتی.

"(مەبەستت چییە؟)"پرسیم.

"(مەبەستم...پێم وایە ئەوە نیشانەیەکی باشە، لەوانەیە کەسایەتییەکەی ترم دەستی کردبێت بە گرنگی پێدان)"هەناسەیەکی هەڵکێشا.

"(هەموو شوێنێك گەڕام)"لامانکردەوە و لوهانمان بیبی لە لای دەرگاکەوە، هاتە ژوورەوە و بۆ ساتێك سەیری ئێمەی کرد"(شتێکم لەدەست چوو ڕاستە؟)"بۆڵاندی.

بە بەڵێ سەرم لەقاند"(هەموو شتێکت پێ دەڵێم هەر چووینەوە ماڵەوه)"بە لوهانم وت.

بڕیارماندا بگەڕێینەوە بۆ پۆل، باش بوو گرژی لەنێوان جیۆنگ و سێهون نەبوو، ئەوە ئاسوودەییەکی گەورەیە بۆ من.

"(هێی پێگی، لەمن تووڕە نیت بۆ ئەوەی کەمێك لەمەوبەر ڕوویدا ڕاستە؟)"هەر ئەو کاتەی کە دەمانویست بچینە ناو ئۆتۆمبێلە گەورەکەوە جیۆنگ و هاوڕێکانی هاتن.

"(تووڕە نیم)"سەرم ڕاوەشاند"(بەڵام تکایە...جارێکی تر دووبارەی مەکەرەوە)"وتم و زەردەخەنەی کرد.

"(تۆ بەڕاستی سەیری)" بە زەردەخەنەیەکی گاڵتە ئامێزانە وتی، دواتر سەیری سێهونی کرد.

"(دڵنیابە لەوەی چاودێری پێگی دەکەیت، هەر وەك ئەوەی کە وتم، شتێکی جیاواز هەیە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە)"جیۆنگ وتی.

"(تەنها جارێکی تر دەست لە پێگی مەدە)"سێهون پێی وت.

هاوڕێکانی جیۆنگ لەپڕ سەیری سێهونیان کرد"(ئەوە تۆ باسی چی دەکەی؟)"سیۆنلی پرسی.

"(با تەنها وا بڵێین کە هەوڵمدا دەست لە پێگی بدەم)"جیۆنگ وتی و ڕووی کرد بەولاوە.

ـ"(WHAT؟!)"هەموویان تەنانەت من و سێهونیش هاوارمان کرد.

"(هـەوڵـمـدا)"جیۆنگ وتی وەك ئەوەی هیچ نەبێ"(بەڵام سێهون هات، هەرچەندە من تەنها گاڵتەم دەکرد)"

"(وابیر دەکەیتەوە پێگی چییە؟ بوکەڵەیەکە؟)"سوهۆ لەپڕ وتی.

"(وازی لێ بهێنە بۆ من)"سۆنگهیون بە سوهۆی وت و قۆڵی کێشا بە جیۆنگدا"(خۆت و شتە ئەنتیکەکانت، تۆ شێتی؟)"سەرزەنشتی کرد.

جیۆنگ زەردەخەنەی کرد"(پێگی وایکرد ئەوە بکەم هەروەها کێشەی نییە لەگەڵ ئەوە بۆیە پێویست ناکات لە من تووڕە بی)"ڕوونی کردەوە.

"(باشترە ئەوە کۆتا جار بێت کە ئەو هەوڵە بدەیت جیۆنگ، پێگی ئەو کەسێك نییە کە بتوانی ئەوەی لەگەڵ بکەیت)"شیومین ئاگاداری کردەوە.

جیۆنگ هەردوو دەستی بەرزکردەوە"(جارێکی تر دووبارەی ناکەمەوە سوێند دەخۆم)"وتی"(سێهون کاتێ دێتە سەر شتەکانی دەکرێ ترسێنەر بێت دەزانن؟)"پێکەنی.

"(هیوادارم شەڕ ڕوونەدات لەنێوان ئەو دوانەتاندا، بەهەرحاڵ ئەوە کۆتایی هات هیچ شتێکی خراپ ڕووینەدا)"قسەکانم پێی بڕی.

