نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێ...

Galing kay ji_myun1

4.1K 579 242

تەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من... Higit pa

part 1
part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
part 18
part 19
THE END

part 9

171 27 12
Galing kay ji_myun1

کەمێک وەستا
تایهۆنگ: چی ئەگەر .. جۆکەر تایهۆنگ ...

یااا تایهۆنگ وەرەوە سەرخۆت تۆ ئەبێت بڕۆیتەوە لای خێزانەکەت ..

هەم مرۆڤ کە بەلای فریمەکانەوە نەفرەت لێکراوە چۆن ئەبێت بە جۆکەر ..

بخەوە کیم تایهۆنگی گەمژە بەیانی ڕۆژێکی درێژ ئەبێت
بە توڕەیی چویە سەر جێگاکەی و بەتانییەکەی دا بەخۆیدا

بەڵام کێ چوزانێت لەوانەیە قسەکەی تایهۆنگ ڕاست بێت.

____
__
____

کەشەکە کەمێک ساردە چونکە هێشتا بەیانییە

تایهۆنگیش کە هێشتا خەواڵووە لەبەردەم دەروازەی کۆشک وەستابوو لەگەڵ پاسەوانەکانی تر

سێ  شازادە هاتنە بەردەرگاکەو ویستیان سەر گالیسکەکەیان بکەون کە پێشتر لەلایەن خزمەتکارەکانەوە ئامادە کرابوو

بەڵێ ئەوە 3-1 و 3-2 و 2-2 بوون سینەک جیمین و سینەک جێنی و دینار سیۆک جین بێگومان هیچ کام لە پاسەوانەکان تاقەتی ئەوەیان نەبوو دەربچن

بۆیە تایهۆنگ ئەمەی بەهەل زانی و خێرا بەرەو ڕویان ڕۆشت

تایهۆنگ: ببورە بەڕێزم ئەتوانم من شۆفێری بکەم
ئەوەی لەگەڵ جیمین بوو کە ئەیویست بچێتە شوێنی شۆفێری ئەسپەکان

جیمین سەیرێکی کرد
جیمین: جا کێ وتی تۆ لەگەڵمان یەیت

تایهۆنگ کەسەری نزم کردبۆیەوە سەیرێکی کرد و دوبارە سەری نزم کردەوە
تایهۆنگ: بەڵام ئەوە فەرمانی پاشایە ئەبێ شازادەکان پاسەوانیان لەگەڵ بێت

جیمین بە بێزاری ئەو پەتانەی لە ملی ئەسپەکان ئاڵبوو وە بەکارئەهات بۆ شۆفێری داینا

جیمین: بەڵام من یەکێکم لە ئەدمیڕاڵەکان ئەتوانم خوشک و براکەم بپارێزم

تایهۆنگ: بەڵام ئەوە فەرمانی پاشایە

جێنی کە لەناو کەژاوەکە بوو سەری دەرهێنا
جێنی: جیمین یەک تۆزی ترت پێبچێت نایەم لەگەڵتان

جیمین سەیرێکی جێنی کرد و دواتر سەرنجی خستەوە سەر تایهۆنگ

جیمین: با قسەی تۆ بێت .. بۆ دارستان
ئەو دارەی ڕێبەری ئەسپەکانی پێئەکرێت لەناو‌دەستی بوو

بەو دەستەیە دارەکەی هەڵگرتبوو بۆکسێکی دا لە سنگی‌ تایهۆنگ و دارەکەی کەواندە بەردەمی تایهۆنگ

تایهۆنگ لەڕێگەی هێزەکەیەوە دارەکەی هەڵگرتەوە

تایهۆنگ: خۆ پەرستی گەمژە ئەو ڕۆژە لە ئاهەنگەکە هیچ بەوشێوەیە نەبووی
بەژێر لێویەوە وتی و سەرکەوتە شوێنی شۆفێرییەکە

تایهۆنگ: دەی ئەسپە جوانەکان بۆ دارستان
دای لە دانەیەکیان

یەکێک لە ئەسپەکان: پێویست ناکات لێمانبەیت خۆمان ئەڕۆین
بێگومان وەک فریم قسە ناکەن بەڵام بنەماڵەی کوپ ئەتوانن لێیان تێبگەن کە چی ئەڵێن

تایهۆنگ: ئاوا ئاقڵبن گیانەکانم ناچارم مەکەن کۆنتڕۆڵتان بکەم

ئەسپێک: بێگومان کوڕی گەنج
تەواوی کاتەکە سێیەکەی نێو کەژاوەکە خەریکی قسەکردن بوون و ئەسپەکانیش بەهەمان شێوە تایهۆنگیش جار جارە خۆی ئەکردە نێو گفتوگۆی ئەسپەکان تا گەیشتن
 
