نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێ...

By ji_myun1

4.1K 579 242

تەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من... More

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
part 19
THE END

part 18

160 23 1
By ji_myun1

ئێستا هەفتەیەک تێپەڕیوە بەسەر هەستانەوەی تایهۆنگ تایهۆنگ بەتەواوەتی چاکبوەتەوە بگرە لە پێشتر باشترە

ئەو ماوەیەی هەمووی لەنێو کۆشک بەسەربردووە لەگەڵ ئۆن جوو

تایهۆنگ و ئۆن جوو پەیوەندییەکەیان زۆر پتەو بووە بەڵام وەک هاوسەر نا

سەرەڕای ئەو شتانە تایهۆنگ هەمیشە ئەڕواتە چیای لیندا و بە جۆکەر هارلۆک‌ ئەڵێت تا ڕێگایەک بدۆزێتەوە تا دوبارە ببێتەوە بە مرۆڤ

ئەمڕۆش وەک ڕۆژەکانی دیکە تایهۆنگ ڕۆشتەوە چیای لیندا و جۆکەر هارلۆکی بینی
تایهۆنگ: سڵاو

هارلۆک: ڕێگایەکم دۆزیەوە تا ببیتەوە بە مرۆڤ
بە خەمباری
تایهۆنگ: کەواتە با هەر ئێستا بڕۆین
بە پەرۆشی

ڕۆشتن بۆ هەمان ئەو شوێنەی کە دەروازەی جیهانی مرۆڤەکانی لێیە

جۆکەر هارلۆک دەستی خستە سەر سنگی تایهۆنگ و چەند وشەیەکی وت

ئەمە هەمان ئەو ڕێگایە بوو کە بۆ وێندی بەکار هێندرا واتە هارڵۆک هەر لەسەرەتاوە ئەیزانی کە چۆن تایهۆنگ بگەڕێنێتەوە شێوە مرۆڤێکەی

بەڵام تەنها ویستویەتی تایهۆنگ پەشیمان ببێتەوە بەڵام وادیارە ئەو کوڕە کەللە ڕەقە و بەگوێی کەس ناکات

تایهۆنگ بە هەمان شێوەی ئازارێک هەموو جەستەی گرتەوە و بەرە بەرە بەرەو سنگی ئەڕۆشت و لە سنگیدا کۆبویەوە و

دڵی هێزەکەی لە سنگیەوە هاتە دەرەوە کە بەهەمان شێوە لە شێوەی ڕوناکیەک‌ بوو بەڵام ڕەنگی بە تەواوەتی ڕەش بوو

هارڵۆک: ئێستاش ئەمە لە شوێنێک بشارەوە
ئاماژەی بە دڵەکەی دەستی تایهۆنگ کرد

تایهۆنگیش بەگوێی کرد و شاردیەوە پاشان دەروازەی جیهانی مرۆڤەکانی کردەوە
هارلۆک: هێشتاش کات ماوە بۆ گەڕانەوە

تایهۆنگ زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد خۆی هەر ئەوە وەڵامێک‌ بوو

هارڵۆک: دڵنیابە پەشیمان ئەبیتەوە بەڵام ئەوە لەسەر کات وەستاوە ... هەر کاتێکیش ئەوە ڕویدا دەرگای ئێرە کراوەیە بۆت .. تۆ ئێستا هەر وەک پێشتر نیوەی هێزەکەی وێندی لەسەر بۆهێڵەکانتە و کەی ویستت بێیتەوە دڵی هێزەکەت بکەرە نێو‌ سنگت
ئاماژەی بۆ شوێنەکە کرد

تایهۆنگ‌ ڕویکردە شوێنەکە و کەمێک وەستا
تایهۆنگ: دەی خوات لەگەڵ
باوشی لە هارلۆک دا

هارلۆک: هیچ نەبوایە ماڵئاوایت لە ئۆن جوو بکردایە

تایهۆنگ: پێویست ناکات
ڕۆشتە نێو دەروازەکە

لە کۆتایدا دوای چل و دوو ڕۆژ فریمێستـ'ی جێهێشت و ڕۆشتەوە جیهانەکەی خۆی واتە مانگێک و دوانزە ڕۆژ

دەی بزانین کیم تایهۆنگ دوبارە ئەچیتەوە نێو ژیانە ئاساییەکەت یان وەک جۆکەر هارلۆک وتی پەشیمان ئەبیتەوە و ئەگەڕێیتەوە

___

تایهۆنگ هەنگاوی نایە جیهانی مرۆڤەکان و بە هەگاوە بچوکەکانی ڕێیئەکرد دەستەکانی بەرز کردەوە و سەیری ئەکرد لە کۆتایدا دوای ئەو هەموو ماوەیە خۆری ئێرە لە پێستە نەرمەکەی تایهۆنگی دا

و توانی دوبارە هەست بەوە بکاتەوە کە مرۆڤە

ڕۆشتە پێشەوە و لە شاری سیئۆلی ئەڕوانی کە لەبەردەمیدا بوو

بە پیاسە بەسەر شەقامەکاندا ئەڕۆشت و چێژی لە هەموو شتێک ئەبینی کە ماوەیەکی زۆرە لێیان دوور بوو بەڵام ئاوڕی دایەوە بۆ لای پەنجەرەیەک

