نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێ...

Da ji_myun1

4.1K 579 242

تەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من... Altro

part 1
part 2
part 3
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
part 18
part 19
THE END

part 4

194 33 5
Da ji_myun1

دۆنگ کی: تۆ نەفرەت لێکراویت
بە ترسەوە

تایهۆنگ: واتە چۆن

دۆنگ کی: ئەگەر خەڵکەکە بزانن بەردبارانت ئەکەن تا مردن

شڤتایهۆنگ: "من نابێت بمرم" تکایە بەکەس مەڵێ کە من مرۆڤ بووم
کەوتە سەر چۆک و بەنزیک گریانەوە وتی

ب.جین: نەخێر کوڕم (دەستی هێنا بەسەریا ) بەکەس ناڵێم ... تۆ هێشتا گەنجیت

تایهۆنگ: زۆر سپاس بەڕێز دۆنگ کی
هەستایەوە و خۆی چەماندەوە

ب.جین: واتە تۆ هیچ شتێک نازانیت دەربارەی ئێرە
تایهۆنگ لەسەر قەنەفەکە دانیشتەوە

تایهۆنگ: لەڕاستیا .. نەخێر
سەری شۆڕکرد

ب.جین: ئەمە خراپە
پاڵی دایەوە

تایهۆنگ: تکایە ئەتوانی فێری دەستور و ئەو هێزە سەرسوڕهێنەرانانەی ئێرەم بکەیت
بە هیواوە سەیری ئەکرد

دۆنگ کی زەردەخەنەیەکی نەرمی کرد
دۆنگ کی: کوڕم ئێرە بەو شێوەیە نییە ... ئێرە جیهانی خوێنمژەکان نییە ئێرە فریمێست'ە وە تۆش بویت بە فریم نەک خوێنمژ

تایهۆنگ کەمێک سەری سوڕما
تایهۆنگ: بەڵام من پێشتر هەرگیز ئەو ناوەم نەبیستووە

دۆنگ کی: بەدڵنیایەوە نەتبیستووە چونکە مرۆڤەکان هیچ زانیارییەکان لەسەر ئێمە نییە ... تەنانەت ناشزانن کە ئێمە بونمان هەیە ... وە ئەو کەسەی کە پێیوتویت کە بویت بە خوێنمژ تەنها بۆ ئەوەی بووە کە تۆ بزانیت گۆڕاویت

تایهۆنگ کەمێک شتەکانی لێکدایەوە تا دۆنگ کی وتی
دۆنگ کی: پێشتر هیچ شتێکی نامۆت هەبووە

تایهۆنگ: بەڵێ باڵم دەرکردووە
ئاماژەی بۆ پشتی کرد

ب.جین: کەواتە تۆ هێزی بنەماڵەی سینەک'ت هەیە (بە شۆکی سەیری کرد) ئەتوانی کۆنتڕۆڵی بکەیت

تایهۆنگ: نەخێر

ب.جین: هەستە پێ (تایهۆنگ هەستا و بەڕێکی وەستا) تەنها فەرمان بکە با بێتە دەروە (دەستی لە جلەکەی دا) وە ئەو جلە نامۆیە داکەنە جلەکانی ئێرە جیاوازن ئەتوانی باڵت لە جلەکانت بێنیتە دەرەوە

تایهۆنگ: "وەرە دەرەوە ... (هیچ نەبوو) تکایە ئەتوانی بێیتە دەرەوە"
بەتکاوە و باڵەکانی هاتە دەرەوە

ب.جین: ئەوە دەگمەنترین باڵە ... هەرگیز نەکەیت ئەم باڵە دەرخەی (دەستی لە باڵە ئاوریشمیەکانی تایهۆنگ ئەدا )

کە ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت واتە ناشتوانیت بفڕیت ... (دەستی خستبووە ژێر چەنەی و بیری لە ڕێگایەک ئەکردەوە)

دەی پەنجەی پێیەکانت بجوڵێنە ... پەنجەی دەستت ... لوتت ... باڵەکانت ... ئەوە تەواوە
تایهۆنگ باڵەکانی جوڵاند و توانی بفڕێت