سەیری منیان کرد و ئاهێکیان هەڵکێشا"(پێگی کێشەی نییە لەگەڵ ئەوەدا کەواتە ئێمە کێین تا لە تۆ تووڕە ببین؟)"چانیۆڵ وتی و دەستی بە سەریدا دەهێنا.

"(تەنها دڵنیاببەرەوە کە دووبارە ڕووناداتەوە)"D.O وتی.

"(ئێمە ئاگامان لەم کوڕە دەبێت)"تای یانگ وتی.

"(کەواتە ئێمە دەڕۆین)"کریس وتی بەکورتی.

"(هەروەها ئێمەش)"دایسانگ وتی و ماڵئاوایی کرد.

زەردەخەنەم بۆیان کرد پێش ئەوەی بچمە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە، هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا لە ئاسوودەییدا...سوپاس بۆ خوا شەڕیان نەکرد.

لە ڕێگادا بەرە و ماڵەوە هەموویان سەیری منیان دەکرد"(ئەگەر هەمووتان بەنیازن سەرزەنشتم بکەن ئەوە لەبیری بکەن چونکە ئەو سەرزەنشتی کردم)"وتم و دەستم بۆ سێهون ڕاکێشا.

"(گـەمـژە)"چێن پێکەنی و کێشای بە ناوچەوانمدا"(تەنها دەمەوێت بزانم بۆ ئەوەندە بەڕێزی بۆ باشی خۆت)"وتی.

لچم شۆڕکرد و دەستم خستە ئەو شوێنەی کە کێشای پێیدا"(کەواتە ناتەوێت بەڕێز بم؟)"پرسیم"(تەنها نەمویست شەڕ دروست بێت لەنێوان گروپەکەی جیۆنگ و ئێوەدا)"ڕوونم کردووە.

"(بەتەواوی جیۆنگ چی کرد؟)" تاو پرسی، منیش پێم وتن چونکە بەهەرحاڵ سووردەبن لەسەر ئەوەی کە بزانن.

دوای ڕوونکردنەوەکەم، هەموویان تووڕە و بێزار دیاربوون"(ئەو ئەوەی کردووە و تۆش وا ڕەفتارت کرد کە هیچ نەبێت؟)"بێکهیۆن پرسی.

"(لەڕاستیدا هیچ شتێکی خراپ ڕووینەدا کەواتە کێشە نییە، جیۆنگ وتی کە مەبەستی ئازاردان نەبووە هەروەها وەستاندی هەروەها شەڕی نەنایەوە)"وتم.

"(ئەوە ئازارت نادات ئەگەر هەندێ کات بێ ڕێز بی پێگی)" کای وتی"(ئەوە لەبەرئەوەی کە تۆ زۆر بەڕیزی بۆیە هەندێ لە هاوپۆلەکان هەوڵ دەدەن بەکارت بهێنن)"وتی.

"(بـبـوورە)"بە منگەمنگ وتم.

"(دەبـیـنـی؟ تۆ دەتتوانی لەو کاتەدا بەرامبەر کای ڕەق ڕەفتار بکەی)"لای بە منی وت.

دەستم هێنا بە سەرمدا"(کار لەسەر ئەوە دەکەم)"بە زەردەخەنەیەکی گەوجانە وتم.

هەر کە گەیشتینە ماڵەوه، بەنزیکەیی هەمووان خۆیان دا بە سەر قەنەفەکاندا لە شەکەتیدا، دەمویست بچمە ژوورەکەی خۆم بەڵام گوێم لە لوهان بوو بانگی منی کرد.

"(پێگی، پێویستە بە ئێمە بڵێی کە چی ڕوویدا)"لوهان وتی.

"(ئەی دەربارەی جیۆنگ بە ئێمەی نەوت، وانییە؟)" لای پرسی.

"(لە ڕاستیدا هێشتا دەبێت ڕوونی بکاتەوە بۆچی هەردووکیان مەبەستم ئەو و سێهون لە کلینیکەکە بوون، سێهون خەواڵوو بوو کاتێ گەیشتمە ئەوێ)"لوهان وتی.

