◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ

De t4eko0k_vk

10.3K 1.9K 2.9K

ســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪا... Mais

•••
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.III
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.V
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIXᴱᴺᴰ

𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVII

309 67 57
De t4eko0k_vk

#Taekook_my_every_thing
~Vote-Comment~>
I hope your enjoying this Chapter<3
.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚

«قاچی تەنها ئازاری پێگەیشتووە وە سەریشی بریندار بووە»تای وتی بە ماندوویەتی.

«بەڵام چۆن وای بەسەر هاتووە؟»
هۆسۆک پرسی

«هیۆنگەکان تکایە دواتر ڕوونکردنەوە ئەدەین»
تای وتی

«بێگوومان ئێستا پێویستە برینی شازادە پاک بکەمەوە پێش ئەوەی هەڵئاوسێت»جین وتی

جین جگە لەوەی دەزانێت خواردن درووستبکات جیا لەوەش وەک دکتۆرێک وایە بۆ چەتەکان دەتوانێ لە رێگای چەندین گوڵ و شت دەرمان درەستبکا جگە لەوەی شارەزایەکی باشیشی هەیە لە برین پاکردنەوە چەندەها شتی تریش،،هەموو ئەوانە لە دایکی فێربووە بە منداڵی چونکە دایکی دکتۆر بوو جینیش حەزی دەکرد وەک ئەو ببێتە دکتۆر بەڵام دوایی مردنی دایکی شتەکان بەتەواوی سەراوژێر بوون...
.
.
دوایی قسەکانیان تایکووک بە یارمەتی کوڕەکانی تر سەرکەشتیەکە کەوتنەوە وە ئێستا هەموویان لە ژووری تایکووکن جین خەریکی برینی کووکە..

«برینەکە زۆر نیە بەڵام کەمێک قوڵە تای شتێکی باشی کردووە کە پێچاویەتی گەرنا خوێنی زۆری لێ دەڕۆشت هەم جگە لەوە پێویستە ئەم دەرمانەی لێبدەم بەڵام کەمێک بە ئازار دەبێت»
جین وتی کاتێ یەکێک لە قوتوی دەرمانەکانی هەڵگرت

«کێشە نیە هیۆنگ چیت پێ باشە ئەوە بکە»
کووک وتی،جینیش کە ڕەزامەندیی ئەوی وەرگرت سەری وەک بەڵێ لەقاند و دەستی کرد بە لێدانی دەرمانەکە،،وە جین ڕاستی کرد کەمێک بۆ شازادە بچکۆلەکه بە ئازار بوو بەشێوەک دەستەکانی توند کردبوو وە لێوی دەگەست تا ناڵەی ئازار نەکا.

خۆشبەختانە کارەکە زوو کۆتای پێهات و جین بە پەڕۆیەکی نەرمی سپی سەری کووکی پێچاویەوە.پاشان یارمەتیدا تا لەسەر جێگاکەی پاڵکەوێت.

«هیۆنگ سەیری قاچی چەپیشی بکە»
تای وتی

وە بێگوومان جین بە گوێی کرد
کە برینەکانی کووکی بینی تۆزێک شۆک بوو بەڵام دەری نەخست.خێرا دەرمانێکی سڕکەری هێنا بە نەرمی لێیدا.

«برینەکانی قاچی دەریدەخات کە پێکدادانێکی خراپ ڕوویداوە پێویستە بۆ ماوەیەکی باش پشوو بدەیت و لەسەر قاچەکانت نەڕۆیت کووک»جین وتی

«کەواتە ئێستا کاتی ڕوونکردنەوەیە وایە؟؟»
نام وتی کاتێ سەیری تای وە کووکی دەکرد

«لە ڕاستیدا پێم وایە پێویستە من باسی بکەم»
کووک وتی وە وایکرد سەرنجەکان بکەونە سەر ئەو

«ئەوکاتەی کە لەسەر بەردەکە بووم پەپوولەیەکی جوانم بینی پاشان...•'°^-_+:؛$#»
کووک بە هێواشی دەستی کرد بە گێڕانەوەی گشت بابەتەکە کە چۆن کەوتووتە چاڵەکە وە تای چۆن رزگاری کردووە تا ئەو کاتەی جیمین ئەوانی بینی.

