◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ

By t4eko0k_vk

10.3K 1.9K 2.9K

ســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪا... More

•••
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.III
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.V
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIXᴱᴺᴰ

𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI

282 61 52
By t4eko0k_vk

#Tk_forever"🦋
///Vote~comment///

.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚

«بەخەبەر بوویت؟»چەتەکە پرسی بە دەنگە قوڵەکەی کە هاوشێوەی دەریا نەرم بوو جیاواز لە جاری پێشتر کە تووڕە بوو...

«بەڵێ»شازادەکە وتی و لەگەڵ قسەکانیدا لەسەر پشتی هاتە خوارەوە!

«لەسەر ئەم بەردە دابنیشە تا ئاگرێگ هەڵئەکەم»
تای وتی کاتێ ئاماژەی بۆ بەردیک کرد کە زۆر گونجاو بوو بۆ ئەوەی لەسەری دابنیشیت،،،برگوومان کووکیش بە گوێی کرد و ڕۆشت دانیشت پاشان تای ئاگری مەشغەڵەکەی بە کووکدا و لە دەورووبریاندا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی دار و گەڵای وشک تا کەمێکی پاشی کۆکردەوە!

دواتر ئاگری دەستی کووکی هێنا لەژێر ئەو گەڵا وشکانی دا کە لە دارەکان بوو،،،بە ماوەیەکی کەم گەڵاکانی گریان گرت و ئاگرێکی باس هەڵبوو دوای ئەو هەموو نەهامەتیە.

«دەی وەرە خۆت گەرم بکەوە شازادە»تای وتی
کاتێ سەیری کووکی کرد.. کووکیش بە نەرمی و هێواشی بەرەو لای تای ڕۆشت و لە لای ئاگرەکە دانیشت..!

گەرمی پڵیسە ئاگرەکان خۆشی و ئاسوودەیەکی زۆری بۆ ناخی دەبرد کە وایدەکرد چاوە خڕەکانی کە هاوشیوەی مانگی ئاسمان بوون بەرەو داخران بچن بەڵام جار جار خۆی دەگرت و دەجەنگا بەرامبەر خەواڵوویەکەیی خۆی ئاسایی دەردەخست،،بەڵام ئەمە بەس نەبوو مەگەر چەتەکە چۆن ناتوانێت هەست بکات تەنیا یەکجار سەیرکردنی ئاسمانە ڕەشەکانی بەسە بۆ تێگەیشتن لە ناخە پاکەکەی...

-فریشتە بێ باڵەکەم

«جۆنگکووک»
دەنگی قوڵ بە قەدەر ئۆقیانووس و هێمن بەقەد دەریا
وای لە کوڕەکە بچووکەکە کرد لە ناخیدا هەست بە جووڵەی زۆر بکات،،دەی وا لەناکاو بە ناوی خۆی بانگی کرد ئەو هەمیشە بە شازادە بانگی دەکات.

«وەرە ئێرە»
پێی وت کاتێ بە دەستی ئاماژەی بۆ تەنیشتی خۆی کرد کاتێک دوو چاوە کارامێڵەکانی لەسەری بوون...

«بەڵام بۆ--»

«تەنها وەرە»
بە نکۆڵیەوە وتی..

مەگەر کوڕەکە هیچ پێشنیار و هیچ پاساوێکی هەیە
بۆیە تەنها بە گوێی کرد و چووە تەنیشتی!

هەستی بە گەرمی گڕکان دەکرد لەسەر ڕوومەتەکانی کاتێ بۆ کۆتا جار سەری خۆی دۆزیەوە لەسەر ڕانی پیاوەکە..!

-بۆچی بۆچی هیندە ئاڵۆزە.

کاتێ ویستی هەڵبستێت چەتەکە ڕێگری لێکرد.