"(بووەستە چی؟ دووبارە ئەوە؟!)"سوهۆ ڕاچڵەکی.

ـ"(NO!)"بەرگریم لەخۆم کرد"(لە ڕاستیدا لەوێ بوو بەڵام هیچ شتێکی خراپ ڕووینەدا)"ڕوونم کردووە.

"(وتی کە نەرمونیان و بەڕێز بووم)"خەریك بوو بکەوم کاتێ سێهون لەپڕ وتی.

هەموویان بە سەیرکردنێکی بڕیارلەسەردان سەیری منیان کرد"(لە ڕاستیدا کەسایەتییەکەی تری بەشێوەیەکی جیاواز ڕەفتاری کرد، سەرئێشەیەکی تری زۆر خراپم تووش بوو ئەویش لەپڕ منی لەباوەش کرد و کەسایەتی گۆڕی بەڵام بابەتەکە ئەوەیە، هەموو کاتەکە تەنها دڵنەوایی کردم دواتر گەڕایەوە سەر کەسایەتییە ئاساییەکەی)"بەخێرایی ڕوونم کردوە.

هەموویان لەناکاو سەرسام دیار بووم"(زۆرم بیر نایەت، کۆتا شت کە لە بیرمە ئەوە بوو کە لەباوەشم گرت چونکە ئازارێکی زۆری هەبوو)"سێهون وتی.

"(دنیایەك شت هەیە کە نیگەرانی ببین)" کریس بۆڵاندی"(کەسایەتییەکەی تری سێهون بەردوام و هەڕەمەکیانە دەرکەوێت، سەرئێشەکەی تۆ پێگی هەروەها ئەو دەرمانەی کە ئەلێیستەر وای لێ کردی بیخۆیتەوە)"وتی.

"(جگە لەوەش کە مام-مان و زڕباوکی دەکرێ هەرکاتێك بێت دەربکەون)" شیومین زیادی کرد.

"(هاوڕییان دەمەوێت جاری داهاتوو لەگەڵ ئێوە ڕاهێنان بکەم)"وتم و هەموویان پێکەنین، هێی من بە گاڵتەم نەبوو.

"(بووەستە، تۆ سەبارەت بەوە بەڕاستتە؟)" چێن پرسی.

"(لەوە دەچم کە گاڵتە بکەم؟)"بە ڕووخسارێکی ساردووسڕ سەیری ئەوم کرد"(دەمەوێت فێر بم کە شەڕ بکەم...بۆیە هەر نەبێت دەتوانم خۆم بپارێزم)"وتم.

"(بەڵام تۆ ئێمەت هەیە)"تاو وتی.

"(باشە ناکرێ هەموو کات پشت بە ئێوە ببەستم، من بێزار بووم لەوەی کە هەست بە بێ دەسەڵاتی و بێ سوودی بکەم، هەرچەندە تەنها مرۆڤێکی ئاسایی هەروەها کچیشم بۆ ئەوە بەڵام مانای ئەوە نییە کە پێویستە هەمیشە لە تەنگانەدا تەنها ئەو کچە بم)"بۆڵاندم.

"(تەنها ویستم یارمەتیتان بدەم بۆ گۆڕانکارییەك)"وتم وەك کۆتا بۆڵە.

"(تۆ ڕێگای خۆت هەیە کە یارمەتی ئێمە دەدات، بەبێ تۆ، لەوانەبوو هەریەکەمان لەوی تر دووربکەوتایەتەوە، هەرگیز تێبینی ئەوەمان نەدەکرد کە سێهون وەك دوورخراوەیەك مامەڵەمان لەگەڵی کردەوە، تۆ ئێمەت گەیاندەوە بەیەك وەك خێزانێك)"چانیۆڵ بە زەردەخەنەوە وتی.

