◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ

By t4eko0k_vk

10.2K 1.9K 2.9K

ســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪا... More

•••
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.III
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.V
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIXᴱᴺᴰ

𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII

297 63 32
By t4eko0k_vk

Im Photographer 🦦😎😂🦋
Let's to reading,I Hope your enjoy it<3
.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚

دوای ئەوەی گەیشتنە لێواری کەنار دەریای دوورگەکە نامجوون بە سووڕانی دارێک دووبارە سەنگی کەشتیەکەی خستە ناو دەریاکە تاکوو کەشتیەکە بە جێگیری بمێنێتەوە و جووڵە نەکات بێگوومان تا کاری خۆیان ئەکەن.

دواتر جیمینیش ئەو پەیژە«قادرمە» پەتیەی خستە خوارەوە تا پێی بڕۆنە خوارەوە هەرچەندە کەمێک ترسناک و زەحمەت بوو بەڵام چەتەکان لایان ئاسایی بوو بە شێوەیەک ڕاهاتوون و ترسیان لێی نیە بەهیچ جۆرێک...

دوایی ئەوەی کوڕەکان یەک لە دوای یەک ڕۆشتن بۆ خوارەوە،،،دوای ئەوەی جیمینیش ڕۆشت ئەوەی مابوویەوە تەنها تایکووک بوو..

روخساری کووک بە شێوەیەک شپرزەی و ترسی پێوە دیار بوو،،وە تای تێبینی کردبوو.!

«شازادە ئەمجارە ئەبێت تۆ برۆیت،تۆباشیت ئەتوانی بیکەیت؟»تای پرسی بە جدیەوە.

ئاھ وادیارە شازادەکە پێی وانیە بتوانێ بە درۆوە بڵێت کە ئەتوانێت،لە ڕاستیدا ئەو کەمێک ترسی لە بەرزایی هەیە وە ئەوەی زیاتر ئەوەی قورستر کردبوو بۆ ئەو پەیژە پەتیە جووڵاوەکە بوو کە نەیئەزانی چۆن هاوسەنگی خۆی بهێڵێتەوە لەسەری..!

«لە ڕاستیدا م.من کەمێک لە بەرزایی ئەترسم»
کووک وتی کاتێ سەری خۆی داخستبوو وەک ئەوەی شەرمەزایەک بێت بۆی.

تای بزەیەکی کرد،،کوڕەکە زۆر شیرینترە بەمجۆرە
«ئەها ئاساییە شازادەی بچووک هەم من بیرۆکەیەکم هەیە»تای وتی بە بزە بۆکسیەکەی جیاواز لە هەر کاتێکی تری کە لەگەڵ شازادەکە بوو.

«من بچووک نیم»کووک وتی بە گرژی

«باشە هەر شتێک خۆت بیڵێیت»
تای وتی بە مانای لە دەست دانەوە

«بێگوومان،ئێھ پلانەکەت چیە؟»
کووک پرسی.

«پێکەوە ئەڕۆینە خوارەوە»
تای وتی

«چییی چۆۆۆۆن؟»
کووک پرسی بە کەمێک هاواراوە

«منداڵینە چ باسە لە سەرەوە دیسان شەر ئەکەن ئێوە گەورە نابن زوو وەرنە خوارەوە دەی»جین وتی بە بەرزی و بۆڵەوە کاتێ لە خوارەوەی کەشتیەکە بوو لەسەر کەنارەکە.

«هیۆنگ ئێمە شەڕ ناکەین»تای وتی بە بێزاری،کاتێ لە بەرزایی کەشتیەکە سەیر خوارەوەی ئەکرد.

«کەواتە بۆ هاوار ئەکەن؟»
جین پرسی

«هیچ نیە تەنها شازادە ئەترسێ بێتە خوارەوە لە کەشتیەکە منیش یارمەتی ئەدەم ئێوە بڕۆن ئێمەش ئێستا دێین»تای وتی

«باشە بەڵام خێرابن»جین وتی دواتر لەگەڵ کوڕەکان کەلوپەلە پێویستەکانیان هەڵگرت بەرەو دارستانەکە بەڕێکەوتن.،،تای سەرنجی بردە سەر کووک

«ببورە هیۆنگ،تەنها شۆک بووم کاتێک وتت پێکەوە ئەوە ئەکەین»کووک وتی بۆ ئەو هاوارەی کردی.دواتر ڕونکردنەوەی دا.

