◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ

De t4eko0k_vk

10.1K 1.9K 2.9K

ســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪا... Mai multe

•••
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.III
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.V
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIXᴱᴺᴰ

𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVI

325 62 253
De t4eko0k_vk

#࿐ ࿔*:・゚TaeKook࿐ ࿔*:・゚:𓇼 🌊 🐚ೀ
#I HOPE YOUR ENJOY THIS SWEETIE-
.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚
.
.
.

کووک لە شوێنی خویدا جێگیر بوو
«پێم وایە بۆ ڕوونبوونەوەی شتەکان دەبێ باس لە ڕابردوو بکەین»بە هێمنی وتی سەیری دایکی کرد!!

گەڕانەوە بۆ ڕابردوو:-

هایری و هیۆن شازادەکانی شانشینی ئاو بوون
هەردوو خوشک و براکە بە ڕێکی و قەشەنگیەکەیان ناوبانگیان دەرکردبوو!!

هایری هاوڕێیەکی هەبوو بە ناوی مینسوو کە لە یەکێک لە خێزانە ئاساییەکانی شانشینەکە بوو بەڵام هێشتا ئەمە ڕێگر نەبوو لە هاوڕێیەتەکەیان تەنانەت وەک خوشکێکیان لێ هاتبوو!!

زۆر جاریش هایری مینسووی لەگەڵ خۆی دەبردە کۆشک کە ئەمەش وایدەکرد زۆربەی جار براکەی بیان بینیت بە تایبەت تێبینی هاوڕێ نازدارەکەی بکات و زۆر جاریش پەیوەندی چاو ببەستن!!

~لە کۆتاییدا براکەی گەنجێکی پێگەیشتووبوو

بۆیە کەوتنە داوی خۆشەویستی کاتی گونجاو بوو بۆ ئەو هەروەها وا دەردەکەوت کە بەڕاستی ئەو هەستی بۆ هاوڕێی خوشکەکەی دروست بووبێت!!

لە کۆتاییدا ئەو کاتی بە فیڕۆ نەداو بە خوشکەکەی ڕا گەیاند داواشی لێکرد کە بە هاوڕێکەی بڵێت کە بڕۆنە چەن ژوانێک یان چاویان بە یەک بکەوێت!!

خوشکەکەی لە ڕادەبەدەر دڵخۆش بوو چی لەوە باشتر هەیە ئیتر،،،بۆیە بە هاوڕێ جوانەکەی وت هەرچەندە سەرەتا ئەو زۆر ڕەتی کردەوەو رازی نەبوو قبوڵی بکات

نەک لەبەر ئەوەی خۆی هەستی بۆ نەبێت یان هەر شتێکی تر بەڵکو لەبەر قسەی خەڵک چونکە ئەوان لە هەمان ئاست نەبوون!!

بەڵام سەرەڕای ئەوانەش بڕیاری دا هەلێک بە دڵی بدات
مەگەر ئەویش شایەنی خۆشبەختی نیە ئیتر

بۆیە ڕازی بوو چەندین جار ڕۆشتنە دەرەوە لەگەڵ هیۆن و چەندین شتیان دەربارەی یەک زانی و زیاتر بەکتریان بە دڵ بوو

لە پاش هەموو شتێک هەر خۆشەویستی زاڵە
وە زۆر ڕوون بوو ئەوان قەدەری یەکتر بوون!!

شازادەکە یان هیۆن دەربارەی خۆشەویستی بۆ کچەکە بە باوکی یاخود پاشای وت وە ئەو زۆر بە تووڕەی ڕەتی کردەوە لە سەرەتادا!!

بەڵام کەلەڕەقی کوڕەکەی لە کۆتایدا وایلێکرد کە ڕازی بێت هەم بیری کردەوە باشترە ئەم کچە ئاساییە بێنن بۆ کورەکەی نەک کچە شازادەکانی شانشینەکانی تر یان بنەماڵەیەکی خانەدان چونکە زۆر ڕوون بوو تەنها چاویان لە دەسەڵات بوو!!

وە لە کۆتایدا ئەوان هاوسەرگیریان کرد
کانگ مینسوو گۆڕا بۆ جیۆن مینسوو

هایری زۆر دڵخۆشبوو بۆ هاوڕێکەی و براکەی زۆربەی جاریش پشتگیری دەکردن وە لەلای هاوڕێکەی مایەوە لە توندترین کاتە سەختەكانی هاوڕێکەی!!