"(هەروەها ژیان لەگەڵ کچێك شتێکی باشە بۆ گۆڕانکاری)"کای وتی و هەموویان سەیرکردنێکی مردن ئاسا سەیریان کرد ئەویش وا خۆی دەرخست وەك ئەوەی هیچ نەبێ"(هەموو ژیانم لەگەڵ کوڕ ژیاوم...ئەوە کاردانەوەیەکی ئاساییە)"

پێکەنیم بەهۆی قسەکانی کای'یەوە"(بەڵام هێشتا...ئەوە بەس نییە، دەمەوێت ڕاهێنان بکەم،من  بە هێواشی دەبم بە ژنی ماڵەوە لێرە)"بۆڵاندم.

"(هێی دانی پیابنێ، هەرنەبێ دەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێکمان بکەین)"لوهان وتی.

کێشام بە ناوچەوانی خۆمدا لە شەرمەزاریدا"(لە بابەتەکە لادەدەین)"وتم تا بابەتەکە بگۆڕم بەڵام دنیایەك زەردەخەنەی گاڵتەپێکردنیان تێگرتم.

"(ئەگەر ئاوا سووری لەسەری، کەواتە باشە، بەڵام ئەگەر ئازارت پێ گەیشت مافی خۆمانە بتوەستێنین تێگەیشتی؟)" سوهۆ وتی.

"(ئایا باوکی منی؟ تۆ زۆر بەڕاست چاودێریکەری)"چاوم وەرگێڕا.

"(نەخێر...ئێمە مێردی تۆین تۆش ژنی ماڵەوەمانی)"کای چاوی داگرت.

ـ"(Ahhhh! ئەرێ تۆ دەوەستی لە وتنەوەی ئەوە؟!)"وتم و هەستم بە ڕوومەتەکانم دەکرد گەرم بوون دواتر کای پێکەنی.

"(بەسە شەرمەزارکردنی پێگی، ئەوەندە گاڵتەکردن بەسە)" شیومین وتی بەڵام وادیار بوو کە بەزۆر خۆی گرتبوو تا لەگەڵ ئەوانی تر پێنەکەنێت.

"(لەگەڵ ئەوەش،ئەو بەڕێزەی-کە-زۆر-مۆن-دەبێت تووڕە بووە)"تاو گاڵتەی کرد و دەستی بە سێهون ڕاکێشا.

"(من تێکەڵی ئەوە مەکە هەروەها زۆر ڕووم گرژ ناکەم)"ئەوە جێی گاڵتەجاڕییە چونکە ئێستا و لەم کاتەدا خۆی مۆن کردووە، وەك کەوەی چاوەڕوان دەکرا، هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین دووبارە سێهونیش ئاهێکی لە بێباوەڕیدا هەڵکێشا.

"(ئەوە بەسە بۆ ئەم شەو)" کریس وتی و فرمێسکی چاوی دەسڕی کە بەهۆی زۆر پێکەنینەوە هاتبوونە خوارەوە"(درەنگە، ئەگەر دووبارە ڕاهێنان بکەین پێویستمان بە پشووە)"

دوای وتی'Good Night'کەمان چووین بەرە و ژوورەکانی خۆمان.

گەرماوێکی خێرام کرد و خۆم گۆڕی دواتر چوومە سەر جێاگاکەم، سەرقاڵی بیرکردنەوە بووم لە بیرەوەری جیاواز کاتێ لەپڕ بیرم کەوتەوە دەربارەی ئەوە پێم نەوتن کە کاتێ دەستی سێهونم گرت کەسایەتی نەگۆڕی، پێم وابێت بەیانی بە سوهۆ دەڵێم چونکە لەوانەیە ئەو ڕوونکردنەوەیەکی هەبێت.

بەهێواشی خەریك بوو خەوم لێ دەکەوت کاتێ دووبارە سەرم ژانی کردەوە، بەپەلە ئەو دەرمانەی کە هێنام لەگەڵ خۆم هەڵمگرت و چوومە چێشتخانەکە بۆ پەرداخێك ئاو.