«بەم شێوەیە بمێنەوە دەزانم خەوت دێت بۆیە بە ئاسوودەیی بخەوە بێ هیچ پاساوێک هەم دڵنیام ماندوویی بۆیە تا بەرەبەیان کەمێک پشوو بدە»
تای وتی

**بۆچی ئەمەم لەگەڵ دەکات دەمێک گرنگی پێدەر دەمێک سارد**کووک لە دڵیدا وتی

«چی دەربارەی تۆ؟»پرسی

«من خەوم نایەت و ماندووش نیم بۆیە خەمی منت نەبێت تەنها بخەوە»تای وتی

باشە کووک توانای بیرکردنەوە و لێکدانەوەی شتەکانی نەبوو چیتر بۆیە تەنها ڕێگای دا جەستەی بەرەو جیهانی خەونەکان بڕوات بۆ ئەوەی تەنها تەنها کەمێک ماندوویی لە جەستەی بڕوات...

تای کاتێ هەستی بە شل بوونی جەستە بچووکەکە کرد لەگەڵ برخە نەرمەکانی بۆیە زانی کە خەتووە.
سەرنجەکانی بە تەواوی لەسەر ڕووخساری بوو کە تەنیا دەیتوانی لایەکی ببینیت...

«ناکرێ وا دڵبەر بیت؟»تای بە نزمی وتی کاتێ دوو لە پەنجەکانی بە ڕووخسارە بێ کەموکوڕی و نەرمی شازادەکە دا دەهێنا،،،دواجار دەستەکانی گوازرانەوە بۆ ناو قژە ڕەش و نەرمەکەی هاوشێوەی ئاوریشم نەرم کە بۆنێکی ئیجگار خۆشی بم ناوەدا بڵاو کردبوویەوە.

-بۆنە جادوویەکەی یار(:

«نامەوێت خۆشم بوێیت هەرگیز.......
دەترسم،،دەترسم دوایی ئەوەی ئەو کارەی بۆت کردم ون بیت دەترسم ونت بکەم لە کاتێکدا خۆم ون کردبێت لە گیرۆدە بوون بە تۆو خۆشەویستیت..»
بە هێمنی وتی جیاواز لە ناخی کە زۆر ئاڵۆزە.

-تاکەی تاکەی خۆت حەشاردەدەی کیم تاکەی خۆت ون دەکەی لە ئاست دڵت؟

...

بەیانیەکی جوان و شێدار وادیارە تازە تیشکە زێرینەکانی خۆر بە زەوی شاد دەبنەوە ئەستێرەکان هێشتا بە کزی دیارن و بەڵام وا دیارە بەرە بەرە خۆ باڵادەست دەبێت و ئەوان ون دەکات.

«شازادە!!»
کوڕە بچووکەکە بە نەرمی چاوە ڕەشەکانی کردەوە کاتی گوێی لە بانگکردنی خۆی بوو لەسەر زاری چەتەکە...کاتێ بۆ کۆتاجار بە تەواوی بینینی ڕێک بوویەوە ڕووخساری چەتەکەی بینی لە بەرامبەری خۆی

«سپاس بۆ خوا بەخەبەر هاتی پێویستە دەست بکەین بە ڕۆشتن پێش ئەوەی کوڕەکان دەست بە گەڕان بکەین بە دواماندا»تای وتی.

«همم»کووک وتی بە مانای بەڵێ کاتێ هێشتا خەو بەری نەدابوو دواتر سەری لەسەر ڕانەکانی چەتەکە لابرد و دانیشت و دەستی کرد بە ڕێکخستنەوەی قژی کە شێواو بوو.

کاتێ تەواو بوو و سەری هەڵبری دەستە باریک و درێژەکانی بینی کە بۆی راگیرابوون تا هەڵبستێ ئەویش دەستە تر نەرمەکەی تێکەڵ کرد بە دەستەکانی چەتەکە و هەڵسا پێوە.

