◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ

By t4eko0k_vk

10.3K 1.9K 2.9K

ســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪا... More

•••
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.III
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.V
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIXᴱᴺᴰ

𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII

295 60 39
By t4eko0k_vk

بۆیەکەمجار وێنەکەی سەرەوە خۆم گرتوومە نەک هی پێننرێست 🐸😂 خۆشم ئەزانم جوانە احم🥰❤️‍🔥
-------Taekook forever✩°。⋆⸜ 🎧--------
And I hope your enjoy it<3
.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚

دوایی ماوەیەک تای هەستی بە نەرمیەک کرد لەسەر شانی ئەوە سەری کووک بو و ئەو خەوی لێکەوت.
لەسەر شانی تای بەو پیێەی نێوانیان کەم بوو...تای بزەیەکی نەرمی کرد و بەمشێوەیە مایەوە دوای وایی چەند خولەکێک بڕیاریدا کووک هەڵبگرێت و بڕۆنە ژوورەوە بەو پێیەی کەشەکە سارد بوو..

بە هێواشی و لێزانیەوە دەستێکی بردە ژێر ڕانی کوڕەکە بێ ئەوەی خەبەریبێتەوە،دەی ڕەنگە کووڕەکە خۆشی خەواڵوو بێت ههه،دەستەکەی تریشی بۆ شتی گواستەوە وە بەرزی کردەوە خۆشبەختانە شازادە بەمشێوەیە کێشێکی قورسی نەبوو..

بە هەنگاوی هێواش و نەرم بەرەو ژوورەکەیان یان ژووری پێشتری خۆی بەڕێکەوت.بەرەو سیسەمەکە ڕۆشت و بە لەسەرخۆییەوە کووکی لەسەر دانا پاشان بە جوانی دایپۆشی کاتێ خەریکی ڕێکخستنی پێخەفەکە بوو دەیتوانی گوێی لە پرخە نەرم و کیوتەکانی کووڕەکە بێت،وەک ئەوە وابوو تەزوویەک بە لاشەیدا بێت.نیگاکانی گواستەوە سەر دوو گێلاسەکانی کووڕەکە کە چۆن لێکیانی کردۆتەوە تا هەناسە بدات...

دڵ و مێشکی لە جەنگدا بوون،یەکیان داوای ئەوەی دەکرد بێ دوودڵی ماچی لێوە گێلاسەکانی بکات دەی چونکە ئەو خەتووەو ئاگادار نیە چی دەبێت مەگەر...

بەڵام بەشەکەی تری کە مێشکی بوو بە توندی بەرپەرچی دایەوە پێی ڕاگەیاند کە چی دەبێت کاتێ ئەو هەڵسا ئایە چی وەڵامم دەداتەوە،چ ئابڕوو چوونێکە.وەرەوە سەر خۆت..

وەک هەر جارێک کاپتنەکە هەمیشە هەستەکانی بەلاوە ناو ڕێی ئەقڵی گرتە بەر،دوورکەوتەوە و بەرەو جێگای خۆی بەڕێکەوت،وە پاڵکەوت.

-وەرەوە سەر خۆت کیم،هەستەکانت کۆنتڕۆڵ بکە پێش ئەوەی کۆنتڕۆڵت بکەن!

...

لە خەوە قۆڵەکەی دابوو بەڵام پێڵوی چاوەکانی دەستی کرد بە جوڵە بەهۆی ئەو تیشکەی زێرینەی بەری دەکەوت بە گرژی و قورسی چاوەکانی کردەوە.
وە بۆی دەرکەوت ئەو تیشکە بێزارەکەرە تیشکی خۆرە

کە لە پەنجەرە بچووکەکەوە ڕێی گرتبوو.
دووایی کەمێک لە بیرکردنەوەو باوەشک دان لەناکاو بیری لە کۆتا کاتی شەو بوو.

«بوەستە من چۆن هاتوومەتە ناو جێگاکەم»بە سەرسامیەوە..لەخۆی پرسی.

