ℙ𝔸ℝ𝕋 ~ ³

291 63 19
                                    

هۆسۆک:بەڕاستی ئێرە هیچ خۆشیەکی لێ نییە
بە بێزاری وتی کە لە شاوەرکردن تەواو ببوو خۆی گۆڕی بوو خەریکی قژ وشک کردنەوەی بوو دوای ئەوە تەواو بوو لەسەر بێدەکە پاڵکەوت

کوک و جینیش تەواو بوون کوک یەکسەر دوای شاوەر کردن چووە سەر بێدەکەی خەوت جین لەسەر بێدەکە دانیشتبوو ویستی پاڵکەوێت
بەڵام بینی هۆسۆک و کوک هیچیان خۆیان دانەپۆشیوە بە کیوتی ئەوان پێکەنی و چوو ئەوانی داپۆشی دواتر خۆشی چووە سەر بێدەکەی خەوت

.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•


تۆ پێویستە ئەمە بکەیت
.من نامەوێ
ناچاری ئەمە بکەیت ئەگەر نەیکەیت ناچاری وەکو کۆیلەیەک لێرە بژیت
.من بچووکم
لام گرنگ نییە پێویستە ئەمە بکەیت کە ئەیڵێم

ئەو دەنگانە لە مێشکی هۆسۆک دەنگی دەدایەوە وە هۆسۆک لە ناو خەو هەر ئەی وت نەخێر تاکو لە خەوەکەی ڕاچەڵەکی و هەستایەوە

هۆسۆک هەناسەی زۆر بە قورسی بۆ ئەدرا دەستی لەسەر دڵی دانا کە چۆن بە خێرایی لێ ئەدا دواتر سەیری جین و کوکی کرد کە خەوتن

لەسەر بێدەکە هەستاوە و بەرەو دەرەوە چوو گەیشتە دەرەوەی بنکەکە ئەوێ چەندین شاخ و چیای لێبوو ئەویش لە دەرەوەی بنکەکە

هۆسۆک تەنانەت گرنگی بە یاساکانیش نەدا چووە دەرەوە لەسەر شاخێک دانیشت بیری لەو خەونە ناخۆشە دەکردەوە لەگەڵیدا فرمێسک لە چاوەکانی ئەهات ڕاستە بۆ ئێمە خەونێکی ئاساییە بەڵام بۆ هۆسۆک زۆر ترسناک بوو

هۆسۆک قاچەکانی لە باوەش کردبوو فرمێسکەکانی لەسەر کوڵمیدا ئەهاتە خوارەوە بەڵام گوێی لە دەنگێکی پیاوانە بوو زانی کەوا لەوانەیە پیاوێکی ئەلفا بێت

سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەی کرد کاپتن مینی بینی

ک.م:هێی منداڵ تۆ لێرە چی دەکەیت؟
ئەمەی وت و لە هۆسۆک نزیک بەوە هۆسۆک کە ئەمەی بینی لەسەر شاخەکەی هەستایەوە ویستی بە ڕێکی بوەستێت بەڵام قاچت خلیسکی گرت کەمێک مابوو بکەوێت

بەڵام کاپتن مین قۆلی گرت و بۆ خۆی کێشی کرد بەم شێوەیە هۆسۆکی ڕزگار کرد دواتر بە چاوێکی سارد و ترسناک سەیری کرد

ک.مین:تۆ چۆن دەتوانی یاساکان بشکێنی ها وا ئەزانی ئێرە ماڵەکەی خۆتە یان چی ئەگەر وتمان ئێوە نوێن مانای ئەوە نییە هەر یاسا بشکێنن ئەوە یەکەم جارت نییە تۆ پێوستت بە سزایە
بە تەواوی لە چاوەکانت دەبینم کە ئەو یاسانەت بەلاوە گرنگ نییە بەڵام ئەمڕۆ سزات نادەم بەڵکو شەو کە کاتی خۆی هات

ســەربــازە ســاردەکــەم ℕ𝔸𝕄𝕁𝕀ℕWo Geschichten leben. Entdecke jetzt