«واھ واتا هەموو شتەکان تەنها لەبەر پەپوولەیەکی نەفرەتی ڕوویدا»جیمین وتی

«نەخێر هەمووی هەڵەی من بوو تکایە لێم خۆشبن نە دەبوویا بەم شێوەیە لادەر و گەمژە بوومایە»کووک وتی بە شەرمەزارییەوە کاتی سەیری خوارەوەی دەکرد

«کێشەنیە ئەوە رابردوو بوو ئیتر گرنگ هەموومان سەلامەتین وە دڵتەنگ مەبە بچکۆل ئێمە لێت تووڕەنین»یۆنگی وتی

«بەڵێ ڕاستە تۆ بشووبدە شازادە وە دەربارەی هیچ شتێک بیرمەکەوە»نام وتی بە بزەوە

قسەکان وایان لە بچووکەکە کرد بە بکات و دڵخۆش بێت سپاس گووزاری هیۆنگەکانی بێت.

دواتر هەموویان بەرە بەرە ژوورەکەیان جێهێشت تا شازادەکە کەمێک پشووبدات.

«تای پێویستە قسە بکەین»
نامجوون وتی

...

ئێستا هەریەکە لە نامجوون و یۆنگی و تای لە ژووری کۆبونەوەیەکەیانن.

«بۆچی شەو بێ پرس ڕۆشتی تای؟»
نام پرسی

«تەنها ئاسوودە نەبووم وە نەمدەتوانی تا بەیانی چاوەرێ بکەم»تای وتی

«بەڵام بۆچی؟»
نام وتی

«چی واتا بۆچی هیۆنگ،،ئێوە لێ پرسینەوەم لەگەڵ دەکەن»،تای وتی بە گرژی

«تای تۆ هەرگیز بەم شێوەیە خەم خۆر نەبوویت هەمیشە بێ باک بوویتە.....»نام وتی بەڵام قسەکانی بڕدرا

«کەواتە ئێوە دەڵێن کە من خۆپەرستم یان چی»
تای وتی بە هەمان شێوە

«بوەستە لە خۆ دزینەوە تای لە ئێمە باشتر دەزانی مەبەستان چیە،، ئایە هیچ هەستێکیت بۆ جۆنگکووک هەیە؟؟»یۆنگی بە ئارامی وتی و لە کۆتایدا پرسیاری ئاڕاستەی تای کرد

«چی؟»
تای وتی بە شڵەژاویەوە

«ئەوە ڕوونە تۆ هەرگیز وا گرنگی پێدەر نەبوویت بۆ هیچ کەسێک تای ئێمە خێزانەکین چۆن هەست بە گۆڕانەکاریەکانت ناکەین»نام وتی بە ئارامی

«هیۆنگ من_من»

«پێوست ناکات وەڵامی ئێمە بدەیتەوە لە ئێستادا پێویستە سەرەتا وەڵامی خۆت بدەیەوە،،،پرسیار لە خۆت بکە پرسیار لە دڵ و مێشکت بکە بیربکەوە بەڕاستی جۆنگکووک چیدەگەیەنێ بۆتۆ»شووگا وتی

...

دوایی دوو ڕۆژ:-

ئێستا شتەکان تا ڕادەیەکی باش وەک خۆی لێ هاتۆتەوە کووک باشتر بووە و برینەکانی بەرەو نەمان دەڕۆن،،،سەبارەت بە تای دوایی گفتوگۆی ئەو ڕۆژە بەتەواوی گیری خواردوە لە نێوان بیرکردنەوەکانی دەربارەی شازادەکە...وە دوورە پەرێز بووە لێی بە هەر شێوەیەک بێت خۆی لێ بە دوور دەگرت تەنانەت لەم دووشەوە لە ژوورەکەی نەدەخەوت ئەمانە بۆ کووک زۆر نامۆ بوو وە زۆر دڵتەنگ دەبوو دەربارەی تای هەمیشە لە خۆی دەپرسی ئایە شتێکی هەڵەی کردوە بەرامبەری یان چی؟

ئێستا کاتی خەوە وا دیارە چەتەکە نایەتە ژوورەکەی،،کووک نزیکەی کاتژمێرێک دەبێت چاوەڕوانە

بەڵام وادیارە چاوەڕوانیەکەی بێ سوودە،،لەناو جێگاکەی هەڵسا بریاری دا کە خۆی بڕواتە لای



«کەواتە با بزانین بۆچی خۆت لێمان بە دوور دەگری بەڕێز کاپتن»کووک وتی

...