کاتێک گەیشتن ئەو سێیە بەردەوام وەک مناڵ خەریکی یاری کردن بوون

لەوانەیە لەبەر ئەوە بووبێت نەیانویستووە هیچ پاسەوانێک یان خزمەتکارێک لەگەڵیان بێت

تایهۆنگ سەرنجی هەموو جوڵەیەکی هەرسێکیانی ئەدا

سیۆک جین زۆرێک لە شتەکانی دەورو بەری کۆنترۆڵ ئەکرد هەر بەم هۆیەشەوە یەکێک لە گومانلێکراوەکان نەما

لەکۆداییدا کاتی ئاشکراکردنی گومانلێکراوێکی دیکەیە

جیمین: ڕاتان چۆنە کەمێک بفڕین بەسەر دارستانەکەیا
بە هیلاکی

جێنی: بەدڵمە

سیۆک جین: بەڵام هاوڕێیان من ناتوانم بفڕم

جیمین: ئەوە کەی کێشەیە

جیمین و جێنی هەردوکیان باڵەکانیان دەرخست کە بەمەش یەکێکی تر لە گومانلێکراوەکان نەما چونکە جێنی باڵی هەیە و ئەتوانێت بفڕێت هەردوکیان کەمێک لە زەویەکە بەرزبوونەوە

جیمین: سیۆک جین قاچەکانم بگرە
سیۆک جینیش دەستی گرت بە قاچەکانییەوە و دەستیان کرد بە فڕین و ڕۆشتن

تایهۆنگ: چەند خۆش ئەبوو منیش بمتوانیایە باڵە نازدارەکانم دەرخەم
سەیری ئاسمانە ساماڵەکەی ئەکرد

دواتر ئەو سێیە هاتنەوە و دەستیان کرد بە سفرە دانان و تایهۆنگیش لە دورێکەوە لەلای ئەسپەکان وەستابوو

دەستیان کرد بە نان خواردن و ئەم چونەدەرەوەیە زیاتر لە سەیرانێکی بچوک ئەچوو

بەڵام سیۆک جین هەستی بە خراپی ئەکرد چونکە تایهۆنگ هیچ شتێکی پێنەبوو تا بیخوات

بێگومان هەر ئەوە چاوەڕێ ئەکرێ لە دڵە میهرەبانەکەی

لە کۆتاییا بەرگەی نەگرت و وتی
سیۆک جین: هێی پیاو وەرە ئێرە
بە هاوارەوە وتی

تایهۆنگیش خێرا ڕۆشتە لای
تایهۆنگ: بەڵێ گەورەم

سیۆک جین خەریکی دروستکردنی لەفەیەک بوو
سیۆک جین: ئەوە بگرە
لەفەکەی دەستی بۆ ڕاگرت

تایهۆنگ: نا گەورەم پێویست ناکات وا باشم

سیۆک جین: ئەوە فەرمانە
تایهۆنگ لەفەکەی وەرگرت و ویستی بڕوا بەڵام دەنگێک وەستاندی

جیمین: ببورە ئەونە توند بووم لەگەڵت دینار تایهۆنگ هەر وەک کاتی ئاهەنگەکەم بەڵام توڕە بووم

بە شێوەیەک وتی وەک ئەوەی بڵێی گوێی لێبووە کە تایهۆنگ پێیوتووە خۆپەرست و لوتبەرز

بەڵام تایهۆنگ خۆی لەگێلی داو
تایهۆنگ: پێویست ناکات

جێنی:‌ تۆ لەکوێوە ئەو ئەناسیت

جیمین: ئاهەنگەکەی لەدایک بوونی ئۆن جوو

جێنی:مادام براکەم ئەتناسێت وەرە با ئێمەش بتناسین
بەدەستی ئاماژەی بۆ بەینی خۆی و سیۆک جین کرد کە بەتاڵ بوو

تایهۆنگ: من لە ئاستی ئەوەدا نیم

سیۆک جین: دەی تایهۆنگ ئەونە جدی مەبە
تایهۆنگ ڕۆشتە لایان و دانیشت و

تەواوی ڕۆژەکەیان بەسەربرد لەگەڵ یاریکردن و قسە و پێکەنین کە چوارەیەکی زۆر جوان بوون بەیەکەوە

دوو سینەکەکە کە جێنی و جیمین بوون بوون بە گروپ دوو دینارەکە کە سیۆک جین و تایهۆنگ بوون گروپێکیان پێکهێناو لە یاریەکاندا دژی یەک بوون

بەڵام ئەمڕۆ ئەونەش خراپ نەبوو بۆ تایهۆنگ دڵنیا بوونەوە لە سێ شازادە کە هێزیان هەیە و تێکەڵ بوون لەگەڵیان و بوون بە هاوڕێیان

هەنگاوێک نزیک بویەوە لەو شازادەیەی کە هێزی نییە ئێستا دوو هەڵبژاردە ماوە 1-1 و 2-1 قەرە ئۆن جوو و کوپ هۆسۆک.

