نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێ...

By h_4nsk

5.9K 752 245

تەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من... More

part 2
part 3
part 4
part 5
part 6
part 7
part 8
part 9
part 10
part 11
part 12
part 13
part 14
part 15
part 16
part 17
part 18
part 19
THE END

part 1

1K 68 34
By h_4nsk


خ.کیم: ئازارم زۆرە هاھــ خێرا وەرەوە
ژنە دوگیانەکەی کە بەزۆر خۆی گەیاندۆتە مۆبایلەکەی لەسەر کەوانتەرەکە بوو بە ئازارێکی زۆرەوە وشەکانی دەر ئەبڕی بۆ هاوسەرەکەی

ب.کیم: هەر ئێستا یەمەوە تەنها بەرگە بگرە
بە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە کە گوێی لە هاوارە بە ئازارەکانی هاوسەرەکەی بوو

____
__
____

ب.:کیم: گیانەکەم
بەهاوارەوە بانگی هاوسەرەکەی ئەکرد کە لە دەرگاکەوە هاتە ژورەوە بەڵام لەوانەیە درەنگ کەوتبێت چونکە خ.کیم لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو بەبێ هیچ جوڵەیەک هەردوو دەستی لەسەر سکی دانابوو

ب.کیم: نەخێر .. ئێستا نا تکایە
خێرا هاوسەرەکەی لەباوەش کرد و بە خێرای ڕۆشت بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی و سەرکەوت و بەرەو نەخۆشخانە بەڕێکەوت

ب.کیم: کەسی لێیە نەخۆشێکم پێیە
گەیشتبووە نەخۆشخانەکە و لەبەردەمەکەی هاوایی ئەکرد کاتێک خەریکی داگرتنی خاتوو کیم بوو

چەند کەسێک بە جێگایەکی جوڵاوەوە هاتن و ب.کیم بە وریایی خاتوو کیمی لەسەرێگاکە دانا و بەڕێکەوتن بۆ ژوری فریاکەوتن و بەڕێز کیمیش چویە ژورەوە

دکتۆر: چیبووە
دوو پەنجەی لەسەر مەچەکی خاتوو کیم دانابوو تا بزانێت لە ژیانە

ب.کیم: تەنها ئەیوت سکم ئێشێت و دواتر بورایەوە

دکتۆر: مانگی چەنەمی دوگیانیەتی
سەرنجی کەوتە سەر خوارەوەی عەزیەکەی خاتوو کیم کە تەڕ بوو بوو

ب.کیم: مانگی حەوتەمی

دکتۆرەکە جلی بەشی خوارەوەی خاتوو کیمی داکەند و سەرنجی دا کە گیانی کراوەتەوە
دکتۆر: خێرا کۆڵۆنیا بێنن و هۆشی بێننەوە کاتی منداڵبونیەتی دەرزی ئازار پێدەریشی لێبەن

پەرستارەکان بەخێرایی ئەوەی کە دکتۆرەکە پێی ئەوتن جێبەجێیان ئەکرد
ب.کیم: بەڵام دکتۆر ئەو تەنها حەوت مانگە

دکتۆر: تکایە بەڕێز دورکەوەرەوە و کارەکەمان زەحمەتتر مەکە
دەستکێشەکانی لەدەست ئەکرد و ب.کیمیش بە بێ هیوایی دوور کەوتەوە کە لەوانەیە ئێستا هاوسەرەکەشی و منداڵە لەدایک نەبوەکەشی لەدەست بدات

پەرستار: هۆشی هاتەوە

دکتۆر: خێرا دەرزی ئازاد پێدەرەکەی پێبدەن
پەرستارەکە دەرزیەکی هەڵگرت و کردیە کانۆلاکەی دەستی خاتوو کیم

خ.کیم: ئاااااااا ... ئەەەەەممررررممممم ... ئااااااااھ
هەر لەگەڵ هۆش هاتنەوەی و هەست کردن بە ئازارە زۆرەکەی نیو سکی دەستی کرد بە هاوارکرد ب.کیمیش خێرا ڕۆشت بۆ لای هاوسەرەکەیی و دەستی گرت

دکتۆر: زیاتر پاڵبنێ
خ.کیم تەنها هاواری ئەکرد و پەرستارێکیش خەریکی مەساج کردن بوو بۆ سکی خ.کیم