بەڵام دوایی ماوەیەک لە هاوسەرگیری ئەوان هایری بە تەواوی ماوەیەک زۆر دوورە پەرێز ببوو لە هاوڕێکەی زۆربەی جاریش دەچووە دەرەوە!!بە قسەی خۆی بۆ پیاسە

بەڵام هاوڕێکەی هەرگیز باوەڕی نەکرد شتەکان زۆر نامۆ بوون بۆی،،بۆیە بڕیاری دا پرسیاری لێ بکات
و لە شەوێک دا ڕۆشت بۆ ژوورەکەی و قسەیان کرد

وە لە کۆتایدا هایری ئاشکرای کرد کە ئەو لە خۆشەویستی دایە بەڵام لەگەڵ چەتەیەک

شتەکان لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە جارێک ڕۆشتبووە نزیک کەناری شانشینەکە وە لەوێ کوڕێکی گەنجی بینیوە کە تەنانەت نەیدەزانی ئەو شازادەیە

بۆیە زۆر دڵخۆش بوو بە قسەکردن لەگەڵی چونکە هەرگیز بە جدی و ڕێزەوە قسەی لەگەڵ نەدەکرد تەنها وەک کەسێکی ئاسایی

وە کاتێ هایری دەربارەی کارەکەی لێی پرسی ئەو زۆر ڕاستگۆیانە و بێ ترس پێیوت کە چەتەیە و ئێستاش خۆی هاوڕێکانی بۆ ماوەیەکی کاتی لە شانشینەکەن!!

وە بەڕاستی شازادەکە سەرسامی
کەسایەتی چەتەکەبوو..

بۆیە ئیتر ئەوان بوون بە هاوڕێ و زۆربەی جار یەکتریان ئەبینی و قسەیان ئەکرد!!

..

لە دوایی تێپەربوونی نزیک دوو حەفتە
لە چوونە دەرەوەیەکدا چەتەکە دانی بە هەستەکانی نا بۆ کچەکە و راستگۆیانە داوای ئاڵوگۆرکردنی خۆشەویستی لێکرد!!

وە شازادەکەش ڕازیبوو چونکە هەمان هەستی بۆ ئەو هەبوو ڕاستە ماوەیەکی کەم پێکەوەبوون بەڵام هێشتا وەک ئەوە وابوو ماوەیەکی زۆر یەکیان ناسیبێت و خراپ ئاڵوودەیی یەک ببون!

مینسوو زۆر بە جدی و خێرایەوە بە هاوڕێکەی وت کە لە چەتەکە دووربکەوێتەوە بەڵام هاوڕێکەشی هەمان بەرپەرچ دانەوەی هەبوو وە ڕەتی دەکردەوە کۆتای بە پەیوەندیەکە بهێنێت زۆر جاریش لەسەر ئەم هۆکارە توڕە دەبوون لەیەکتری!!

دەرئەنجام هایری هەموو ڕاستیەکانی زۆر بە بوێری بۆ باوکی یا پاشا باسکرد دەربارەی پەیوەندیی خۆی و چەتەکە!!

وە وەک پێشبینیی کردبوو باوکی زۆر توڕە بوو و چەندەها قسەی ڕوخێنەری بە کچەکەی وت سەڕەڕای ئەوەی دەستیشی لێ بەرزکردەوە و زلەیەکی لێدا

~هەڵەی ئەو تەنها خۆشەویستی بوو
مەگەر خۆشەویستی تاوانە؟؟

ئەمانە بەلایەک لە کۆتاییشدا زۆر بە بێباکی فەرمانی کرد کە دەبێ بە زووترین کات هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە شازادەی شانشینەکانی تر بکا!!

~هەرگیز فرمێسکەکانی کچەکەی نەبینی !!

ڕۆژە سەختەکانی دوو خۆشەویستەکە بوو
دوایی دابڕانێکی زۆر توانیان چاویان بە یەک بکەوێت
بە قەد دۆزەغ بیری یەکیان کردبوو!!

وە دواتر شازادەکە بە خۆشەویستە چەتەکەی وت کە باوکی چ بڕیارێکی بۆ هاوسەرگیری ئەو داوە

وە چەتەکەش زۆر تووڕە و خەمبار بوو بۆ خۆیان بەڵام بەمجۆرە بە ئاسانی وازی نەهێنا بێگوومان

داوای لە شازادەی دڵی کرد کە لەگەڵ ئەودا بێت و بڕۆن لە شانشینەکە و بە بەختەوەری بژین!!

