◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ

By t4eko0k_vk

10.1K 1.9K 2.9K

ســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪا... More

•••
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.III
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.V
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIXᴱᴺᴰ

𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII

328 63 57
By t4eko0k_vk

♡⁩تێیڪووڪ♡⁩

بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش جێژبەخش..!!
~•~
.
.
.

.
.
.
«بەڵام تۆ دەزانی کە کەم کەشتیوان توانیویانە لەوێ دەربچن ئەمانیش بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن ئەگەرنا ئەوەی چووبێتە ئەوی نەگاراوەتەوە بە زیندووی کەواتە چۆن هەمووان دەخەیتە ئەم مەترسیەوە»کووک وتی

«مەترسی من هیچ شتێکی مەترسیدار نابینم ئێمە هەرگیز نەترساوین بۆیە تکایە ئارامبەوە وە من بڕیاری خۆم دەمێکە داوە و هاوڕێکانیشم لەگەڵمن.»
تای وتی بە براوە بەخۆ بوونەوە

«تۆ...تۆ باوەڕپێنەکراوی»
کووک وتی بە شۆکەوە وە درێژەی بە قسەکانیدا

«...هەی کاپتنی گەمژە واباشترە ئێستا واز لە لووتبەرزیەکەت بهێنی من گاڵتەجاری تۆ نیم بەڕاستی ئەمە شتێکی مەترسیدارە»
کووک بە هاوار وبۆڵەوە بەرەو تای ڕۆشت و قسەکانی ئاراستەی دەکرد..بەڵام سەبارەت بە کاپتنەکە تەنانەت هیچ گرنگیێکی بە قسەکانی نەدەدا وەک ئەوەی تەنانەت کووک لەوێش نەبێت..!

«ئای خوایەە بچکۆلی زۆر بڵێ تکایە تەنها بێدەنگ بە ئەگەر دەترسی ئەوە تەنها برۆ ژووری خەوتنەکە وە ئەگەر بێدەنگ نەبی ئەوە خۆم دەتبەم بۆ ئەوێ وە دەرگاکەشت لەسەر قوفڵ دەدەم تێگەیشتی؟؟»
تای وتی کاتێ پەنجەی لەسەر لێوی کووک دانا و قسەکانی بۆ دەکرد!!

«تۆ هەرەشەم لێ دەکەیی»کووک بە گرژی وتی کاتێ پەنجەی تێی لەسەر لێوەکانی لابرد!!

«امم هەڕەشە نا تەنها ئاگاداریەکی بچووک»
تای وتی کاتێ لە کۆتای قسەکانیدا چاوێکی لە کووک داگرت!!

«چۆن دەتوانی وا بێچاوڕوو بی؟؟»
کووک وتی بە شۆکەوە

«بەسەەە ئەم شەڕە بێ مانایە بوەستێنن منداڵینەەە ئەگەر نا گوێی هەردووکتان لێ ئەکەمەوە تێگەیشتن»
جین وتی بە هاوارەوە!!

«ئەم هاتوو هاوارە چیە»نام وتی کاتێ بە سەروقژە ناڕێکەکەی هاتە دەرەوە..دیار بوو کە هێشتا خەواڵووە..لەم نێوەندە تای نەیتوانی پێکەنینەکەی ڕابگرێت بە شێوەی نام بۆیە بە هەموو هێزیەوە دەستی کرد بە پێکەنین!!

«ئەوە بە کێ پێئەکەنی بێرێز»
نام وتی بە گرژی

«ههه هیۆننگ کێ وتی بەتۆ پێئەکەنم نچ نچ»
تای وتی..کاتێ فرمێسکی چاوەکانی ئەسڕی!!

«ئەی خۆ بە باپیرم پێ ناکەنی»
نام وتی بە مۆنی!!

«واز لەو گێژە بێنە ئازیزم باش خەوتی؟؟»
جین پرسی بە خەمخۆری کاتێ قژی نامی ڕێکدەخست...ئەم دیمەنە بۆ کوڕەکانی تر ئاشنا بوو بەڵام بۆ کووک نا..بۆیە بە چاوی دڵەوە سەیری ئەوانی دەکرد وە بەڕاستی ئەوانی زۆر بەلاوە کیوت بوو!

«لە ڕاستیدا نەخێر بەڵام بەهۆی ئەم دەنگە دەنگەوە هەڵسام»نام وتی.

«هیچ نەبوو تەنها ئەم دوو منداڵە سەر بە کێشانە ڕێک نەدەکەوت..مەبەستم کووک و تایە»جین وتی!!

«هیۆنگگ چیمان کردوە هاا»تای وتی بە نووزە

«چی چیتان کردووە دەنگتان تا حەوت تەبەقەی ئاسمان ئەڕۆیشت»یۆنگی وتی

«لەبەرچی؟؟»نام پرسی

«سەبارەت بە تێپەڕبوون بەناو دەروازەی مردن..»
هۆپی وتی!!

