◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ

Galing kay t4eko0k_vk

10.2K 1.9K 2.9K

ســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪا... Higit pa

•••
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.I
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.II
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.V
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XX
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXV
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVI
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVIII
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXIXᴱᴺᴰ

𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.III

303 65 178
Galing kay t4eko0k_vk

♡⁩تێیڪووڪ♡⁩
~•~
مووزیکەکەی سەرەوە پێبکەن بۆ ئەوەی زیاتر جێژ ببین لەچیڕۆکەکە🖤،،هەروەها کۆمێنت لەنێوان دێڕەکاندا جێ بهێڵن وەک پشتگیریەک🧸🎀!!
~•~
.
.
.
.
.
.
.
.

تایهیۆنگ هێشتا چەقۆیەکەیی لەسەر ملی کووک لا نەدابوو تا هیچ نەکات و لەگەڵ جیمین خەریک بوون لەسەر پارچە دارەکەی نێوان کەشتیەکان بپەرنەوە تا کووک بگوازنەوە بۆ سەر کەشتیەکەی خۆیان

«تای ئەوکاتەی کە گەیشتینە سەر کەشتیەکەی خۆمان چەقۆکە لەسەر ملی لابدە ئەو شازادەیە نابێ هیچی لێبێت»جیمین وتی

«هەهـ گەر ئەوەندە لەوە ئەترسن کە شتێکم لێبێت بۆچی لەگەڵ خۆتان ئەمبەن نەفرەتینە»کووک وتی بەساردی

«هیچ شتێک بێ هۆکار نیە ئەی وانیە شازادە»
تای وتی بە گەڵتەجاری!

«گەمژە!!»
کووک لەژێر لێوەکانیەوە وتی بەڵام بەس بوو تا تای گوێی لێبێت چونکە زۆر لێی نزیک بوو بەڵام هەموو کاردانەوەی ئەو تەنها زەدەخەنەیەک بوو بۆ هاروهاجی شازادە بچووکەکە!

«واز لەو شەرە بێ مانایە بێنن،،،،تای پێم بڵێ ئەو بۆ کام ژوور دەبەین»جیمین سەرەتا بە هاوارەوە وتی دواتر پرسیاری ئاڕاستەی تای کرد!!

«ژوور؟؟؟...مم بڕیارم داوە بیبەینە کۆگاکە»تای وتی

«چییی...گەمژە بۆچی ئەوێ»جیمین بە بۆڵەوە وتی

«من بریاری خۆمم داوە...هەروەها تەنها بۆ ماوەیەک با لەوێ بێت هەم یۆنتانیش لەوێیە با کەمێک یاری بکەن پێکەوە»تای وتی !!

«ئێوە باسی چیدەکەن ئاخر..یۆنتان کێیە؟؟»
کووک وتی بە پرسیارەوە

«کەمێکی تر ئەزانیت شازادەی بچووک»تای وتی

«گەمژەی هیچ بەمشێوەیە بانگم مەکە »
کووک وتی بە هاوارەوە

«باشە... شازادەی بچووک»تای وتی

کووک زانی قسەکردن لەگەڵ ئەم کاپتنە گێژە قەلەڕەقە ئەستەمە بۆیە تەنها بە ساردیەکی تەواو بێ هەستیەوە بێدەنگ بوو!!

دوای چەند چرکەیەک گەیشتە بەردەم دەرگای کۆگاکە کە وەک کەشتیەکە لە دار دروست کرابوو وە قفڵ درابوو..٠جیمین دوای کردنەوەی قفڵەکە دەرگاکەی کردوە تا تایکووک بچنە ژوورەوە...تای بە هێواشی لە دەرگاکە نزیک بوویەوە وە چەقۆکەی لە سەرملی کووک لاداو بێ لە دەستانی هیچ چرکەیەک پاڵێکی بە کووک نا کەوای کرد کووک بە عەرزەکەدا بکەوێت،!!

«ئاخخ پشتم »کووک وتی بە ئازارەوە

«گەمژە بۆچی بەمشێوەیە پاڵتنا»جیمین وتی

«ناچار بووم لەوانەیە لە هەر چرکەیەک با رای کردبا..بەهەرحاڵ ببورە شازادەی بچووک..ئەمە سەگەکەمە یۆنتان بۆخۆت لەگەڵ ئەودا یاری بکەن تا ئێمە کارەکانمان ئەکەین ڕات چیە »تای وتی

«چیی!!سەگ کوا لە کوێ»کووک سەیری دەورووبەری کرد سەگێکی توکنی ڕەنگ قاوەیی بینی!!

«هەرگیز بیریشی لێنەکەیتەوە لەگەڵ ئەم شتە توکنە جێمبێڵن سەیرکە چۆن سەیرم ئەکات»کووک وتی بە داماوی!!

«ئێمە ڕۆیشتین...کووڕەکەم چاوت لەسەری بێت»
تای سەرەتا بە بێ باکی وتی دوواتر سەیری یۆنتانی کرد و بە ئاگاداریەوە وتی....وە یۆنی بچووکیش لە وەڵامدا چەند جارێک بە کیوتی حەپی!!