زۆر ترسا کە هێشتاش ڕوخسارەکەی ئەوێی مابێت بەڵام خۆشبەختانە وەک پێشتری لێ هاتبویەوە

لەبەردەم ماڵەکەیاندا وەستاوە ئەو ماڵەی کە پێشتر بە ئارامی لێی ئەژیا کە هیچ شتێکی دەربارەی فریمێست و فریمەکان و چەندەها شتی تر نەئەزانی و تەنها خۆی خەریک کردبوو بە ژیانە سادەکەیەوە

بەڵام لە ڕۆژی لەدایک بوونی هەژدە ساڵی هەموو شتێکی لێ تێک چوو ناچاربوو ڕۆڵی لێکۆڵەر و خزمەتکار و پاڵەوان بگێڕێت

بەڵام لەمەودوا ئەگەڕێتەوە سەر ژیانە ئاساییەکەی لەگەڵ دایک و باوکی و جوتە خوشکەکەی

لە کۆتایدا زەنگی دەرگای لێدا و دەرگاکە کرایەوە ئەوە خاتوو کیم بوو واتە دایکی تایهۆنگ

خ.کیم باوەڕی بە چاوەکانی نەئەکرد ... تایهۆنگ گەڕاوەتەوە .. کوڕەکەی گەڕاوەتەوە

بە قورسی وشەیەکی دەربڕی
خ.کیم: تـ تایهۆ
نەیتوانی وشەکەی تەواو بکات چونکە تایهۆنگ باوەشێکی توندی لێدا و خ.کیمیش لەگەڵی گۆڕیەوە

دواتر تایهۆنگ ڕۆشتە ژورەوە و دوو خوشکەکەی بینی
هیچسو: کاکە
بە سوکی وتی هۆنسو ب.کیمیش ڕویان کردە ئەو شوێنەی کە هیچسو سەیری ئەکرد

لەبەر ئەوەی کاتی نانی ئێوارە بوو هەمووان لە ماڵەوە بوون

ب.کیم خێرا هەستایەوە و باوشی لە کوڕە تاقانەکەی دا و دواتریش خوشکەکانی

دواتر هەمووان لەسەر قەنەفەکان دانیشتن و هەمووان بێدەنگ بوون

بەڵام تایهۆنگ بڕیاریدا چیرۆکی خۆی باسبکات و وتی
تایهۆنگ: لەڕاستیدا من کاتێک چومە فریمێست چو....

نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات کاتێک خ.کیم باوەشی لێدا و وتی

خ.کیم: ئێمە هەموو شتێکمان زانی ... پێویست ناکات باسی بکەیت
بە خەمباری

تایهۆنگ بە شۆکێکەوە وتی
تایهۆنگ: ئێوە چۆن زانیتان

خ.کیم: کاتێک ئەو شتە سەیرە ڕویدا ... ڕۆشتینە لای باپیرەت و هەموو شتێکی پێوتین
بە خەمباری دەستی بەسەر و شانی کوڕە تاقانەکەیدا ئەهێنا

هیچسو: ئەزانم کاتی ئەوەش نییە بیڵێم .... بەڵام تایهۆنگ ئەو هاوسەرەی لەوێ بۆت هەڵبژێردرابوو چۆن بوو
بە دودڵی وتی و هەمووان بەشۆکەوە سێریانکرد چونکە ئێستا هیچ کاتی ئەو جۆرە قسانە نییە

تایهۆنگ زەردەخەنەیەکی نەرمی کرد کە خۆشی نەیئەزانی بۆچی کردی و وتی
تایهۆنگ: کەسێکی جوان و گەمژە بوو

هۆنسو زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد
هۆنسو: کاکە گیان هاوسەرگیریشت کرد بێ پرس ... دیارە ڕوخسار و جەستەی زۆر ڕێک بووە وا زەردەخەنە ئەکەی بە ناوهێنانیشی
زۆر بە موسەیتەری قسەی ئەکرد وەک ئەوەی کۆنتڕۆڵی وەزعەکەی کردبێت

بەڵام تایهۆنگ ڕوخسارێکی ساردی پێبەخشی وەک ئەوەی بیەوێت بیکوژێت

ب.کیم کاتێک زانی چ شەڕێک بەڕێوەیە مۆڕەیەکی کەمی‌ لە هەردوو کچەکەی کرد
ب.کیم:  دەی با نان بخۆین
بە زەردەخەنەیەکی ساختە

خ.کیم: بیرۆکەیەکی زۆر چاکە

هەمووان هەستان و ڕۆشتنە لای مێزی نانخواردنەکە و دەستیان کرد بە نان خواردن تا بەڕێز کیم بەهەڵە پەرداخێک ئاوی ڕژاند