«دەی دووبارە وەرەوە سەر پشتم وەک دوێنی»
تای وتی کاتێ ئاماژەی بۆ پشتی کرد

«نەخێر پێویست ناکات ئەمجارە خۆم دەتوانم بڕۆم»
کووک وتی

«دڵنیای»

«بێگومان»بە دڵنیایەوە

«کەواتە بدەست بکە بەڕۆشتن بزانم چۆن
دەڕۆیت بە ڕێگادا»تای وتی

کووک دوای قسەکانی دەستی کرد بە جوڵە ئازارەکانی باشتر ببوو لە ئاست ئازاری شەو بەڵام هێشتاش رۆیشتن بۆی قورس بوو بۆیە کاتێ بەتەواوی خەریک بوو لە ئەشکەوتە دەڕۆیشتە دەرەوە هاوسەنگی حیزبە دەستدا.....

خەریک بوو بکەوێت بەڵام دوو دەستی بەهێز شانەکانی گرتت ڕێگەی نەدا بکەوێت

«کەواتە هێشتا ڕۆشتن بۆت بە ئازارە بۆیە بێ کەللەرەقی وەرە سەر پشتم شازادەی بچووک پێش ئەوەی کات درەنگ بێت»تای وتی،کاتێ ڕۆشتە پێش کووک و شانەکانی تا ئاستی کووک نزم کردەوە تا بچێتە سەر پشتی.

بێگوومان دوای خولەکێک توانی هەست بە قوڵ و جەستە نەرمەکەی کووڕەکە بکات کە وەک کوالایەک وابوو،،،بزەیەکی کرد بۆ شیرینی شازادەکە بەڵام بێگوومان ئەو نەیبینی... بێگوومان ئەمجارە وەک شەو نەبوو مەشغەڵەکەی لە ئەشکەوتەکە جێهێشت لە جیاتی ئەو ئەمجارە قیبلە نماکەی لە دەست بوو وە جار جار سەیری دەکرد هیوای دەخواست کە ڕێگای ڕاستیان گرتبێتە بەر!

..
.
..

لە لەلای کوڕەکانی تر:-

بەتەواوی لەسەر کەشتی چەتەکان جموجۆڵیەکی زۆر هەیە هەموویان شڵەژاو و ئاڵۆزن بێگوومان دوایی ئەوەی کە هەڵسان وەک هەجارێکی تر جین خواردنی ئامادەکرد و گشتیان ئامادە بوون تەنها کاپتنەکە نەبێت بۆیە جین ڕۆشت تا بانگی بکات بەڵام لە ژوورەکەی تەنها کەشێکی ساردی هەبوو وە هیچ کەسێکی لێ نەبوو دوای ئەوە جین بە خێرای بەرەو جێشتخانەکە ڕۆشت و ئەوانەی تری ئاگادارکردەوە دەربارەی بابەتەکە ئێستا هەموویان لە بیرکردنەوەکانیاندا نوقم بوون..

«چۆن بێ پرس دەڕوات گەمژایە خوایە مێشکم لە دەست دەدەم»نام وتی بە تووڕەیی...

«هیوا بخوازن هیچ شتێکی بەسەر نەهاتبێت چی گەر لە لایەن ئاژەڵەکانی تر گەمارۆ درابێت»یۆنگی وتی

«تەنها بۆچی وەستاوین با خێرا دەست بە ڕۆشتن بکەین بۆ گەڕان و ئاسەوارێک دەربارەی هەردووکیان»
جیمین وتی

«بەڵێ بەڵێ با بە خێرایی بڕۆین کووڕینە»
جین وتی

دوای گفتووگۆیەکان هەریەکەیان بە خێرای دەستی کرد بە خۆ ئامادەکردن،،وە هەر یەکێکیان چەکێکی هێنا بە مەبەستی خۆ پاراستن بەرگری،،،دوایی ئەوە هەموویان لە کەشتیەکە دابەزین و تۆزێک لێی دوورکەوتنەوە جیمنیی بچووک لە پێش هەموویان دەڕۆشت بەڵام وەستا کاتێ شتێکی بینی ئەوە وەک مرۆڤە بەڵام ڕوون نەبوو بۆی کاتێ بەرە بەرە شتەکە نزیک دەبوویەوە لە شۆکبوندا بۆ کەمێک وەستا بەڵام لە ناکاو پەرۆشی ناخی تەقیەوە و ئەو شمشێرەی لە دەستی بوو فرێیدا وەک خێرای با ڕایدەکرد بۆ لای کوڕەکان بەڵێ ئەوە تایکووک بوون...