«کێشە نیە،پێویست بە داوای لێبووردن ناکات وە ببورە شازادە تەنها ئەو ڕێگایە شک ئەبەم کە هەبێت بۆیە گەر بتەوێ بە سەلامەتی بێیتە خوارەوەی کەشتیەکە ئەبێت خۆت بەمنەوە بگری»تای وتی

Writeer: تای خوێری خۆشی پێی خۆشە بەین خۆمان بێ👽🤌🏻

«بەڵام ئەمە مەترسیدار نیە؟»
کووک پرسی

«نەخێر دڵنیابە هیچ نابێت.»تای وتی دواتر چووە سەر پەیژەکە و خۆی جێگیر کرد بە تەواوی ئینجا دەستی خۆی بۆ شازادە بچووکە درێژکرد وتی«دەی وەرە»

کووک دوای تێپەڕینی چەند چرکەیەک دەستەکانی تێکەڵ بە دەستی چەتەکە کرد دواتر تەنها ئەوەی زانی کە بەخێرای پەلکێش کرا بە توندی چاوەکانی داخست بە واتای ترس بەڵام کاتێ هەستی بە قوڵێکی توند کرد لەسەر کەمەری چاوەکانی کردەوە لە هەمان کاتدا سەیری کرد کە چۆن کراسی تای بە توندی گرتووە.ویستی بەری بدات بەڵام کە سەیری خوارەوەی کرد پەشیمان بوویەوە بگرە توندتر گرتی.

«ببورە کە بەمشێوەیە جلەکانتم گرتووە»
کووک وتی بە چپەوە،وەک ئەوەی ئەگەر بە بەرزی قسەبکات ئەوە دەکەونە خوارەوە.

«ههه کێشەنیە شازادەی بچووک،هەم چەندی پێت ئەکرێ سەیری خوارەوە مەکە چونکە ئەمە تەنها ترسەکەت زیاد ئەکات لە جیاتی ئەمە چاوەکانت بنووقێنە چونکە دەست دەکەم بە جووڵەکردن بۆ خوارەوە باشە»بە هێمنی وتی

وە لە ئەنجامدا تەنها سەرجوڵاندنی چاو ڕەشەکەی بینی بە واتای باشە و چاوەکانی داخست،،تایش بە هێواشی پێیەکی بردە سەر هێڵێکی نزمتر و دەستی کرد بە جوڵە،بەڵام شازادەکە هەستی بە ترسی زیاتر دەکرد لەگەڵ جووڵەکە بۆیە بە خێرای قاچەکانی لە دەوری تای دا پێچایەوەو قۆڵەکانیشی لە ملیدا وە ڕوخساری نوقمی سنگی چەتەکە کرد..تاکە ترسی چەتەکە ئەوە بوو کوڕەکە گوێی لە ترپە خێراکانی دڵی بێت،بەڵام خۆشبەختانە وا دیارە کوڕە بچووکەکە بەهۆی ترسەکەی ئەمەی پشتگوێ خستووە،بۆیە ئەویش بێ هیچ بیرکردنەوەیەکی تر دەستی کرد بە چوونە خوارەوە بێ وەستان تا قاچەکانی لەسەر لمی کەنارەکە دانا!

هەناسە یەکی قوڵیدا،سەیری شازادە بچووکەکەی باوەشی کرد کە وەک کوالایەک خۆی پێ هەڵواسیوە،وادیارە بریار نیە بجوەڵێت یان هێشتا ئاگادار نیە.

«شازادە ئێمە گەیشتینە سەر کەنارەکە»
تای وتی بە بزەوە،دوایی قسەکەی کووک بە خێرای سەری خۆی بەرزکردەوە کە وایکرد ڕوخساری بکەوێتە بەرامبەری ڕووخساری تای وە بە شێوەیەک نزیک کە هەناسەیان تێکەڵ بە یەکتری دەبوو،وە چاوەکانیشیان زیاتر و زیاتر لە یەکتری چڕ دەبوونەوە.

دوای ماوەیەک کووک بە هۆش خۆی هاتەوەو بە خێرای لە باوەشی تای هاتە خوارەوە.

«سپاس هیۆنگ بۆ ئەوەی یارمەتیت دام»
کووک وتی بە شەرم و کوڵمە سوورەکانی وادیارە هێشتا ڕووداوە چەند خولەکیەکەی کەمێک پێشتر گاریگەری لەسەر هێشتۆتەوە.بێگوومان بە ئاسانی تای دەیتوانی هەستی پێبکات پێستی کووڕەکە سپیە و زۆر ڕوون دیارە گەر شەرم بکات،وە چەتەکە نەفرەتیانە ئەوی لا جوانە کاتێ بەم شێوەیە شەرم دەکات.