«ئافەرین ئەمە کوڕەکەمە..دەی بایبای»
تای بە شانازییەوە وتی لە دووای قسەکانی ڕاستەخۆ ڕۆشتە دەرەوە و دەرگاکەی قفڵدا!!!!

کووک لە جێگای خۆی هەڵسا و بەرەوە دەرگاکە ڕۆشت و لێی ئەدا!!

«بە دەستەکانی خۆم لە ناوت ئەبەم کاپتنی گەمژااا هەی بێ ڕەوشت با لێرە دەربچم یەکەم کەس خۆت و ئەم هاوڕێیە قەزەمەت سزا ئەدەم..ئاااهـ»هەموو قسەکانی بە هاوار و تووڕەیەوە وتی دواتر پشتی بە دەرگاکە ناو دانیشت!!

دووایی ماوەیەک سەری هەڵبری بینی سەگە بچووکە بە کیوتی سەیری ئەکات!!

«سەگە ئاقڵەکە لێم نزیک مەبەوە باش»
کووک وتی بە کیوتی !!

بەڵام بێسوود بوو چونکە دوای تەواو کردنی قسەکەی یۆنی بچووک خۆی خستە سەر ڕوخساری کووک و بەزمانی ئەیلێسایەوە!!

«هههه بوەستە ههه تکایە ختوکەم ئەدەی ههه»
کووک وتی لە کاتێکدا بە دەنگە ئەفسووناویەکەی پێئەکەنی!!

دوای ماوەیەک یۆنی بچووک وەستا و بە ئاقڵی دانیشت کووکیش هەڵسایەوە و دەستی بە پشتی یۆنی دا ئەهێنا!!

«وابیرم نەئەکردەوە کە سەگێکی وا کیوت بی...بەراستی ئەم کاپتنە گەمژەیە شایەنی تۆ نیە»
بە کیوتی وتی!!

«باشە یۆنتانی بچووک پێتچۆنە پێکەوە هەوڵبدەین ئەم دەرگایە بکەینەوە؟؟»کووک وتی بە هەمان شێوە!!

لە لایەکی تر:

دووای ئەوەی. کە جیمین و تای کێشەی کووکیان چارە کرد بەرەو لای هیۆنگەکانیان بەڕێکەوتن تا یارمەتیان بدەن بۆ گواستەوەی شتە گرانبەهاکان!!

«هیۆنگ هەموو شتێک باشە»تای لە نامجوونی پرسی

«بێگوومان..وە بەراستی ئەڵماس و شتی زۆر گرانبەهای تێدایە دەی وەرن تۆو جیمینیش یارمەتیمان بدەن لە گواستنەوەیان»نام وتی

«باشە واهاتین»ڤیمین پێکەوە وتیان

ئیتر بەرە بەرە کوڕەکان هەموو شتەکانیشان گواستەوە بۆ سەر کەشتیەکەی خۆیان!!

«باشە هاورێیان ئێمە تەواو بووین بەڵام چی دەربارەیی ئەمانە»هۆپی پرسیی کاتێ پەنجەی بۆ پاسەوانەکانی جۆنگ کووک برد!!

«لێرە جێیان دێڵین...دڵنیام شاژن ناتوانێ بوەستیت بۆ درەنگ گەرانەوەی کەشتی تاکە کووڕەکەیی بۆیە پاسەوانی تر ئەنێرێت بە دووایاندا»تای وتی

«ڕاستە دەی با بڕۆین هاوڕێیان»شووگا وتی

دووای ئەم گفتوگۆیانە کووڕەکان هەموویان چوونە سەر کەشتیەکەی خۆیان و دەستیان کردەوە بە کارەکانی خۆیان....وە بەرە بەرە کەشتیەکەیان لە کەشتی شازادەکە دوور ئەکەوتەوە!!

نام بە هێواشی لە تای نزیک بوویەوە کە خەریکی سووکانی کەشتیەکە بوو!!

«پێتوایە پلانی داهاتوومان چیە تایهۆنگ؟؟»
نام وتی بە پرسیارەوە

«لە راستیدا هیۆنگ پێم باشە کە شەو من و تۆ بەتەنها لەم بارەوەیەوە گفتوگۆ بکەین»

«باشە کەواتە»نام وتی

لەلایی کووک:

کووک بە کۆگاکەدا هاتوچۆی دەکرد تا شتێکی بدۆزێتەوە بۆ کردنەوەی دەرگاکە دوای گەڕانێکی زۆر تەلێکی بچووکی دۆزیەوە وە چووە لای دەرگاکە هەوڵی کردنەوەی قفڵی دەرگاکەی ئەدا بە تەلەکە!!...دوای هەوڵدانێکی زۆر توانی دەرگاکە بکاتەوە !!