ب.کیم: دەی تۆ ئەتوانیت
بە هیواوە سەیری خ.کیمی ئەکرد

خ.کیم: ناتواااااانممم ئاااااااا
بەگریانەوە بەڵام دەنگی گریانی مداڵێک هات

دکتۆر: پیرۆزە بوون بە خاوەنی کوڕێک
کردییە ناو پەڕۆیەکەوە خ.کیم و ب.کیم بە دڵ خۆشی ئەیانڕوانییە یەکەم منداڵیان و پەرستارەکە منداڵەکەی خستە باوەشی خ.کیم

خ.کیم: کوڕەکەم بەهێز دیارە
بە خەندەوە

ب.کیم: بێگومان ئەبێت بەهێز بێت دایکی بە نزیکەی شەش ئەوەندەی دوگیانێکی ئاسایی خواردنی ئەخوارد
بە گاڵتەوە

خ.کیم: کوڕەکەم گوێ بۆ باوکت مەگرە باشە
بە کیوتی وتی

ب.کیم: ناوی بنێین چی

خ.کیم: کیم تایهۆنگ ... ئەوە خۆشترین ناوە

ب.کیم: منیش هاوڕام

____

لە هەمان کاتدا لە شوێنێکی تر

کەسێک بە هەناسە بڕکێوە خەریکە بەرەو ژوری شاهانە ڕائەکات
: چی بووە ڕاوێژکار وا شپرزیت
پیاوێکی کەشخەی باڵا بەرز بەنەرمی ئاوڕی دایەوە

ڕاوێژکار خۆی چەماندەوە و بەڕێزەوە ڕاوەستا
ڕاوێژکار: گەورەم جادوگەرەکان وتیان نەوەی هەڵبژێردراو لە دایک بووە ... بەڵام

کەسەکە زەردەخەنەیەکی کرد
کەسەکە: بەڵام

ڕاوێژکار: ئەو لە ڕەچەڵەکی مرۆڤە وە کوڕە شوێنەکەشی نەزاندراوە
بە ترسەوە وتی

کەسەکە: ئەمە خراپە ... چۆن کوڕێک ... بەڵام هەرچۆنێک‌ بێت باپیرە هارلۆک باشتر ئەزانێت
بە نیگەرانی وتی ڕووی وەرگێڕایە منداڵەکەی کە بە بێتاوانی یاری بە شتومەکەکانی ئەکرد

: داهاتویەکی خراپ چاوەڕێتە
دەستی خستە سەر پشتی و منداڵەکەش بە خەمباری سەیری کرد

____
__
____

18 ساڵ دواتر

____
__
____

تایهۆنگ: دایکە من حازرم
لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو

هۆنسو: منیش
خوشکە شانزە ساڵانەکەی تایهۆنگ هات و لە پاڵی دانیشت

هیچسو: بەهەمان شێوە
خوشکە دوانەکەی هۆنسو هات و لەپاڵیان دانیشت

خ.کیم: ئێمەش ئامادەین
لەگەڵ بەڕێز کیم هاتن

ب.کیم: کەواتە بڕۆین بۆ کوێ
دەستی خستە ناوقەدی

هیچسو: لەبەر ئەوەی ڕۆژی لەدایک بوونی تایهۆنگە .. ئەبێت ئەو بڕیار بدات
چاوێکی لە تایهۆنگ داگرت

ب.کیم: بچین بۆ‌ کوێ بەڕێز تایهۆنگ

تایهۆنگ: ئممممم‍ هۆڵی یاری داخراو
چەقەنەیەکی لێدا

خ.کیم: باشە

هۆنسو: تۆ باشترینیت
بە هەردوو دەستی ڵایکی بۆ تایهۆنگ کرد

____
__
____

تایهۆنگ: یا یارێکان زۆر خۆشن
دۆندرمەیەکی لەدەست بوو هەموویان لەسەر مێزێک دانیشتبوون

هۆنسو: یاری زۆر ماوە تاقی بکەمەوە
بە پەرۆشیەوە سەیری دەور و بەری ئەکرد

ب.کیم: نەخێر ... ئێستاش کاتی کۆتا یاریە
هەر یەکەو پارەی پێویستی خستە بەردەستی

هیچسو: دە نا باوکە
بە گریانی گاڵتەوە

خ.کیم: نا گیانەکەم جارێکی تر هێینەوە
تایهۆنگ دۆندرمەکەی تەواو کرد و پارەکەی برد و ڕۆشت