«شایەنی نیە دەی وەرە با بڕۆینە لای ئەوانەی تر»
بە بزەوە وتی،کووکیش تەنها بە باشە"یەکی کورت وەڵامی دایەوە.ئەوان لە ڕێگا بوون بەڵام کووک سەرنجی شتێکی دا.

«هیۆنگ کڵاوە چەتەیەکەی ئەمرۆت زۆر جوانە»
کووک وتی،دوایی قسەی شازادەکە تای وەستا و سەیری کووکی کرد.

«بەڕاست،ئایە حەزت لێیەتی؟»
تای وتی بە زەردەخەنەوە

«نەخێر هیۆنگ مەبەستم ئەوە نەبوو تەنها...»
کووک بە شڵەژاویەوە وتی

«دەزانم دەزانم بەڵام بە ڕاستی من کەمێک کێشەم لەگەڵ ئەم کڵاوە هەیە ئەمرۆ بۆیە ئایە تۆ چاکەیەکم لەگەڵ دەکەی و لێمی وەربگری؟تکایە»درۆ-چەتەکە درۆی کرد بەڵام تەنها دڵی دەیوست ڕووخسارە سپی و بێ خەوشەکەی کورە بچووکە ببینێت کاتێ کڵاوەی چەتەیی لەسەرە.

هەرچەندە کووک دڵنیا نەبوو بەڵام لەگەڵ تکاکردنی تای ڕازی بوو،بۆیە دواتر تای بە دڵخۆشی کڵاوەکەی لەسەری خۆی لابرد و خستیە سەری کووک وە کەمێک بۆی ڕێک خست.

«زۆر لێت جوانە شازادەی بچووک»
تای وتی بە مەستی

«زۆر سپاس هیۆنگ»
چاوڕەشەکە وتی کاتێ هەستی بە سووتانی ڕووخساری دەکرد،بەڵام دڵخۆشیەکی زۆریش لە ناخەوە جگە لە لێدانە خێراکانی دڵی.

دواتر هەردووکیان دەستیان کردەوە بە ڕۆشت بۆ لای کوڕەکان،دوایی ئەوەی گەیشتن بینیان کە گەورەکان هەندێ لە کارەکانیان کردووە یۆنگی و نامجوون لەگەڵ جەیهۆپ توانیبوویان دارێک بیرن وە دوای ئەوە دەیانویست بارچەی بکەن بۆ بارچەی بچووکتر بێگوومان ئەمانە بۆ چاککردنەوەی شوێنە خراپبووەکانی کەشتیەکە بوو.تایش بۆ لای ئەوان ڕۆشت،،کووکیش کە جیمین و جینی بین بۆ لای ئەوان ڕۆشت کە خەریکی هێنانی ئاو و کۆکردنەوەی مێوەی درەختەکان بوون.

دوایی تێپەڕینی کاتژمێرێک تای وئەوانی تر پێویست بوو بڕۆنە لای کەشتیەکە بەڵام وا دیار بوو کە جین و ئەوان هێشتا ئاوی پێویست و مێوەی پێویستیان نەهێناوە بۆیە بڕیاریان دا کە ئەوان بڕۆن و ئەوانیش لەوێ بن بێگوومان دوایی چارەسەر کرنی کەشتیەکە دێنەوە لای ئەوان،،بۆیە ئەوان ڕۆشتن بێگوومان پێش ئەوەی تای چەند جارێک لەسەر یەک بڵێتەوجین و جیمین کە ئاگاداری شازادەکە بن.

ئێستا سێ کوڕە بچووکەکە تەواو بوون لە هێنانی ئاو تەنها میوەکان ماوە هەرچەندە کووک زۆر پێداگری کرد کە ئەویش دەیەوێت مێژە لەسەر دارەکان لێ بکاتەوە بەلام جین ڕێگەی نەدا چونکە پێی وابوو کە ڕەنگە بکەوێتە خوارەوە لەسەر دارەکان و. ئازاری لێبکات

بۆیە ئێستا شازادە بچووکەکە بە گرژی لەسەر یەکێک لە بەردەکان دانیشتووە لە کاتێ کە جیمین و جین سەرقاڵی کارەکەیانن.