بەڵام کێ چوزانێت لەوانەشە هەموو شازادەکان هێزیان هەبێت

چونکە وەک قەرە دۆنگ کی وتی 'دەنگۆیەک هەیە ئەڵێت' لەوانەیە هەر دەنگۆیەک بێت لەوانەشە ڕاستبێت

ئەگەر تۆ لەجێی تایهۆنگ بیت کامە گریمانەیە هەڵئەبژێریت؟

____
__
____

بەیانییەکی نوێیە ئەتوانین بڵێین دوای نیوەڕۆ

تایهۆنگ لە چاوەڕوانی ئەوەدایە یەکێک لە شازادەکان 1-1 و 2-1 یەکێک لەو دوانە بێنە دەرەوە و بڕوات لەگەڵیان

بەڵام ئەگەر هەلی بۆ ڕێبکەوێت ئەیەوێت لەگەڵ کوپ هۆسۆک بڕوات چونکە گومانی لەوە تەنها سەیری دەروازەکەی ئەکرد و بەڕێکی وەستابوو

بەڵام دەنگێک ڕایچەڵەکاند و ڕوی کردە سەرچاوەکە کە سەربازێک بوو لە هەمان پلەی تایهۆنگ

وادیارە تازەیە چونکە لەو دوو ڕۆژەی پێشوتر ئەوی لێرە نەبینی بوو
تایهۆنگ: چیت وت

کەسەکە زەردەخەنەیەکی کرد و
: هیچ شتێک تەنها وتم سڵاو تۆم ترساند

تایهۆنگ: نەخێر ... تۆ تازەی لێرە
بە وردی لەناو چاوی ئەڕوانی و

زانی کە تازەیە و ئەیەوێت لێرە چەند کەسێک بناسێت و شەوانە لەگەڵیان بڕوات بۆ باڕ

چونکە هاوڕێکانی خۆی لێی ساربونەتەوە و حەسودی پێئەبەن بەهۆی ئەوەی هێزی پلەبەرزەکانی هەیە و هەر لەبەر ئەوەش وازی لە هاوڕێکانی هێناو

هاتە ناو کۆشک تا لەگەڵ ئەو کەسانە تێکەڵ ببێت کە لە ئاستی خۆین ئێستاش هەست بە تەنهایی ئەکات

: بەڵێ ... ئەمەوێ بتناسم ..‌من کوپ سوبین'م ئەتوانی ببیتە هاوڕێم
زەردەخەنەیەکی کەمی کرد بەڵام هێشتاش ئەو خەمباریەی ناو چاوەکانی دیارە

تایهۆنگ ساتێک وەستاو بیریئەکردەوە چونکە هەر لەو کاتەوەی هاتۆتە جیهانی فریمێست هیچ هاوڕێیەکی نەبووە

تا ئێستا تەنها لەگەڵ قەرە دۆنگ کی و ئەو فرۆشیارانەی شتی لێئەکڕین قسەی کردووە بێجگە لە دوێنێ کە لەگەڵ سێ شازادەکە بوو

چونکە هەمیشە لە ئاشکرابوونی ئەترسێت لەوەی بزانن کە مرۆڤە یان هەر چوار هێزەکەی هەیە باشتر بیڵێم وەک جۆکەر وایە


بـــەردەوامـــە

Ipagpatuloy ang Pagbabasa

Magugustuhan mo rin

231K 7.8K 41
After years of abuse Anastasia has shut herself within emotionless walls. Even if the physical and mental abuse have broken her to the high extent, h...
5.7K 646 22
خۆشەویستی کاتێک بریندارت ئەکات ئەو کات زیاتر لەلات شیرین تر دەبێ دەگاتە ڕادەی 'عاشق' بوون نووسەر: گلە شێخانی
73.8K 6.1K 145
Admin ဆီက ခွင့်ပြုချက်မရသေးပါဘူး free တင်တဲ့ အတိုင်း တင်ပေးပါ့မယ် admin တွေ လာပြောရင် ဖျက်ပေးပါမယ်။ Start date -21•4•2024(Sunday) End date-
28.2K 3.8K 38
˚✧ Protagonist˚✧ Gemini Kleverron "ជេមមីណាយ ឃ្លេវវើរ៉នន៍" ♡ Fourth Sydenzverd "ហ្វូត សាយឌេនវើត" /////// •Hate to love💅🏻?????