تایهۆنگ: واھ من ئەفڕم
بە بێ بڕوای و دڵخۆشی

____
__
____

ئێستا هەردووکیان لەسەر مێزی نان خواردنی ئێوارەن
ب.جین: تایهۆنگ زەڵاتەکەت بیرچووە

تایهۆنگ: تخوا وەرە ناتوانم هەستم
دەستی بۆ ڕاکێشا بەڵام قاپەکە هات و کەوتە ناو دەستی تایهۆنگ

هەردوکیان بەشۆکی سەیریان ئەکرد
تایهۆنگ: ئای خوایە من چیم کرد

ئازارێک لە سەر سینگی دروست بوو خێرا بلوسەکەی هەڵدایەوە کە ئەم هێێمایەی " ♦️ " دوای بینینی بوو بە دوکەڵ و دیارنەما

ب.جین: خوایە ... هێزی بنەماڵەی دینار ... تۆ چیت کوڕە چۆن ئەکرێت

تایهۆنگ: نازانم تەنها فەرمانم پێکرد
بە شۆکی

پەرداخێک‌ ئاوی خستە بەردەمی
ب.جین: ئەو ئاوە لە پەرداخەکەی دەرکە

تایهۆنگ: چۆن ئەوە بکەم

ب.جین: تەنها بیکە
دەستی لێک ئاڵاند

تایهۆنگ: "تکایە بجوڵێ"
ئاوەکە هاتە دەرەوە و بە شۆکی زەردەخەنەی ئەکرد و وێنەی لە مێشکی خۆی دروست ئەکرد و بە ئاوەکەش دروست ئەبوو

ب.جین: خوایە تۆ چیت کوڕە
تایهۆنگ ئاوەکەی ئیهمال کرد کە وای کرد بکەوێتە سەر مێزەکە و بلوسەکەی هەڵدایەوە و هێمایەکی تری بینی " ♠️ " و ئەویش بوو بە دوکەڵ و سڕایەوە

ب.جین: بنەماڵەی قەرە

تایهۆنگ: ئەوە چ نەفرەتیەکە ... من چیم بەسەر هاتووە
بە ترساوی سەیری دۆنگ کی ئەکرد

____
__
____

ژاوە ژاوێکی زۆر لە نێو بازاڕ هەیە کوڕێکیش بە شۆکی سەیری شتەکانی دەور و بەری ئەکات و لە شتەکان و ڕەفتاری خەڵکەکان ئەڕوانێت

کە جلێکی نامۆتری لە خەڵکەکە لە بەرایە سوزگییەکی دارینی پێیە کە کۆمەڵێک جل و بەرگی نوێی تیایە گەیشتە شوێنێک و وەستا

تایهۆنگ: "بەڵێ لە کۆتاییا کتێبخانە نەفرەتیەکەم دۆزییەوە دوێنێ شەو ئەوین دۆنگ کییە نەفرەتییە هیچی پێنەوتم کە من بۆچی وام بەسەریەت

لەوانەیە لێرە شتێکم دەست بکەوێت (چویە ناو شوێنەکە) ئەو پیرە‌ پیاوە دوێنێ شەو هەر باسی بنەماڵەی ئەکرد لەوانەیە ئێرە سودی بۆم هەبێت"

لەلای ڕەفەیەک وەستا کە لێی نوسرابوو "بنەماڵەکان" چوو لە دوای کتێبێک ئەگەڕا کە زۆری لێبوو دەربارەیان بەڵام دانەیەکی هەڵبژارد کە تەنها لەسەری نوسرابوو "بنەماڵەکان"

کتێبەکەی کردەوە و سەیری پەڕەی یەکەمی کرد کە نوسرابوو

" هەموو خوێنمژێک بنەماڵەی تایبەت بەخۆی هەیە کە هەموو بنەماڵەکان هێزی تایبەت بەخۆیان و یەکسانیان هەیە

بنەماڵەی سینەک ♣️ کە هێزەکەی هەبوونی باڵ و توانای فڕینە،

بنەماڵەی دینار ♦️ کە توانای کۆنترۆڵ کردنی شتە بێگیانەکانیان هەیە،

بنەماڵەی قەرە ♠️ هێزی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاو و ئاگر،

بنەماڵەی کوپ ♥️ هێزی قسە کردن لەگەڵ ئاژەڵەکان

وە هەموو ئەم بنەماڵانە فەرمانڕەوایی ئەکرێن لەلایەن جۆکەر'ەوە کە پاشای هەر چوار بنەماڵەکەیە لە نێو شانشینی فریمێست "