«هاھ کەواتە تای بۆی باسکردوون»
نام وتی

«کەواتە تۆش دەتزانی دەربارەی ئەمە نامجوون هیۆنگ...کەواتە بۆچی ڕێگری لێناکەیت دەبێ تۆش بزانی کە چەند مەترسیدار وە کارێکی گ...»
کووک بە گرژی وتی بەڵام قسەکانی بڕدرا لە لایەن هیۆنگەکەی.

«من دەزانم جۆنگکووک بەڵام ئێمە زۆر دەمێکە بریاری خۆمان داوە وە پێویستە بە هەر شێوەیەک بێت ئەم دەروازەیە تێ ببپەڕێنین چوونکە هیچ ڕێگایەکی تر بوونی نیە دەزانم لەوانەیە هەمووتان بپرسن بۆچی بەوێدا دەرۆین یان بۆ پێویستە تەنانەت بۆ ئەوێ بچین بەڵام بە پێی کات بۆ هەمووتان ڕوون دەبێتەوە»
نام وتی بە هێمنی وەبەرەو کووک ڕۆشت و دەستەکانی لەسەر شانی دانا

«دەزانم تۆ شڵەژاوی وە خەمی هەموومانتە بەڵام بەڵێن بێت بە هەرشێوەیەک بێت ئێمە تۆ بپارێزین وە سەلامەت بیت چونکە ڕووبەرووی ئەم شتانە نەبوویتەوە بەڵام بەهۆی ئێمە وا تێیدا تێدەپەری بمانبوورە شازادە»نام درێژەی بە قسەکانی دا بەهەمان شێوە..کووک هەستی پێکرد ئەو هەستی بە ڕاستگۆی کرد لە چاوانی هیۆنگەکەی بۆیە هیچی نەوت وەک ئەوە نەبوو کە نەیەوێت بەڵام نەیدەزانی لە کوێوە دەست پێ بکە پرسیارەکان خەریکی خواردنی مێشکی
بوون..لە خۆی دەپرسی تەنانەت بۆچی دەبوایە لێرە بێت...یان بۆ دەبێت ڕووبەری ئەم شتانە بێت چی دەربارەی ئەوەی ئەمانجی ئەم چەتانە چیە..دەبێ شتێکی گرینک بێ دەنا چۆن ڕووبەری سەرکێشیەکی وا مەزن دەبنەوە!!

..جۆنگکووک
..کووک
..کووکی
لە خەیاڵەکانی هەتا دەرەوەو ڕاچەڵەکی و سەیری جین هیۆنگی کرد کە بە خەمخۆری سەیری دەکات لە تەنیشت نامەوە وە نام دەستی لەسەر شانی لابردووە ئەمانە کەی ڕوویدا؟لەخیۆ پرسی بێگوومان ئەو ئاگادار نەبوو بەهۆی بیرکردنەوە و خەیاڵ ڕۆشتنی!

«کووک ئەزیزم تۆ باشی چەند خوولەکێکە بانگت دەکەم بەڵام وەڵامت نیە و خەیاڵت لێرە نیە»
جین پرسی کاتێ دەستەکانی گرت

«من باشم هیۆنگ وەک خۆت وتت تەنها کەمێک بیرم ڕۆشت..هەروەها نام هیۆنگ پێوست بە داوای لێبووردن ناکات من دەزانم ئەو شتانە بێ هۆکار نین تەنها هیوادارم هۆکاری پشت ئەم کارانە شتێکی گرینگ بێت نەک بێ مانا»کووک وتی کاتێ دەستی جینی گرتەوە وە دواتر سەیری نامی کرد و قسەکانی ئاراستەی کرد!

«دڵنیابە کە شتێکی گرینگە،سپاس بۆ تێگەیشتنت بچکۆل»نام بە زەردەخەنەی دڵنیاییەوە وتی!

«باشە کەواتە هیۆنگ هیوادارم هەموومان سەلامەت بین»کووکیش وتی بەهەمان شێوەی نام،،،لێرەدا کەسێک هەستی بە غیرە کرد لەخۆی پرسی بۆچی کوڕڵ بچووکە دەبێ بەمشێوەیەیە زەردەخەنە بۆ هیۆنگەکەی بکات ؟؟

«کەواتە هیوادارم کۆتای بەم گفتووگەیە سۆزداریانە بێنن،هیۆنگ هەر بەخەبەر هاتووی بۆچی نایەی یارمەتیم بدەیت خۆی زۆرمان نەماوە بگەین؟»تای بە بەتاڵی وتی..کوڕە چاو ڕەشەکە سوێندی دەخوارد کە ئەم کاپتنە شێتە چۆن دەتوانی لە چرکەیەکدا مێزاجی خۆی بگۆڕێت؟؟

«باشە..باشە کوڕە واهاتم با بچم قیبلەنماکەم بێنم لە ژوورەکەم»نام وتی وە دوای قسەکانی بەرەو ژوورەکەی بەڕێکەوت!!

