◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ

By t4eko0k_vk

10.1K 1.9K 2.9K

ســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪا... More

•••
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.III
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.V
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIXᴱᴺᴰ

𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII

288 62 255
By t4eko0k_vk

#࿐ ࿔*:・゚TaeKook࿐ ࿔*:・゚:𓇼 🌊 🐚ೀ
#I HOPE YOUR ENJOY THIS SWEETIE-
.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚
.
.
.

خاتوونە دوایی ماوەیەک لە ڕشتنی فرمێسکەکانی بە دەستەکانی ڕوخساری داپۆشت و بە نەرمی چاوانی سری!!

~ئەو شاژنە ئیتر وەک چۆن هەمووکات نموونەی بە هێزی بووە بۆ تەواوی ئافرەتانی شانشین ئەبێت هەر واش بمێنێتەوە!!

کۆتا شت وای لێکرد بگری مردنی هاوسەرەکەی بوو
وە ئێستاش دۆزینەوەی پارچەیەک لە ڕوحی هاوڕێکەی

بەڵام جیاوازی هەردوو گریانەکە ئەوەیە دانەیەکیان بۆ ئازاری دڵی ڕشتی ئەوەی تریش بۆ دڵخۆشی دڵی

چەند ئارامکەرەوەن ئەو فرمێسکانەی لە خۆشیدا دێنە خوارەوە چەندە دەگمەنن♡₊

لەسەر تەختەکەی هاتە خوارەوەو بەرەو ئەو کوڕە باڵا بەرزەکە ڕۆشت کە ئەمیش لە هەمان حاڵەتی خۆیدایە!!

بێ لە دەست دانی هیچ خولەکێکی تر خستیە باوەشی گەرچی زۆر کوڕەکە زۆر  لەو بەرزتر بوو بەڵام هێشتا دەیتوانی دڵە بچووکەکەی گەرم بکاتەوە بە باوەشەکەی!!

تای هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ئەوە یەکەم ئافرەت بوو کە لە باوەشی بکات یەکەم خاتوون بوو سۆزی پێببەخشێ بۆ یەکەمجار دەتوانی هەست بە خۆشی ئەم هەستە بکە!!

ئەو دایکی نەبوو بەڵام هەرچۆنێک بێت هاوڕێی دایکی بوو دەی خۆ هاوڕێکانیش هاوڕووحن،،ئەی وانیە؟؟

هەستی بە گەرمی ناخی دەکرد
دەیویست بە دەنگەوە بگری  و "بپرسێ کە ئایە ئەوە خەون نیە؟"بەڵام نەخێر کاتی ئەوە نەبوو!!

بێگوومان چونکە دیار بوو کە شتەکان ڕاستین و ئەبێ قبوڵی بکا جا خراپ بێ بۆی یان باش!!

دوایی ماوەیەک خاتوونەکە
باوەشەکەی بڕی بەڵام هێشتا  بە دەستەکانی نەرمەکانی قۆڵی کوڕە گەنجەکەی بەرنەدا!!

«خوشکەزاکەم،،بەخێربێتەوە بۆ ماڵەکەت بۆ شانشینی خۆت و دایکت،،دەبوو زووتر تۆم بدۆزیبایەوە لێم خۆشبە ڕۆڵەکەم،،، دەبووایە تۆش بێبەش نەبوویتایە لەم نیحمەتانە هەرگیز دەبوو زووتر ڕوحی دایکتم ئارام کردبایەوە،،لەمن ببوورە!!»هەموو وشەکانی بە ڕاستگۆی و تۆنی گریانەوە وت بەڵام چاوەکانی شایەتی دڵخۆشی ناخی بوون!!

چەتەکە نەیدەزانی چی وە چۆن وەڵامی بداتەوە تەنها دەیزانی کە قسەکان کەمێک دڵخۆشکەر بوون بۆی بەڵام هێشتا توانای وەڵام داناوەی هیچ شتێکی نەبوو

«هیچ ناڵێی کوڕم!!»
"کوڕم"ئەو وشەیەی کە هەموو ئاواتی ئەوە بوو گوێبیستی بێت،دەیەوێت دووبارە و سێ بارە گوێیبیستی بێ ئاخر زۆر شیرین بوو لە ناخیدا!!