لە لای کاپتنەکە:-

خەریکی لێخوڕینی کەشتیەکە دەیەوێت خۆی کەمێک سەرقاڵ بکات لە ئاست بیرکردنەوەکانی بۆ شازادەکە بەڵام تا چەند وە تا کەی دەتوانی ئەمە نازانی
لەکۆتاییدا دەبێت وەڵامێکی بۆخۆی هەبێت
نەخێر یان بەڵێ

کەشەکە زۆر دڵڕفێن بوو ئەستێرەکان سەمایان دەکرد لە تاریکی شەودا دەبریسکانەوە وە ئەو کزە با ساردەی کە وایدەکرد قژی بجوڵێت زیاتر و زیاتر ئارامی دەکردەوە.

بەڵام لە خەیاڵەکانی دەرهات کە گوێی لە دەنگە نەرمەکەی شازادە بوو!
«هیۆنگ»

«شازادە تۆ بۆچی هاتوویتە دەرەوە؟»
تای پرسی کاتێ کووکەلێی نزیک دەبوویەوە

«خەوم نەئەهات،هەم چی دەربارەی تۆ؟»
کووک پرسی

«من دەبێت کەشتیەکە لێ بخوڕم بۆیە نایەم»
تای وتی

«کەواتە منیش لێرەئەبم»

«چی»

«منیش خەوم نایەت بۆیە لێرە ئەبم،هەم هیۆنگ تکایە من ئەتوانم کەشتیەکە لێ بخوڕم»سەرەتا بە ئاسای وتی دواتر بە چاوە گەورەکانی سەیری چەتەکەی دەکرد
کە وای لێ دەکرد دڵی بتاوێتەوە

«بەڵام..»

«تکایە،ئەمە خەونی منداڵیمە هەمیشە حەزم لێبووە کەشتی لێبخورم بەڵام هەرگیز ڕێگەم پێ نەدراوە چونکە شازادە بووم»کووک وتی

«باشە کەواتە بەڵام تەنها بۆ کەمێک وە منیش یارمەتیت ئەدەم»
تای وتی

«یەیییی زۆر سپاس هیۆنگی»
کووک وتی بە قشتی،،،تای بزەیەکی نەرمی کرد لە ئاست شیرینی کووڕەکە

«دەی وەرە»
وتی کاتێ بەشێک شوێنی لە لێخوڕینەکەی بۆ کووک چۆڵ کرد،،کووکیش دوای قسەکەی ڕۆشت وە سووکانەکەی گرت بە دوو دەستە بچووکەکانی تایش لە پشتی ئەو بە دەستەکانی لە نزیک دەستە بچووکەکانی ئەو سووکانەی گرت..زۆر نزیک بوون لە یەکتری بە شێوەیەک دڵیان شێتانە لێی ئەدا کە لاشیانی گەرم کردبوو سەڕەڕای ساردی بایەکە.

تای هێواش هێواش بە کووکی دەگوت کە چۆن وە کەس سووکانەکە بسوڕێنێت.وە ئەویش بە کیوتی ئەنجامی دەدا.

«باشە هیۆنگ ئێوە چۆن ڕێگا و ئاڕاستەکە دەزانن بێ قیبلە نماکە»کووک پرسی

«لە ڕێگای ئەستێرەکانەوە سەیری ئەم ئەستێرەیە گەورەیە و درەوشاوەیە بکە ئەمە ئەستێرەی باکوورە»
تای وتی کاتێ ئاماژەی بە یەکێک لە ئەستێرەکان کرد کە ڕەنگی شین بوو.