«کووک دەتەوێت بچینە پێشەوەی کەشتیەکە تا دەریاکە ببینین بە جوانی»جیمین وتی

«باشە کەواتە با بڕۆین»
کووک وتی بە زەردەخەنە کەروێشکیەکەی

وە پاشان ئەو جیمین بەرەو پێشەوەی کەشتیەکە ڕۆشتن و گفتۆگۆی شیرینیان دەگۆڕیەوەو جار جارەش لە جوانی و ڕەنگە شینە کاڵەکەی دەریادا نقوم دەبوون
بێگوومان ئەمانە هەمووی بێبەش نەبوون لە چاوی کاپتنەکە کاتێ بە چاوە پڵنگە تیژەکانی سەیری دەکردن!!

دوای نزیکەی کاتژمێر و نیوێک:-

لەم ماوەیەدا کووڕەکان هەموویان سەرقاڵ بوون بە کارەکانیانیەوە،،تای وەک هەمیشە خەریکی لێخوڕینی کەشتیەکەی بوو...وە نامیش لە لای وەستابوو و ئاموژگاری دەکرد کە چی بکات و چی نەکات کاتێ گەیشتنە ئەوێ وە چۆن جڵەوی کەشتیەکە لە دەست نەدات چونکە بەڕاستی ئەو شتەی ئێستا ئەوان دەیکەن سەرکێشی کردنە بە ڕووحیان بەڵام تای وەک هەمیشە تەنانەت هەر گوێشی بۆ نەدەگرت و بەکورتی وەڵامی دەدایەوە!!!لەم نێوەندەدا نام خەریک بوو شێت دەبوو لە دەست بێ بایەخی ئەم کاپتنە گێژە!!

نام ویستی دووبارە تای ئاگادار بکاتەوە کە قسەکانی گاڵتە نین بەڵام وەستا کاتێ گوێی لە قسەکەی هۆپی بوو کە لە شوێنەکەی هاواری کرد و وتی:
«هاوڕێیان پێم وایە ئێمە گەیشتین!!»

دوایی قسەکانی هۆپی هەموویان سەرنجیان خستە سەر ئەم لێوارە شاخانەی کە بە تەمی ڕەش داپۆشراون ..بەڕاستی شێوەیەکی ترسناکیان هەبوو..بەڵام بە داخەوە کەشتیەکە هێواش هێواش لێیان نزیک دەبوویەوە!!


«وەها زۆر ترسناک دیارە بەڕاستی»

جیمین وتی بە ترسەوە..کاتێ بە تێپەڕبوونیان دەیان توانی پاشماوەی کەشتیەکانی تر ببینین کە تیاچوون پێش ئەوەی دەربچن!!

«نچ نچ جیمینشیی ترسنۆک»تای وتی..بە گاڵتەوە

شازادە بچووکەکە سەرنجی لەسەر بچووکترین شت بوو بەتەواوی لەگەڵ تێڕامان و سەرنج دانی شتەکان دا قووڵ ببوویەوە!! بەڵام لە ناکاو گوێی لە دەست پێکردنی دەنگێکی نامۆ بوو..دەنگێکی فرێودەر کەوای دەکرد دڵی شێتانە لێ بدات لە ترساندا چونکە ئەمە دەنگێکی ئاسایی نەبوو دەیتوانی هەست بە جووڵەی شەپۆلەکانی ئاو بکات لەگەڵیدا!!

«ئ_ئەم ددەنگە چیە هاوڕێیاانن؟؟»
کووک وتی بە شڵەژاویەوە....
.
.
.
.
.
.
.

|||||||

Cut

بەردەوامــ دەبێتــ:

1087 word's

|||||||

~•~
لە جێگایەکی خۆش بڕیم😔😂؟؟
ئۆجە چۆنن خۆڕینە بەخوای حەقی خۆتانە لێم دەن دوایی سەدەیەک پاڕتم دانا🥲💔 ڕای خۆتان دەربارەی ئەم پارتە بڵێن وە لە هەڵەی ڕێنووسیم خۆشبن ئەگەر هەبوو مواحح لۆڤتان دەکەم🦋🫂!

Continue Reading

You'll Also Like

309K 318 13
စာရေးရမှာ ပျင်းနေသေးလို့ ရေမယ်ဆိုရင် ဘယ်လိုလေးတွေရေးပေးရမလဲ ပြောပြခဲ့နော်
1M 48K 100
Taekook Dark One Shrot⚠️ 18Plus 21Plus Wraning Rating မဖတ္ခ်င္ေက်ာ္သြား❗️ Taekook Dark One Shrot⚠️ 18Plus 21Plus Wraning Rating မဖတ်ချင်ကျော်သွား❗️
14.7K 2K 30
لە کاتێکدا ڤایرۆسێک بڵاو دەبێتەوە ئایا کۆمەڵێک هاوڕێ دەتوانن تاکوو کۆتایی یەکتر بپارێزن و لای یەک بمینێن؟ Main:#taekook #yoonmin #namjin Starts:20/5...
5.8M 300K 116
Starring Kim Taehyung And Jeon Jungkook This is original by @ARTSEOULVK in twitter i just write it for the people dont have twitter and want to re...