«نـ-ا..نازانمم چی بڵێم»
بە دەنگێکی شڵەژاوەوە وتی

«کێشەنیە پشووی خۆت وەربگرە ڕۆڵەکەم دەزانم ئەم شتانە بۆت زۆر ئاڵۆز و لەناکاو بوون»خاتوونەکە وتی کاتێ دەستەکانی کوڕەکەی گرت و بزەی دڵنیای پێدا

خانمەکە پەرەی بە قسەکانی دا و ڕووی کردە
ئەو خزمەتکارە کچەکانی لەوێ بوون
«کچینە ژووری تایبەت و جلی نوێ بۆ هەموویان ئامادە بکەن با پشوو بدەن و خۆیان بشۆن»
بە فەرمانەوە وتی خزمەتکارەکانیش خۆیان چەماندەوە وەک ڕێزێک پاشان دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی فەرمانی شاژنەکە!!

«دایکە تۆش برۆ پشوو بدە ئەم ماوەیە زۆر بێ خەو ببوویت لە نەبوونی کووک ئێستا ئەو لێرەیە تکایە برۆ بە ئاسوودەیی پشووبدە»یۆری وتی بە خەمخۆریەوە
بێگوومان خاڵە ڕەشەکانی ژێر چاوی دایکی بەڵگە بوون بۆ قسەکانی!!

«بەڵێ دایکە بڕۆ پشووبە من لێرەم وە پارێزراوم»
کووک پشتگیریی قسەکانی خوشکی کرد!

لە کۆتاییدا دایکەکەش ڕازی بوو بە قسەی منداڵەکانی و وتی کە دەڕوات بۆ ژووری خۆی و کەمێک دەخەوێت!! هەموو پاسەوان و خزمەتکارەکانی تریش چوون بۆ سەر کاری خۆیان بە فەرمانی شازادە بێگوومان

«کەواتە تۆ کوڕی شانشین دەرچوویت شتەکان زۆر لەناکاو بوون بەخێربیتەوە بۆ ناومان»یۆری وتی

«سپاس»تای بە ئاسایی وەڵامی دایەوە

«باشیت»کووک پرسی بە خەمخۆریەوە
تایش تەنها سەری لەقاند بۆی !

کووک بەمجۆرە ئاسوودە نەبوو بۆیە تای خستە باوەشی وتی«هەمووشتێک تێپەڕی ئیتر هەموو شتێک باش دەبێت ئەوە بەڵێنی منە بۆتۆ»بەنەرمی وتی
تایش باوەشی لێدایەوە

«ئێوە زۆر لەیەک نزیکن هۆکار چیە»
یۆری پرسی،،،دەی بەڕاستی حەق بە ئەو بوو چونکە ڕەفتاری دووانەکە زۆر جیاواز بوو تایبەت براکەی!!

«ئەوان خۆشەویستن»
یۆنگی وتی بە بێباکی

«چییی»
بە شۆک و کەمێک قیژەوە وتی

«یۆنگی هیۆنگگ»کووک بە گرژی وتی کاتێ باوەشەکەی کۆتای پێ هێنا

«چی دەبوایە هەر ئاشکراتان بکردایە ئیتر..گەر حەزی ئاشکرا بونیشتان نەبووایە ئەوەنە ناز و باوەشتان بەسەر یەکەوە نەکردبا» یۆنگی وتی بە ئاساییەوە

«بەجدی واو بۆ براکەم لەم مەجالایە ڕاست قەوماندوویەتی لەگەڵ کێش کوڕی پورە هایری بڕاڤۆ،،بەخوا ئەمزانی پێش من ئەیقەومێنی»یۆری وتی بە گاڵتەو و پێکەنینەوە