کووک ڕووی خۆی سووڕاند بۆ بەرامبەری تای

«ئەوە زۆر جوانە،،چەتەیەیی شتێکی زۆر خۆشە من هەمیشە بە جۆرێکی تر بیرم لێ کردبوویەوە»کووک وتی بە بزەوە و قشتی

«ههه چی دەربارەی دزینەکانمان»
تای بە پێکەنینەوە وتی

«نازاتم بەڵام حەزم لێیە منیش تاقی بکەمەوە»
کووک وتی کاتێ شانەکانی بە مانای نەزانی لێکرد

«کەواتە ئەوکات تۆ دەبیتە شازادە چەتەکە»
تای وتی بە هەمان شێوە

«بەڵێ ئەوە جوانە من یەکەم شازادە دەبم کە چەتەش بێت»کووک وتی بە پۆزەوە

دەنگی پێکەنینیان دەنگی ترپەی دڵیان لەگەڵ ئاوازی بایەکە سەمای دەکرد،،چاوەتیژەکە سەیری ئەو کەروێشکە سپیەی دەکرد کە چەن نازدار پێدەکەنێت

-ئاخۆ بەڕاست ئەو پەری نیە

دوایی ئەوەی شازادە بچووکە هەستی بە سەرنجدانی کاپتنەکە کرد ئەویش بە چاوە بێتاوانەکانی سەیری کردەوە!!

قوڵتر و قوڵتر دەبنەوە تێکەڵ بە ڕووحی یەک دەبن بێ ئەوەی خۆیان هەستی پێ بکەن دڵیان پێشبڕکێی خێرا لێدان دەکەن

-ئەگەر ئەمە خۆشەویستی نەبێت چی خۆشەویستیە

**ناکرێت وا جوان بێت چیتر نا کیم تایهیۆنگ من چیتر خۆم گێل ناکەم لە ئاستی هەستەکانم من کەوتوومەتە داوی شازادە چاو ڕەشەکەم**

تای وتی لە دڵی خۆی سەرنجی کەوتە سەر لێوە ئاڵەکانی وەک مەست بوویەک لێی دەروانی بەرە بەرە نزیک دەبوویەوە بچووکەکەی شێتانە دڵیەلێی دەدا وەک ئەوەی بزانی چی ڕوودەدات چاوەکانی داخست بە شێوەیەک لێوەکانیان نزیک ببوو هەناسەدانیان تێکەڵ بە یەکتری ببوو.

رووحیان تێکەڵ بە یەکتری بوو.

-ڕوحی من ئاگرە تۆش ئاو
.
.
.
Cut
.・。.・゜✭・.・✫・゜・。.

Words:1240
Date:26/Feb/2024
Day:Mon
Time:00:56A.m
های
بۆیەکەمجار لە مێژوو پارت زوو دانێم واو ڕیکۆردم شکان 😂 هیوادارم بەدڵتان بووبێت جا مۆمێنتەکانی تایکووکم😭تاییی...لەهەڵەیی بینووسیم خۆشبن ئینجا ئەکتیڤ بن تاوپارتی داهاتوو زوو دانێم بای💋💀

Continue lendo

Você também vai gostar

487K 27.9K 41
"ဒီလူသားဟာနွယ့်ကိုချစ်ဖို့​မွေးဖွားလာတာပါနွယ်" "ဒီလိုဆို ​ဟောဒီကနွယ်ကလည်း ​သော်တာပြည့်ဖြိုးဆိုတဲ့လူသား​လေးဆီမှာအချစ်ခံဖို့​မွေးဖွားလာတာပါရှင့်"
1M 48.2K 100
Taekook Dark One Shrot⚠️ 18Plus 21Plus Wraning Rating မဖတ္ခ်င္ေက်ာ္သြား❗️ Taekook Dark One Shrot⚠️ 18Plus 21Plus Wraning Rating မဖတ်ချင်ကျော်သွား❗️
316K 324 13
စာရေးရမှာ ပျင်းနေသေးလို့ ရေမယ်ဆိုရင် ဘယ်လိုလေးတွေရေးပေးရမလဲ ပြောပြခဲ့နော်
87.5K 3.8K 41
Taeyung:"នេះខ្ញុំមិនដឹងថាកំពុងតែមានប្ដីឬក៏មានកូនអោយប្រាកដនោះទេ...." Jungkook:"ម៉ែ...កូនទៅរៀនហេីយ..."..