هەرچەندە جێهێشتنی نیشتمان بۆ خاتوونەکە قورس بوو بەڵام هێشتا دڵنیابوو کە خۆشبەختی ئەو تەنها و تەنها لەگەڵ چەتەکەیە جا لە هەر شوێنێکی جیهان بێ بۆیە ڕازی بوو!!

..

لە شەوێکی تەواو کز و مات کەلوپەلەکانی کۆکردەوە و بە هێواشی لە کۆشکەکە دوورکەوتەوە بەڵام وەستا کاتێ گوێی لە ناوی خۆی بوو لەسەر زاری هاوڕێ ڕووحیەکەی کە لەگەڵ براکەی پێکەوە بوون!!

سەرەتا وەها تێگەیشت کە ڕێگری لێ
دەکرێ بۆیە زۆر تاسا

بەڵام هاوڕێکەی زۆر بە خێرای و توندی باوەشی لێدا و قسەی زۆر جوانی پێبەخشی وە براکەشی نێوچاوانی ماچ کرد و هێوای بەختێکی باشی بۆ خواست!!
و هەندێک شتی تری بە خوشکەکەی دا وەک ئەڵماس و پارا یان هەر شتێکی تر!!

~لە کۆتایدا ئەو خوشکی بوو وە خۆشبەختی ئەو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بوو بۆی!!

دوایی ئەوەی کە بەڵێنی ئەوەی بە برا و هاوسەرەکەی دا کە پەیوەندی لەگەڵیان دەمێنێت و نامەیان بۆ دەنێرێ لە لایەن کۆترە نامە بەرەکانی چەتەکان

دواجار ماڵئاوایی لێیان کرد و بەڕێکەوت بۆ لای خۆشەویستەکەی و چەتەکان...
.لە کۆتایدا ئەو بووە بەشێک لە ئەوان !!

...

ڕۆژەکان خێرا تێپەرین دوایی ونبوونی شازادە کچەکە شانشینەکە کەمێک پشێوو بوو وە پاشا هەم تووڕە هەن دڵگران بوو

کات خێرا تێپەری ئەو کۆچی دوایی کرد لە حەسرەتی کچەکەی کە خۆی هۆکاری دوورکەوتنەوەی بوو
لە سەرەتادا!!

هیۆن یاخوود کورەکەی بوو بە پاشای شانشین و زۆر بە جوانی فەرمانڕەوایی دەکرد بە یارمەتی خۆی و هاوسەرەکەی!!

زۆر جاریش نامەیان ئاڵوگۆر پێدەکرد لەگەڵ هایری
بەڵام هێشتا ئاگاداریان نەکردەوە لە مردنی باوکی تا خەمبار نەبێ،،،زانیشیان کە ئەو هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ چەتەکە وە ئێستا

لە جیۆن هایری'یەوە بۆتە
کیم هایری!!

دوو هاوسەرەکە زۆر دڵخۆشبوون کە لە ڕێگای نامەکانەوە دەیان زانی هایری دڵخۆش و خۆشگوزەرانە لە لای چەتەکان!!

وە دڵخۆشکەر تر ئەوە بوو هەردوو هاوڕێکە
دووگیان بوون و دەبوون بە پیرۆز ترین شت ئەویش دایک بوو!!

زۆر جار لە نامەکانەوە هەستی یەکیان دەگووت دەربارەی دووگیانیەکەیان!!وە بریار وابوو کە هایری و چەتەکان بێن بۆ شانیشن کاتێ منداڵەکە لە دایک بوو

لە کۆتاییدا مینسوو منداڵەکەی لە دایکبوو کچێکی جوان و شیرین هاوشێوەی خۆی!!هەمووان زۆر دڵخۆشبوون

شتەکانیش زۆر باش بەڕێوە دەچوو تا کۆتا نامەی هایری بۆ برا و هاوڕێکەی!!

دوایی خوێندنەوەی نامەکە هیۆن دەستی کرد بە گریان ئاخر خوشکەکەی کە وەک دوانە وابوون بێ ماڵئاوایی ئاوا بە غەریبی جێیهێشتن!!