«هیۆنگە خراپەکان»کووک وتی بە چپەوە مەبەستی جین و جیمین بوو.

دواتر سەیری بەردەمی کرد بەڵام شۆک بوو وە دڵخۆش بوو لەگەڵ بینینی ئەم بوونەوەرە بچووکە.

پەپوولە دەگمەنە دڵخوازەکەی ئەو زۆر حەزی بەم جۆرەش بوو جگە لە ڕەنگە تایبەتەکەشی بەرەو ئەو گەڵایە چوو کە لەسەری بوو بەڵام لە بێ بەختی ئەو پەپوولەکە هەڵفڕی و دووردەکەوتەوە کووک بنی کە هیۆنگەکانی ئاگادار نین دەی خۆ هیچ نابێ کەمێک دوور بکەوێتەوە.

بۆیە تەنها بە دوای پەپوولەکە رۆشت وەک منداڵێکی بچووک نەیدەزانی چەند دوورکەوتەوە یان لە چ لایەکەوە ڕۆشت وە بەرەو کوێ دەچێت تەنها دوایی دەکەوت و تەنها سەرنجی لەسەر ئەو بوو.

بەڵام

لە ناکاو هەستی کرد پێی لە شتێک گیر بوو وە دواتر کەوتە ناو چاڵێکی قوڵ هەستی دەکرد کە پشتی سەری شلەیەکی گەرمی لێدێت ئەوە خوێنی ئەو بوو چاوەکانی بەرە بەرە کزز دەبوو تا دواجار جگە لە تاریکی هیچی تری نەبینی..

...

«جین هیۆنگ ئێمە تەواو بووین»
تۆپی وتی کاتێ لەگەڵ کوڕەکانی تر بوو،جینیش سەری ئەو پەرۆیەی گرێ دا کە میوەکانی تێدا بوو.

«ئەوە شتێکی باشە ئێمەش تەواوبووین کەواتە با برۆین»جین وتی

«هیۆنگ کوا جۆنگکووک؟»تای پرسی

«ئەو لەوێ بوو...چ چی ئەو لەسەر ئەو بەردە دانیشتبوو چەند خولەکێک پێش ئێستا کەواتە بۆ لەوێ نەماوە»جین سەرەتا دەستی بۆ ئەو شوێنە برد کە سەرەتا کووک لێی دانیشتبوو دواتر بە شڵەژاویەوە قسەکانی کرد.

-شازادەی بچووک تۆ لە کوێی؟
.
.
.
Cut
.・。.・゜✭・.・✫・゜・。.

1346:Words
Date:2/Feb/2024
D-Fri
Time:2:24A.m

کچیناا بڕواکەن سەرەتا فکرەکەم وا دانابوو ڕێک نیە کووک دەبووە فلیم دوایش تای وەک پاڵەوان و شاسواری شازادە دەچوو ڕزگاری دەکرد بەس دواتر گۆڕیم گۆتم کاکە خۆ فلیم هندی نیە دیارە چیڕۆکی لۆ منداران دەنووسم ئەمن🦦..لۆیە دوایێ پەپوولەی داماوم کردە خراپەکار،،دەترسێم دوایی لەسەر ملی من لە پەپوولەش بترسێن دەی دەی دڵتان بیگ بێ.
ئەوجارە زۆر قسەم کرد چیڕۆکەکەش زۆر بوو حەقی خۆمە بڵێم ئەکتیڤی کەن🙋🏻‍♀️
وەنیە یان وەیە ⁦O⁠_⁠o⁩؟

Continue Reading

You'll Also Like

420K 8.5K 22
+++++ အခန်းတွေပါမှာမို့ ဖတ်ဖို့အဆင်မပြေတဲ့သူများပြန်လှည့်သွားကြပါ အသက်မပြည့်သေးတဲ့ကလေးတွေမဖတ်ကြဖို့မေတ္တာရပ်ခံပါတယါ
86.8K 3.7K 41
Taeyung:"នេះខ្ញុំមិនដឹងថាកំពុងតែមានប្ដីឬក៏មានកូនអោយប្រាកដនោះទេ...." Jungkook:"ម៉ែ...កូនទៅរៀនហេីយ..."..
599K 1.2K 28
နာမည်ကြီး သဘောကျခဲ့သော စာအုပ်များကို ပြန်တင်ပေးထားချင်းသာဖြစ်ပါသည်