تایهۆنگ کتێبەکەی داخست و لەناو بیرکردنەوە قوڵەکەی بوو کە ئایا کە ئەو بۆتە فریم

لە کاتێکا هەمووان تەنها هێزێکیان هەیە بۆچی ئەم سێ هێزی هەیە وە ئەگەر سێ هێزی هەیە ئایا هێزی چوارەمیشی هەیە

کە هێزی بنەماڵەی کوپ'ە و قسە کردنە لەگەڵ ئاژەڵان

لەنێو بیرکردنەوەکانی بوو کە ئاژەڵە دڵخوازەکەی بینی باشتر بڵێم باڵدار کە ئەویش دوو پەپولە بوون کە بەدەوری گوڵێکدا لەژێر تیشکە سورەکەی خۆرەکە ئەسوڕانەوە

خێرا هەستایەوە و ڕۆشت بەرەو ڕویان و لایان وەستا بەوردی گوێی ئەگرت گوێی لە شتێک بوو بەڵێ ئەوە شەڕی دوو پەپولەکە بوو لەسەر گوڵەکە کە کامیان لەسەری بنیشنەوە تایهۆنگ هەوڵی دا قسەیان لەگەڵ بکاو سەرکەوتوو بوو

گوڵێکی تری هێنا
تایهۆنگ: دەی هاوڕێیان یەکێکتان لەسەر ئەمەیان بنیشنەوە

پەپولەیەکیان: زۆر سپاس بەڕێزم
چوو لەسەر گوڵەکەی تر نیشتەوە

تایهۆنگ تەنها لە شۆکێکی گەورەیا بوو کە باوەڕی نەئەکرد هەر بەڕاستی قسەی لەگەڵ پەپولەیەک کرد خێرا سەیری سەر سنگی کرد

بەڵێ دوا بنەماڵە نیشانەی بنەماڵەی کوپ'ە ♥️ دواتر بوو بە دوکەڵ و نەما ڕۆشت لەسەر کورسیەک دانیشت و بیری لە ڕوداوەکان ئەکردەوە

تایهۆنگ: " ئەگەر هەمووان یەک هێزیان هەبێت ... تەنها من هەر چوار هێزەکەم هەیە کە لە ڕەچەڵەکی مرۆڤیشم

لەوانەیە پەیوەندی بەو قسەیەوە بێت کە ئەو پیرە پیاوە وتی ' مرۆڤەکان نەفرەت لێکراون '

بەو پێیە بێت ئەبێت تەنها یەک هێز بەکاربێنم لە بەرچاوی خەڵک تا گومانم لێنەکرێت

بەڵام ئەوە گرنگە کام هێزەم بەکار بێنم فڕین .. نا نابێت ئەو وتی باڵەکانت لە دەگمەنترین جۆرن کۆنتڕۆڵ کردنی شتەکان باشترینە "

لەناو بیرکردنەوەکانی هاتە دەرەوە کاتێک تێبینی کرد خۆرەکە خەریکە ئاوا ئەبێت و درەنگ ئەکات هەستا و بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوت

____
__
____

تایهۆنگ: گەڕامەوە بەڕێز دۆنگ کی
دەرگاکەی داخست

دۆنگ کی: خێرا ئەو جلانەی کڕیوتە لەبەری بکە و خۆت ئامادە بکە ئەڕۆین بۆ شوێنێک



بـــەردەوامـــە

Continua a leggere

Ti piacerà anche

4.6K 848 6
تۆ بوویتە هـۆکاری مردنــی هاوسەر و منداڵە سێ مانگیەکەی جیۆن جۆنکووک ...تۆ لەناوچوویت ئازیزم تۆ لەناوچوویت جۆنکووک لەناوت دەبات هەروەک ئەوەی تەمێک...
12K 2.4K 21
مـن قەڵـاوم ڕاسـتە بەڵـام ئـەوە نـاگـۆڕێ ڪەتـۆڪوڕی یـەڪەم جـێـی مـنی ڪەواتە بۆستە لە چەوساندنەوەم ڪوڕی یەڪەم جێ.
231K 7.8K 41
After years of abuse Anastasia has shut herself within emotionless walls. Even if the physical and mental abuse have broken her to the high extent, h...
1.3K 286 9
فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەگەڵ مامۆستا لارا🥹💘.