«نەکا ئەو..»هەمان شت کە بیری لێدەکردەوە بەڵێ تای ئەوی هێنا ئەوێ«یااا نەفرەت چەند شەرمە،چۆن سەیری بکەم،جۆنگووکی گەمژە چۆن خەوت لێکەوت»
بەنووزەوە وتی کاتێ جووڵەی سەیر سەیری دەکرد لەسەر سیسەمەکە وەک شێتێک.

بەهەرحاڵ تازە شتەکە روویداوە بۆیە قژی کەمێک ڕێکخست لەکەڵ جێگاکەی سەیری جێگەی تای کرد و بینی کە ڕێکخراوە وا دیارە ئەو زوو هەڵساوە؟
بەڵام هەر لەگەڵ بیرکردنەوە لە تای و دوێنێ شەو گۆنا ئاڵەکانی دەستیان کرد بە گەرم بوون و سوور بوونەوە.

«هااھ من چیمە واباشترە زوو برۆم ئاو بە ڕووخسارم داکەم بەڵێھ»بە کیوتی وتی کاتێ ڕووخساری شاردبوویەوە لە نێوان دەستەکانی.بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشت و ڕووخساری شۆری وە وشکی کردەوە.
حەزی دەکرد خۆشی بشووات بەڵام جلی لا نەبوو
بەهەرحاڵ کۆتا جار ڕێگای جێشتخانەی گرتە بەر.

کە گەیشتە ئەوێ جین هیۆنگی بینی کە خەریکی شۆردنی قاپەکانە وە گۆرانیش بەدەم شۆردنیان ئەڵێت
بزەیەکی کرد بۆ قشتی هیۆنگەکەی،جین زوو هەستی بە هەبوونی ئەو کرد بۆیە ڕووی سووڕاند.

«ئۆھ کووکی بەخەبەر هاتی کەروێشک»
پرسی؟

«بەڵێ هیۆنگ بەیانیت باش کوا ئەوانەی تر»
کووک وتی

«ئەوان نانیان خواردوە تەنها تۆ ماویت،دەی وەرە دانیشە با خواردنت بۆ تێکەم»جین وتی،کووکیش دوای قسەی ئەو بە هێمنی بەرەو مێز و کورسیە ڕۆشت دانیشت بە ئاقڵی وەک ئەوەی منداڵێکی بچووک دایکی فرمانی پێکردبێت.

دواتر جین خواردنەکانی لە لا دانا و خۆشی دانیشت.
کووکیش دەستی کرد بە خواردنە خۆشەکانی هیۆنگەکەی بە چێژەوە دەیانی خوارد خواردنەکانی کۆشک بە تام بوون بەڵام هەرگیز ناگەنەوە بە هی جین هیۆنگی...

«سپاش هیۆنگ زۆر بەتامە مم»بە کیوتی وتی کاتێ دەستی وەک ئاماژەی شاهانە لێکرد👌🏻

«ئاییی خوایە شایەنی نیە نۆشت بێ شازادەی بچووک»جین وتی بە شانازییەوە.

«بەهەرحاڵ کووکی بیرم چوو پێت بڵێم بەیانی ئێمە بڕیاری ئەوەمان دا کە لە نزیک دوورگەیەکی ئێرە بوەستین وابزانم زۆرمان نەماوە»جین وتی

«بەڵام بۆچی؟»پرسی

«وابزانم بەهۆی ژیانی کەشتیەکەوەیەەە پێویستە هەندیک شوێنی چاک بکەینەوە کوڕەکان لەمەدا باشن وە پێم وایە ئەوە شتێکی باشە چونکە ئاوی سازگارمان کەم ماوە لەوێ هەندێک میوەش ئەهێنین»جین وتی

«ئااا کەواتە شتێکی باشە،ئایە دوورگە چۆنە هیۆنگ خۆشە»سەرەتا سەری وەک ئاماژەی تێگەیشتن لەقاند دواتر بە چاوە ڕەشەپڕئەستێرەکانی لە جینی پرسی دەربارەی دوورگەکە.