«یەس لە کۆتایدااا»کووک بە دڵ خۆشیەوە وتی

«دەی یۆنی بچووک با پێکەوە بڕۆینە دەرەوە»
کووک دوای تەواو کردنی قسەکانی چووە دەرەوەی کەشتیەکە

بینی کە خەریکە ڕۆژ ئاوا ئەبێت و تاریکی دەست بەسەر دەریاکە ئەگرێت!!

وە زانیشی کە زۆر دوورکەوتوونەتەوە لە کەشتیەکەیان بۆیە
زۆر بێ هیوا بوو!!

سەرنجی دا کە تای خەریکی لێخووڕینی کەشتیەکەیە بەرەو لای ڕۆیشت بەرۆکی گرت!!

«تۆ چ مرۆڤێکی باشە بۆچی منیشت لەگەڵ پاسەوانەکان جێنەهێشت»کووک بە تووڕەیەوە وتی

«تکایە ئارامبەوە شازادەی بچووک»تای وتی کاتێ دەستە سپی و بچووکەکانی کووکی لەسەر بەرۆکی لابرد!!

«چۆن ئارامبمەوە ها ئێستا دایکم شانشینەکەم خەمی منیانەو چاوەڕێی ئەڵماس و خشڵەکانن»کووک بە هەمان شێوە پێشتر وتی...وای ئەزانی کە ڕوخسارێکی تووڕە و ترسناکی هەیە بەڵام وانەبوو ئەو تەنها شتێکی کیوت بوو بەلای چەتەکانەوە!!

«شازادە ڕووخسارت گرژ مەکە بۆ پێستت خراپە..هەمیشە دەم بە خەندە بە بۆ ئەوەی وەک من جوان بیت»جین وتی

«چی!!»کووک وتی بەسەر لێشێواویە

«دەی تۆ لەگەڵ من وەرە با فێرت کەم چۆن خواردن دروستەکەیی هەم دڵنیام پەشیمان نابیتەوە کە لەگەڵ ئێمە هاتوویت»جین وتی کاتێ دەستی کووکی گرت و بەدوایی خۆیدا ڕایکێشا!!

«بەڕاستی تۆ زۆر جوانی وە پێستیشت زۆر سپیە بەڵام هێندەی من نا ئەزانی نازناوی من قۆزترین کوڕی جیهانە»جین وتی بە پێکەنینەوە لەکاتێکدا خۆی جونگکووک بەرەو چێشتخانە بچووکەکە ئەڕۆشتن!!

«پێموایە کە ئەو جین هیۆنگ پێکەوە دەگونجێت»
جەیهۆپ وتی بە پێکەنینەوە

«بەڕایی منیش..بەڵام پێموایە ئێستا جین هیۆنگ ئەم داماوە شێت ئەکا بە نوکتە بێ تامەکانی»یۆنگی وتی!!

«بەخوا ڕاستەکەی هیۆنگ»تای وتی بە پێکەنینەوە

«بەمشێوەیە باسی هاوسەرەکەم مەکەن گەمژەینە»
نام وتی!!

«ئایشش باشە لەتۆش پیاوی ڕۆمانسی»
یۆنگی وتی بە بێزاری

لە چێشتخانەکە:








|||||||

Cut

بەردەوامــ دەبێتــ:

1039 word's

|||||||

~•~
Hi
چۆنن خانمە کیوتەکان....ئەزانم ماوەیەکی زۆرە پارتم دانەناوە سۆریم کەن کیوتەکان بەجدی هیچ تاقەتم نەبوو وە ئەم ماوەیە بەهۆیی کرانەوەی مەکتەب زۆر کارمان هەبوو... ئەزانم کە پارتەکان ئێستا زۆر وشکن و ناخۆشن زۆر ببوورم هیوادارم بتوانم لە پارتەکانی تر کەمێ چێژبەخشتری بکەم..بەهەرحاڵ هیوادارم بەدڵتان بووبێت و جێژتان لێ بینیبێت🌊🦋!!
~•~

Ipagpatuloy ang Pagbabasa

Magugustuhan mo rin

486K 27.9K 41
"ဒီလူသားဟာနွယ့်ကိုချစ်ဖို့​မွေးဖွားလာတာပါနွယ်" "ဒီလိုဆို ​ဟောဒီကနွယ်ကလည်း ​သော်တာပြည့်ဖြိုးဆိုတဲ့လူသား​လေးဆီမှာအချစ်ခံဖို့​မွေးဖွားလာတာပါရှင့်"
315K 323 13
စာရေးရမှာ ပျင်းနေသေးလို့ ရေမယ်ဆိုရင် ဘယ်လိုလေးတွေရေးပေးရမလဲ ပြောပြခဲ့နော်
15M 459K 32
"We can't do this." I whisper as our lips re-connect, a tingling fire surging through my body as his hands ravage unexplored lands; my innocence di...
14.8K 2K 30
لە کاتێکدا ڤایرۆسێک بڵاو دەبێتەوە ئایا کۆمەڵێک هاوڕێ دەتوانن تاکوو کۆتایی یەکتر بپارێزن و لای یەک بمینێن؟ Main:#taekook #yoonmin #namjin Starts:20/5...