مینسووش لە شۆکدا بوو توانای ئەوەی نەبوو قبوڵی بکات باشترین هاوڕێی کە وەک خوشکی وابوو جێهێشتووە بەڵام لە کۆتایدا لە گریاندا تەقیەوە!!

هەردووکیان زۆر نێگەرانن و ڕووخابوون بەڵام لە پاش هەموو شتێک پاشا یان هیۆن دەستی کرد بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی خوشکەزاکەی هیچ نەبێ با ئەمانەی خوشکەکەی بدۆزێتەوە مینسووش بە هەمان شێوە یارمەتی دەدا لە دۆزینەوەی ئەماناتی هاوڕێکەی وە سوێندی دەخوارد کە بیدۆزێتەوە وەک دایکێک وابێت بۆی و جیاوازی نەکات لە نێوان ئەو کچەکەی کە هاوتەمەنی ئەوە!!

زۆر گەڕان بەڵام هیچ ئاساوەرێک نەبوو وە لەم نێوەندەدا مینسوو کوڕێکی جوانی بوو بە ناوی جۆنگکووک شازادەی دووەمی شانشین وەک پەری وابوو!!

کات تێپەری و پاشا کۆچی دوایی کرد مینسوو زۆر ڕووخاو بوو بە لە دەستدانی هەموو ئازیزانی بەڵام هێشتا لە پێناو شانشین و ڕۆڵەکانی دا جەنگا و بوو بە شوێنگرەوەی هاوسەرەکەی!!!

بێگوومان گەڕان بەدوایی ئەمانەتی
هاوڕێکەشی واز لێ نەهێنا!!

کۆتای رابردوو

مینسوو بە گوێبیست بوونی ڕابردوو لە زاری کوڕەکەیدا فرمێسکی هێواشی دەتکاند پێشتر خۆی هەموو شتێکی بۆ ڕۆڵەکانی باس کردبوو،،،وە تایش بە هەمان جۆر فرمێسک لە چاوانی دەهاتە خوار!!!

ئیتر بەتەواوی لە ڕابردووی دایکی و باوکی تێگەیشت
وە ئێستاش زانی کە دایکی شازادەی شانشینی ئاوە!!

هەستی بە باوەشی چاو ڕەشەکەی کرد گەر بە قسەش نەبێ ئیتر بە زمانی جەستە پێی دەڵێت کە هەموو شتێک باش دەبێت دوایی پچرانی باوەشەکە دەستە گەرمەکانی گواستەوە بۆ سەر ڕوخساری و فرمێسکەکانی سڕی پاشان دەستێکی خستە ناو دەستی!!

«دایکە ئەو چەتەیەیی تۆ دەیخەتە زیندان ئەمانەتی خوشکەکەتە سەیرکە وا لە بەرامبەرت دایە لێرەیە»

.
.
.
Cut
.・。.・゜✭・.・✫・゜・。.

Words:1532
Date:10-April-2023

Time:21:57P.m

هیوادارم جێژتان لێی بینینێ وە وابزانم ئیتر هەموو شتەکان ڕوونن😂باشە بە جدی هەندێکیان زۆر زیرەک بوون دەستتان خۆشبێت نازدارەکان🦋🥹!!

هیوادارم خوێنەری چیڕۆکەکەی تریشم بن~مشەخۆر~ بەو پێیەی ئەم چیڕۆکە لە تەواو بوون دایە ئیتر لەوێ لەگەڵتان ئەبم🎀!!

Continuă lectura

O să-ți placă și

12.2M 360K 56
Keagan is the definition of bad boy. College man with a body that could make even God moan and an attitude to put the devil to shame. Between classes...
310K 321 13
စာရေးရမှာ ပျင်းနေသေးလို့ ရေမယ်ဆိုရင် ဘယ်လိုလေးတွေရေးပေးရမလဲ ပြောပြခဲ့နော်
26.9M 1.1M 42
she dreads to get to school because of one name. ; high school au, tsundere!taehyung lmao » under edit » #4 in fanfiction on 171222
14.7K 2K 30
لە کاتێکدا ڤایرۆسێک بڵاو دەبێتەوە ئایا کۆمەڵێک هاوڕێ دەتوانن تاکوو کۆتایی یەکتر بپارێزن و لای یەک بمینێن؟ Main:#taekook #yoonmin #namjin Starts:20/5...