«لە ڕاستیدا من نازانم یانی ئێمە نازانین چونکە یەکەمجارە بێین بۆ ئەم ناوچەیە تەنها نامجوون وتی کە لەسەر نەخشەکە ئاماژەی پێکراوە»جین وتی

«باشە کەواتە»کووکی وتی.

دوایی ئەوەی کووک نانی خوارد زۆر پێداگری کرد کە کە خۆی قاپەکانی بشۆرێت،بەڵام جین ڕێگەی نەدا دواتر پێکەوە ڕێکەوتن کە هەردووکیان جێشتخانەکە پاک بکەنەوە...دوای ئەوەی کارەکانی ئەوێیان کۆتای پێهێنا کووک بە جینی وت کە دەڕواتە دەرەوەی کەشتیەکە وە جینیش ڕێگەی پێدا...

کە ڕۆشتە دەرەوە ڕاستەخۆ تیشکی ڕۆژەکە لە ڕوخسارە سپی و بێ خەوشەکەی دا
ئەو سروشتی خۆشدەوێت زیاد لە هەر شتێک
سەیری ئاسمانە شینەکەی دەکرد کە بە هەوری سپی تۆپەڵ تۆپەڵ نەخیشندراوە چ جوانیەکە.
بەڵام دەنگی جیمنی هاروهاج خەیاڵەکانی پچڕاند

«کووکی کەی بەخەبەر هاتیی»
بە هاوارەوە و دڵخۆشی وتی،کاتێ هەندی کالووپەلی پاکردنەوەی پێیبوو.

«دەمێکە»

«نانت خواردەوە»

«زۆر باشە،دەی وەرە یارمەتیم دە پێکەوە ئێرە پاک کەینەوە تکایەەە»بە داماوی و تکاوە وتی

«ئای خوایە جیمینشییی تۆ وەک منداڵێکی بچووک وایت پێوستی بە تکانەدەکرد بێگوومان یارمەتیت دەدەم»کووکی وتی بە نزمە پێکەنینێکەوە

«ئاییی لە میهرەبانی تۆ کەروێشک نچ نچ،بەڵام منداڵ جارێکی تر نەڵێیت جیمین من هیۆنگی تۆم گێژە»
جیمین سەرەتا بە  نەرمی وتی دواتر بە هەڕەشە

«ئووپس ببورە هیۆنگ»

«احممم بێگوومان گیانەکەم هیۆنگێکی میهرەبانت هەیە بووراویت»بە پیاهەڵدانەوە وتی«دەی ئەم
فڵچەیە بگرە پێکەوە با ئەرزەکە پاک کەینەوە»

نووسەر:-
-بزنەکانم مەبەستم فڵچەی دەست نیە دوور نەڕۆن🥰ئەها ئەوانەی وەک ماسیحەن بەڵام سەریان پەڕۆییە ئەمرم کاتێ ناوی شتێ نازانی😂👽 بە هیوای تێگەیشتن بیجەکان🐸👋🏻-

«جیمینی فێڵباز بۆ کارەکانت بەو دەکەی؟»
تای وتی کاتێ قۆڵەکانی لەسەر سووکانەکە دانابوو وە زۆر بە تیژی سەیری ئەوانی دەکرد بە چاوە پڵنگیەکانی.

**نەفرەت ناکرێ وا پیاوانە بێت،ئایشش دڵم بۆچی وا لێدەدات بەڵام چاوەکانی زۆر جوانن بەڕاستی،دڵنیام من شێت بووم،تکایە جۆنگکووکی گەمژا وەرەوە سەر خۆت**شازادە بچووکەکە لە ناخیدا قسەی دەکرد بێ ئاگا لەوەی کە کوڵمەکانی چۆن پەمەیی بوون.