تایهۆنگ: "یا حەزم لە یاری VR ە وەک کۆتا یاری"
چوو لە ناو سیدیەکان ئەگەڕا بۆ دۆزینەوەی ئەوەی بەدڵیەتی

هەموو سیدیەکان زۆر سەرنج ڕاکێش بوون و ڕیکلامی زۆری لەسەر بوو جگە لە دانەیەک‌ کە تەنها باکگراوەندەکەی ڕەش بوو لەسەری نوسرابوو "نەوەی هەڵبژێردراو" تایهۆنگیش ئەوەی هەڵبژارد پارەکەی داو سیدیەکەی خستە ناو کەیسەکە و چاویاکەکەی لە چاو کرد

تەنها ئەوەی دیاربوو تاریکی بوو وە کەمێک ڕوناکی وەک ئەوەی لە دەرگایەکەوە بێتە ژورەوە دەرکەوت

تایهۆنگ بەرەو ڕوی ڕۆشت بەڵام لە وەستا کە بینی کەسێک لە دەرگاکە هاتە ژورەوە کە باڵای لە تایهۆنگ بەرز تر بوو لە بەرامبەری وەستا و کەمێک ڕوخساری ڕون بۆوە و چاوەکانیی زۆر ترسناک دیار بوون

تایهۆنگ ویستی بجوڵێت بەڵام نەیئەتوانی کەسەکە سەری نزم کردەوە و سەری بردە ژێر ملی تایهۆنگ و گازی لێگرت

ئازارێکی زۆری پێگەیشت وەک ئەوەی ڕاستی بێت
تایهۆنگ: لــ لێم دورکەوە
بەهۆی ئازارەوە نەی ئەتوانی بە جوانی قسە بکات کە ئازارێکی کوشندە هەموو لەشی گرتبۆوە

کەسەکە دورکەوتەوە و لەبەرچاوی نەما هەر لەگەڵ دیارنەما بەرە بەرە ئازارەکەی کەم بۆوە خێرا چاویلکەکەی لابرد ڕۆشت تا سەیری سیدیەکە بکات

بەڵام هیچ شتێکی لێ نەمابوو جگە لە کەمێک دوکەڵ تایهۆنگ دەستی دا لە ملی و دوری خستەوە شتێکی پێوەبوو ئەویش خوێن بوو

خێرا ڕایکردە دەست شۆرەکە و خوێنەکەی شۆرد کە شوێنەکەی‌ دوو ددان بوو لە دوری یەکتری پێستەکەی کون کردبوو بۆ ناوەوە
تایهۆنگ: ئەمە چ نەفرەتیەکە
بە توڕەیی

خوێنەکەی وەستاندەوە و چویە لای خێزانەکەی

خ.کیم: ئەوە چییە کوڕم
دەستی لە ملی دا

تایهۆنگ: هیچ شتێکی وا نییە
دەستی لەسەری دانا

ب.کیم: با ئێستاش بڕۆین نان بخۆین
دەستی بەرزکردەوە بۆ حەساندنەوەی پشتی

هۆنسو: با بڕۆین ژەمێکی خۆش بخۆین
هەموویان ڕۆشتن

____

لە هەمان کاتدا لە شوێنێکی تر

بەردێک کە لە شێوەدا وەک مرۆڤ وابوو هەڵکەوتەکەی دەست و قاچ و سەری کەمێک لەلای سەریەوە درزی برد و وەک ئەوە وابوو بشکێت

____



بـــەردەوامـــە

Continue Reading

You'll Also Like

15.7M 752K 104
Sequel to Player Next Door. Millie Ripley is in too deep. Her relationship with the Dawson brothers is creating waves, a mystery blackmailer is out...
2.2M 71.9K 44
Jennie Kim is a star surgeon at Deojun General Hospital. She is one of the best surgeon in Seoul despite being a coldhearted bitch. Jennie always str...
4M 55.4K 30
Have you been ever imagined having two lives? Be two people at the same time? I bet you have. But between thinking about it and actually living it, t...
4.3M 121K 52
"The whole idea was a mess, in fact it was stupid. To get married with someone who's practically a stranger to me was already an absurd concept. But...