«تۆ پێت ناخۆش نیە»
کووک وتی بە کەمێک شۆکەوە

«جا بۆ پێم ناخۆش بێ ئەوە نیە تۆم لە کۆڵ ئەکاتەوە»وتی بە پۆزەوە،،کووک چاوی سوراند لە خوشکە بێزارکەرەکەی و وتی

«مەبەستم ئەوەیە لات سەیر نیە کە هەردووکمان هەمان ڕەگەزمان هەیە وە..»قسەکانی تەواو نەکرد

«نەخێر بۆچی لام شتێکی نامۆ بێت گرنگی بە هیچ نادەم ئەگەر تۆ لەگەڵی دڵخۆشبیت ئەوە هەموو شتێکە بۆمن»یۆری وتی

کووک بە چاوی دڵەوە لە میهرەبانی و تێگەیشتوویی خوشکەکەی دەڕوانی!!ئەویش بە تێگەیشتنەوە لێی دەڕوانی!!

«بۆوا سەیرم ئەکەی کوڕە؟»
یۆری وتی کاتێ برۆیەکی بەرزکردەوە بەمانای پرسیار
و تینەگەیشتن"🤨"وە بەراستی زۆر قشت دەردەکەوت!!

«یااا زۆر سپاست ئەکەم نوونا پیرەکەم خۆشمدەوێی»
کووک وتی بە کەمێک هاوار و دڵخۆشیەوە

«تشش مناڵی زل وتم ئاخۆ چی بڵێ,،،دەی من ڕۆشتم تۆش لەگەڵ کاکی زاوا چی ئەکەی بیکە»سەرەتا چاوی لە بێزاریدا سووڕاند پاشان وشەکانی دواتری بە بزەی شەیتانیەوە کرد!!

«هاھ قسەی بێ مانا بەڵام... شتێک ئەوە با دایکم هیچ نەزانی باشە خۆمان پێی ئەڵێین لە کاتی خۆیدا»
کووک وتی

«بە دڵی خۆتان بکەن»خوشکەکەی وتی
«بەهەرحاڵ جارێ بای»بە بزەوە وتی پاشان ڕۆشت
لە هۆڵەکە!!

«تای تۆ باشی؟؟» نامجوون پرسی

«من باشم هیۆنگ سپاس بۆ خەمخۆریت»
تای وتی بەبێ دەڕبرینی هیچ هەستێکی

«هەمووشتێک لە ناکاو بوو بەڵام تێدەپەڕێ بێ خەمبە»جیمین وتی

«بێگوومان»

«بەهەرحاڵ دڵنیام کە خزمەتکارەکان ژوورەکانیان ئامادە کردوە وە دڵنیاشم کە زۆر ماندوون بۆچی پشوویەک نادەن؟»...کووک وتی

«بەڕاستی زۆر باش دەبێت شازادەی بچووک هەموو لاشەم دێشێت»جین وتی

«ئهم بێگوومان هیۆنگ دەی بەدوام بکەون»
کووک وتی بە بزەوە وە لە کۆتای قسەکانی دەستی بە مانای دوام بکەون ڕاوەشاند و دەستی کرد بە ڕۆشتن
وە بێگوومان چەتەکاتیش بە دوایدا ڕۆشتن!!

کووک ئەو ژوورەی بۆ جین و نامجوون دانا کە لە هەمووی گەوەرتر و ڕێک تر بوو وە بە کێک بە هەمان جۆری ستایل بەڵام کەمێ بچووکتر و خنجیلانە بۆ یۆنمین...وە یەک ژووری ڕێک و پاکوخاوێنتری لە هەردوو ژوورەکەی تری دا بە هۆسۆک چونکە دەیزانی کە ئەو چەند حەز بە شتی ڕێک و پێک دەکات!!

وە لە کۆتایدا تەنها تای مایەوە بێگومان هیچ ژوورێکی نەدا بەو بەڵکوو لە جیاتی ئەوە ژوورەکەی خۆی هاوبەشی پێدەکات لە گەڵیدا!!