«تایییی،،،کوووکیی»بە هاوارەوە وتی کاتێ ڕایدەکرد بەرەوئەوان کاتێ بۆ کۆتاجار گەیشتە بەردەم تای بە توندی باوەشی پێداکرد...

«جیمین خنکامم»
تای وتی

«گەمژاات بۆ بێ ئاگاداری ڕۆشتی زۆر ترسام هەردووکتان شتێکتان بەسەر هاتبێ»جیمین وتی بە بۆڵەوە کاتێ بە مست لە سنگی تای ئەدا

«ئاهھ خۆ گورگ منی خواردبا ئازاری کەمتر بوو لەم مستانە»تای وتی بەبۆڵەو و ئازارەوە

دەربارەی کوڕەکانی تر ئەوانیش شۆک بوون لەبەر جووڵە لە ناکاوەکەی جیمین بەڵام کاتێ زانیان کە هۆکارەکەی چیە ئەوانیش بە خێرای بەرەو ئەوان ڕۆشتن...

«تاییی،،کووک تۆ باشی تای بۆچی ئەوتوهەڵگرتووە وە سەری چیەتی چی بەسەر هاتووە؟»
جین سەرەتا هاواری ناوی تای کرد بەڵام کە نزیک بوویەوە بینی کووکی هەڵگرتوە لەسەر پشتی وە سەری پێچراوە ڕاستەوخۆ بە خەمخۆریەوە پرسی...

تای
«....»
.
.
.
Cut
.・。.・゜✭・.・✫・゜・。.
Words:1159
Date:24/Feb/2024
Time:00:03A.m
DAY:Sat

لە هەڵەی ڕێنووسیم خۆشبن ئەگەر هەبوو چونکە کاتم نیە چاو پێداخشانەوە بکەم بۆ ئێستا،،هیوادارم ئەم پارتەشتان بەدڵ بووبێت🦋جا بەرە بەرە لە کۆتای نزیک دەبینەوە ڕاستی زۆر باش دیار نیە چونکە مێشکم ڕووداوی زۆر بیگ تری دەرهێناوە 🥰🚬
بەس هەر زۆری نەماوە لەم هۆکارەش نزیک دەبینەوە کە کاپتن تای بۆچی کووکی ڕفاندووە🥲🦦😂!
بایییی👽💗

Continue Reading

You'll Also Like

421K 8.5K 22
+++++ အခန်းတွေပါမှာမို့ ဖတ်ဖို့အဆင်မပြေတဲ့သူများပြန်လှည့်သွားကြပါ အသက်မပြည့်သေးတဲ့ကလေးတွေမဖတ်ကြဖို့မေတ္တာရပ်ခံပါတယါ
26.9M 1.1M 42
she dreads to get to school because of one name. ; high school au, tsundere!taehyung lmao » under edit » #4 in fanfiction on 171222
14.8K 2K 30
لە کاتێکدا ڤایرۆسێک بڵاو دەبێتەوە ئایا کۆمەڵێک هاوڕێ دەتوانن تاکوو کۆتایی یەکتر بپارێزن و لای یەک بمینێن؟ Main:#taekook #yoonmin #namjin Starts:20/5...
601K 1.2K 28
နာမည်ကြီး သဘောကျခဲ့သော စာအုပ်များကို ပြန်တင်ပေးထားချင်းသာဖြစ်ပါသည်