دەرمانەکەم خوارد و دەستم بە مێزەکەوە گرت تا خۆم بگرم پێوەی، بەنەفرەت بێت...بەم حاڵەوە ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ ژوورەکەم، هەستم بە قاچەکانم کرد لاواز دەبوون بەرەبەرە دەکەوتمەوە سەر زەوییەکە و پشتم بە دۆڵابی چێشخانەکەوە، هیوادارم دەرمانانەی کە خواردم بەخێرایی کاریگەرییەکانی دەربکەوێت.

"(دەرمان بەس نابێت پێگی)"

زۆرم لە خۆم کرد کە سەیری دەوروبەرم بکەم، ئەلێیستەر لێرە نییە بەڵام من دڵنیام ئەوە دەنگی ئەوە.

"(چیت دەوێت؟)"تووڕە بووم.

گوێم لە پێکەنینێکی کز بوو"(تەنها دەموێت بزانم چۆنی، گۆڕانکاری ڕوودەدات پێگی)"

مەبەستی چ جەهەننەمێکە؟ ئەو هۆکاری ئەم ئازارەیە ڕاستە؟! ئەمە هەمووی بەهۆی ئەو شلە خراپەوە بوو کە بەزۆر وای کرد بیخۆمەوە!

"(بەم زووانە دەزانی، لەڕاستیدا ئەوەیە...ئەگەر
نەمریت)"

گوێم لە پێکەنینەکەی بوو لە مێشکمدا دەنگەکەی نزم دەبووەوە، لەگەڵ ئەوە ئازارە لەپڕ بوو بە دوو ئەوەندە، گازم لە لێوم گرت تا خۆم بووەستێنم و نەگریم لە تاو ئازار، دەمتوانی تامی خوێنی خۆم بکەم.

دەمەوێت ئەم ئازارە بووەستێت، وا هەست دەکەم کە بە هێواشی دەمرم، ئەلێیستەر چەندێك ئازاری دەوێت تا بیچێژم؟ ئەگەر دەیەوێت بۆ هەموو ژیانم ئازار بچێژم هەروەها لەوانەشە تەنها بمرم.

خۆم کووڕ کردەوە و هەستم بە فرمێسکەکانم دەکرد دەهاتنە خوارەوە بەهۆی ئازارەوە.
تکایە...تەنها وابکە ئەو ئازارە بوەستێ.



๑۩۞۩๑

(: ئەمە چێشاییەرە لە فیلمی

( Alice in wonderland )
ئەوەی ئەو فیلمەی بینیبێت دەیناسێت.

بەڵام هەر بۆ خۆشی ئەمە وێنەکەیەتی👇

๑۩۞۩๑

ೋ❀❀ೋ════❊════ೋ❀❀ೋ
.
.
.
.
.
.

WORD COUNT : 2265

🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤

Continue Reading

You'll Also Like

True heir By Via

Fanfiction

21.3K 5.4K 39
TRUE HEIR وارث حقیقی 𝑪𝒐𝒖𝒑𝒍𝒆: 𝑪𝒉𝒂𝒏𝑩𝒂𝒆𝒌_𝑯𝒖𝒏𝑯𝒂𝒏 𝑮𝒆𝒏𝒓𝒆: angst / romance / mystery / smut / rough سال ۱۹۴۰ زمانی که ژاپنی ها کشو...
73.3K 9.3K 29
"احمق تو پسرعمه منی!" "ولی هیچ پسردایی ای زبونشو تو حلق پسرعمه‌ش فرو نمی‌کنه، هیچ پسردایی لعنتی ای نمی‌تونه تو همون حرکت اول نقطه فاکینگ لذت پسرعمه‌ش...
108K 21.7K 50
+عشق یعنی وقتی یه نفر قلبت و میشکنه و حیرت انگیزه که با قطعه قطعه‌ی قلب شکستت دوستش داری ! جیمین خوناشامی که به عنوان پرستار به عمارت قدرتمند ترین رو...
93.9K 11.4K 46
تهیونگ، گربه کوچولوی داستان، با خودش فکر می‌کرد که روز های خوشش تموم شدند و در های خوشحالی تک به تک به روش بسته شدند. اما دقیقاً وقتی که فکر می‌کرد "...