ئاسایە شتەکان هەمیشە وەکو ئەوە ناڕوات
کەدەمانەوێت ئێستایش تەنها ...چـێـژبـبـیـنـە!!
"ئەوە چیە تایهیۆنگ!"یۆنمی بە تێنەگەشتوی پرسیای ڪرد کاتێک سەیری پەڕاوەکانی دەستی
تایهیۆنگی دەکرد."پەڕاو یۆنمی تۆ دەبێت ئەم پەڕاوانە بەداکیت واژوو بکەی ، بەهەر شێوەیەک بێت مەپرسیە بۆ
یان چی یان ها یان ناتواننم هیچ شتێک مەڵێ تەنها
بیکە یۆنمی ئێستا ئەم شەو تۆ دەبێت ئەوەم بۆ بکەی"تایهیۆنگ دەستی یۆنمی گرت و فایلەکەی خستە نێو دەستی بەجدی وتی یۆنمی بەشۆکەوە
لێی ئەڕوانی."تایهیۆنگ ئاگاداری خۆتی چی ئەڵێت!من ناتوانم تکایە من تێکەڵی هی جی مەکە هەرچیەک ئەتەوێ
خۆت بیکەو من تێکەڵ مەکەوە لەگەڵ ئەو ئافرەتە
پیسە"یۆنمی دەستی لەدەستی تایهیۆنگ دەرهێنا و
پشتی تێکرد ڕووخسارە نەرم و هێمنەکەی تایهیۆنگ
سەدا سەد گۆڕا و بەتوندی قۆڵی یۆنمی گرت و بۆ خۆی ڕایکێشا یۆنمی ناڵەیەکی بەئازاری کرد."کە بەتۆم وت دەیکەی واتا دەیکەی گەر خۆم بم توانایە ماوەی چەندین مانگە خۆم لەگەڵ تۆ خەریک
نەدەکرد تێگەشتی!!"تایهیۆنگ بە ڕووخسارێکی سارد
و توڕە وتی یۆنمی شۆک بوو هەستی بە خاو بونەوە ی ، لەشی ئەکرد ئەو ترپانەی بەدڵی یۆنمیدا ئەهاتن."تایهیۆنگ!!"یۆنمی بە چرپەوە ناوی هێنا فرمێسک دانە دانە لەچاوە ڕەشەکانی هاتە خوارەوە.
"دەی ئەڕۆین ، تاکو زوە ئەم گاڵتە جاڕی و بێمانایە تەواو بکەین"تایهیۆنگ قۆڵی یۆنمی گرت و بەدوای
خۆی ڕایکێشا یۆنمی دانە دانە ئەڵماسەکانی لەچاو دە چۆڕا لەخۆی ئەپرسی چۆن پیاوێک دەتوانێ لەما وەی یەک خولەک بگۆڕێت چۆن."چۆنەتوانی بە بێمانا ناوی ئەمانە بهێمنی مەگەر ئەشق نەبوو"یۆنمی بەگریانەوە دەیویست دەستی لەدەستی تایهیۆنگ دەربێنێت بەڵام هێزی ئەو لەچاو
دەستە ماسولکە دارەکانی تایهیۆنگ هیچ بوو.
YOU ARE READING
مّْلَٔمّْلًاِنَەٗي خِ٘ۆّٗشَةؤیِْسّٓتِي||ᴛ•ᕼᐯ🔚
Short Story"بەڵام ئێمە کچێکمان هەیە چۆن باوکێک هێندە دڵڕەق ئەبێت "یۆنمی بەدڵپڕی سەیری هاوڕێی تاقانەکەی کرد و وتی. "ئەو خێزانە لەشەیتان خراپترن" نوسەر:لارا تەواوی مافەڪانی بۆخۆم دەگەڕێتەوە بەزمانی ڪوردی پـاراو نوسراوە ، هیچ شتێکی دووبارەنیەو کتێبێکی جیاوازە لەن...