وە خاتوو کیم ویستی هەڵبستێت پەڕۆ بێنێت و شوێنەکەی پێ خاوێن بکاتەوە بەڵام هەموان شۆک بوون کە تایهۆنگ دەستی ڕوکردە ئەو بەشەی ئاوەکەی لێیە

وە بەدڵنیایەوە هیچ شتێک ڕوی نەدا و تایهۆنگ دوبارە دەستی ڕوکردەوە ئاوەکە و پێموابێت بەنیاز بوو لەڕێگەی هێزەکەیەوە ئاوەکە هەڵبگرێتەوە

وە کە تایهۆنگ سەیرێکی دەورو بەری کرد زانی شتێکی هەڵە هەیە کە هەمویان شۆک بە ڕوخساریانەوە دیارە

لە کۆتاییا تایهۆنگ هەستی پێکرد کە ئەو چیتر فریم نییە و هێزەکەی لەدەست داوە بۆیە بەهیمنی دەستی گەڕاندەوە

تۆزێک شەرمەزاری پێوەدیار بوو چونکە ئەو لای چەند مرۆڤێک دانیشتووە و پێیان وایە ئەوەی ئەیکات کارێکی گەمژانەیە

بۆیە بە شەرمەزاری وتی
تایهۆنگ: تەنها لەبیرم کرد کە ئێستا هێزم نەماوە
لەگەڵ وتنی ئەوە هەردوو خوشکەکەی دایان لە پڕمەی پێکەنین و ب.کیمیش دەستی کردەوە بە نان خواردن و خ.کیم بەردەوام بوو لەسەر کارەکەی خۆی

دواتر شەوەکەیان بەڕێکرد لەگەڵ ئەو هەمووە پرسیارە کە تایهۆنگ ناچار بوو هەمووی وەڵام بداتەوە

ئێستا تایهۆنگ لەگەڵ قژە تەڕەکەی تازە لە گەرماوکردن هاتۆتە دەرەوە و تەنها خاولیەکی لەناوقەدە

ڕۆشتە بەر ئاوێنەکە و ئەڕوانیە ڕوخسارەکە خۆی ئەو ڕوخسارە ئەسمەر و چاوی ڕەش و قژە قاوەییەی

کە لە فریمێست بەهۆی هێزە زۆرەکەی دوای بەزاندنی کیچیۆل لێی زەوتکرابوو

لەجێی ئەوەش ڕوخسارێکی بێ ڕۆح و بەتەواوەتی وەک خوێنمژێکی نێو فلمە ترسناکەکان بوو

تاکە شت کە مابێت و نەگۆڕابێت لەدوای دانانی هێزەکەی برینەکانی جەستەی بوون کە ئێستا زیاتر ئازاری هەیە و شوێنەکانیان بەجێ ماون

ئەوەش لەبیر نەکەین کە جەستەی زۆر ماسولکەدارتر بووە

لە خەیاڵەکانی دەرهات و دەستی بۆ جلەکانی سەر جێگەکە ڕاکێشا تا بێنە ناو دەستەکانی

بەڵام هیچ ڕوی نەدا و زۆری پێنەچوو کە تایهۆنگ بە بڕواپێنەکراوی و شەرمەزاری سەیری ئەکرد

تایهۆنگ: دەی دینار تایهۆنگ خۆت لەگەڵ ژیانی مرۆڤی ڕابێنەوە
هەستی کرد شتێک لە قسەکانیدا هەر بوو وە بێگومان هەڵە بوون

بە باوەڕپێنەکراوی وتی
تایهۆنگ: کیم تایهۆنگ نەک دینار ... هەم ناوە ڕاستەقینەکەم لەوێش جۆکەر تایهۆنگ بوو نەک دینار

جلەکانی لەبەر کرد و چویە ناو جێگە گەرم و نەرم و خۆشەکەی و بە ئارامی خەوت


بـــەردەوامـــە

 

Continue Reading

You'll Also Like

13.8K 2.1K 19
{کـــۆتـــای هــاتــووە} خانمەکەم دەمەوێ تۆم خۆش بوێ،، لە ڕۆژگارێکدا کە عەشق تێیدا ئیفلیج بووە،، زمان ئیفلیج بووە،، کتێبە شیعرێکان ئیفلیج بوون..! لەو...
8.1K 936 17
پێشەکی.... ئێلارا ئەوکچەیە کەتەنها لەماوەی یەک شەودا ژیانی.... کاپتن جیۆن کەسێکی بەدەسەڵات لەنێو گەورەی وڵاتی کۆریای باشوردا... ڕۆمانسی کەمێک ئاڵۆز ...
72.2K 9.5K 39
سایمن: تکایە کچەکەم بدۆزنەووە و بیپارێزن وەک خووشکتان خۆشتان بوێ (کۆتا قسەی کرد و چاوەکانی داخران) ماریا: سنووری خۆت بزانە ڕاستە من سەماکەری باڕەکان...
222K 6.4K 61
𝐁𝐄𝐈𝐍𝐆 𝐓𝐇𝐄 𝐄𝐋𝐃𝐄𝐒𝐓 child of the Kamado family was no easy task. You took on chores with your mother, and soon enough, you had to take car...