«بە تۆ چی هەم من لە تۆ گەورەترم ڕێزی خۆت بزانە»
جیمین وتی بە بۆڵەوە

«سەرەتا من کاپتنم وە تۆ تەنها بە سێ مانگ لە من گەورەتری پێم وانیە ئەم سێ مانگە بەس بێت بۆ ڕێز گرت لە تۆ»تای وتی بە بزەی فیزەوە,..

«من تۆ دەکوژم کاپتنی نەفرەتی»
جیمین وتی کاتێ بە سامناکی سەیری تای دەکرد،وە ویستی بەرەو ئەو بچێت بەڵام کووک دەستی گرت

«یاا جیمین هیۆنگ ئارامبە!»بەهێواشی و ئارامی وتی
«احم وە سەیرکە تایهۆنگ هیۆنگ من خۆم حەزم لەوەیە کار لەگەڵ جیمین هیۆنگدا بکەم چونکە هیچ شتێک نیە بیکەم و بێزار دەبم بۆیە تکایە ڕێگر مەبە وە شەر مەکەن ئێوە مناڵ نین»وتی کاتێ سەیری تای دەکرد..

«ئایخوایە چەند سەیرە لە هەردووکیان بچووکتر و بە ئەقڵ تر نچ نچ شەرمە بۆ ئێوە کووڕینە کەمێک چاو لەوبکەن»جەیهۆپ وتی کاتێ لە شوێنە بەرزەکەی بوو

«تۆ بێدەنگبە»
جیمین وتی

«ڕاستئەکا،تۆ قسە مەکە»
تای وتی

«تشش بێ ڕێزینە،تەنها ڕاستیم وت»
جەیهۆب وتی کاتێ چاو سووراند

«بەهەرحاڵ چی ئەکەن یێکەن تەنها سەرم مەیەشێنن»تای بە جۆنگکووک و جیمینی وت
دواتر دەستی کردەوە بە کارەکەی..

دواتر جیمین و کووک کارەکانیان کرد بە دەم قسەکردن و گاڵتەوە،بەتەواوی بوون بە هاوڕێی یەکتر،تەنانەت خۆشیان نەیانزانی چۆن وا زوو کارەکەیان تەواو کرد
بەدەم قسە و بیرەوەرییەکانیان..

«من دوورگەکە دەبینم هاوڕێیان زۆر جوانە»
جەیهۆپ وتی بە هاواراوە

«بەڕاستت ئەبێت چۆن بێ من بەپەرۆشم»
کووک وتی بە تامەزرۆی

«هەمان شت»
جیمین وتی

دوایی ئەوەی کە کەشتیەکە بەرە بەرە نزیک دەبوویەوە لە شوێنەکە،،دوورگەکە ڕوونتر بە دیاردەکەوت.


«زۆر جوانە بەڕاستی»
جین وتی

«وایە پێشبینیم نەکردبوو وا گەورە بێت ناوازەیە»
نام جوون وتی

«ڕەنگە ئێمە یەکەم کەس بین کە گەیشتبێتینە ئەم دوورگەیە ئایە ناوازە نیە هاوڕێیان»
تای وتی بە دڵخۆشیەوە.

بەڵام قسەکەی ڕاستە؟یان نا
.
.
Cut
.・。.・゜✭・.・✫・゜・。.

1225words
Date:25-jan-2024
Time:00:00Am

وەختەکەی زۆر جوانە کچینااا😂😔🤌🏻
جا ئەمجارە ناڵێم ببوورن بۆ درەنگ دانانی پارت
ئەکتیڤی پارتەکەی پێشترم هیچ بەدڵ نەبوو
سۆری نۆت سۆری👽💋

Continue Reading

You'll Also Like

22.2M 684K 29
"Ethan." Aiden pauses. "I want you." He softly bites my ear. "I want to kiss you more than you will ever know." Trying to avoid the daily beatings of...
15M 459K 32
"We can't do this." I whisper as our lips re-connect, a tingling fire surging through my body as his hands ravage unexplored lands; my innocence di...
25.7K 1.6K 21
((خۆشەویستی تایکووک)) وەنشۆتێک تایبەت بە تایکووک.. #taekook Hope you enjoy<3