ئەوان ئێستا پێکەوە لە ژووری کووکن کە زۆربەی شتەکان بە ڕەنگی سپیەکی شیری'ن وە بە چەندەها تابلۆ و شتی کلاسیک ڕازاندرابوویەوە بەڵام جوانترین شتی ژوورەکە باڵەکۆنە بچووکەکە بوو کە ڕێک دەریا شینەکەت لێی دەبینی هەروەها  جگە لەوە چەندین لقی گوڵ  پێیدا هاتبوویە خوارەوە دیمەنێکی زۆر جوان بوو بۆ چاوەکان!!

«تای،،،تای هیۆنگییی»
کووک بە نزمە هاورێک وتی

«هاھ چیە شازادە»

«بۆچی وەڵامم نادەیتەەە چەندین جارە بانگت بکەم»
کووک وتی بە داماوی و کەمێک گرژی

«ببورە کەروێشک خەیاڵم ڕۆشتبوو»

«کێشەنیە بەهەرحاڵ دەتەوێت جلی تازەت بۆ بێنم تا لەبەری بکەیت و ڕزگارت بێ لەم جلە پیسانە وە گەر بتەوێ دەتوانی خۆشت بشۆری لە دەست شۆرەکە»کووک وتی بە گرنگیپێدانەوە

«بەڕاستی درۆ دەکەم گەر بڵێم
نامەوێ و پێوستم نیە»
تای وتی

«کەواتە ئێستا بڕۆ من جلت بۆ دادەنێم تا دێیتە دەرەوە»کووک وتی بە بزەیەکی نەرمەوە دەستی تای گرت و تا لای دەرگای دەستشۆرەکە بردی

«هەر شتێکت پێویست بوو بانگم بکە»

«لە ڕاستیدا پێوستم بە شتێکە»
تای وتی

«چی»

«تۆ،،بۆچی تۆش لەگەڵم نایەیت پێکەوە خۆمان بشۆین»تای وتی بە شەیتانی

«گەمژەی بێ شەرم»کووک وتی کاتێ هەستی بە گەرمی ڕوخساری ئەکرد

«بەڵێ یان نەخێر ئەزیزم»

«تەنها برۆ ژوورەوە و پیسی لە خۆت بکەوە چەتەیی بێ شەرم و بۆگەن»کووک وتی بە گرژیی و ڕوومەتە سوورەکانی،!!

تای پێکەنینی نزمی کرد و ڕۆشتە ژوورەوە
کووکیش لە رادەبەدەر دڵخۆش بوو کە توانی گوێبیستی پێکەنینی پیاوەکە بێ چونکە پێی وابوو کە ڕەنگە دڵتەنگ و خەمبار بێت لە ئێستادا بەڵام ڕەنگە بەجۆرێک بیرکردنەوەکانی زیاد لە حەدی خۆی گەورەتر بووبێت!!

.
.
.
Cut

Words:1220
Date:21-April-2024
Time:15:12Pm

هیوادارم بە دڵتان بووبێت و جێژتان لێبینیبێت
خاتوونە جوانەکان♥️✨!!



Continue Reading

You'll Also Like

482K 27.7K 41
"ဒီလူသားဟာနွယ့်ကိုချစ်ဖို့​မွေးဖွားလာတာပါနွယ်" "ဒီလိုဆို ​ဟောဒီကနွယ်ကလည်း ​သော်တာပြည့်ဖြိုးဆိုတဲ့လူသား​လေးဆီမှာအချစ်ခံဖို့​မွေးဖွားလာတာပါရှင့်"
309K 318 13
စာရေးရမှာ ပျင်းနေသေးလို့ ရေမယ်ဆိုရင် ဘယ်လိုလေးတွေရေးပေးရမလဲ ပြောပြခဲ့နော်
2.2K 259 11
ئەز ئێدى چيروكێ تمام ناكەم سورى :( من وەخت نەمايە ئەز نەشێم :( لوڤ يو تكرز 🫶🏻
6M 251K 63
Jungkook is a single CEO father, and Taehyung is a college student looking for work. Jungkook has children who are afraid of other people, but things...