22

34 8 34
                                    

ڕاستیدا بڕیاڕمان دا بەیەکەوە بچینە ڕێستۆڕانتێک بەڵام نیکی پێداگیری کرد کە ئەو بە مانتۆڕەکەی بێت کە تازە کڕیویەتی..."
وتی

"ئێێ دووای ئەمە؟؟"
سکار وتی

"دووای ئەمە...
لە ڕێگا توشی ڕوداو بوو.."

"چییی!!!!"
سکار بە هاوارەوە وتی

"بەڵێ هێمن بەوە"

"ئایە ئەو باشە؟؟"
سکار وتی

"نازانین"
لیوڤیا وتی

"لەچ نەخۆشخانەیەکن؟؟"
سکار وتی بە نیگەرانیەوە

"ئێستاا بۆتی ئەنێرم"
لیوڤیا وتی و پەیوەندیەکەی داخست و بە نامەیەک ناونیشانی بۆ نارد

"چیبووە سکارر؟؟"
نامجوون وتی

"نیکی توشی ڕوداو بووە"
سکار وتی بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی لێ خوڕی بۆ ئەوەی بە خێرایی بچنە نەخۆشخانە و هەروەها گەشتبوونە نێو جێجو

تەواوی کاتەکە سکار دەستی بە پەنجەرەی ئوتومبێلەکەوە گرتبوو هەوڵیدەدا ئارام ببێتەوەو نامجون زۆربەی کاتەکان دەستێکی دەهێنا بە دەمووچاویدا بۆ سڕینەوەی ئەو دڵۆپە ئاوانەی سەر ڕوخساری
نیکی کوڕێکی بچوک بوو لە خێزانێکی گەورە کە وەک ئەوە وێنا دەکرێ منداڵی ئەوان بێت و لەژێر دەستە گەرمەکانی ئەواندا بەخێو کرابێت سکار کچێک نییە حەز بە بەستنی قژ بکات هەست بە ئاسوودەی دەکات کاتێک قژی لەسەر شانیەتی نەوەک پەستانێکی زۆری کرابێتە سەر بەڵام ئەو تەواویکاتەکە خەریکی یاری کردن بەقژی بوو کاتێک هەموو سەرە سانیەیەک قژی دەبەست و دەیکردەوە ئەو شڵەژاوەو دەیەوێت خۆی بە شتێکەوە خەریک بکات چونکە ڕقی لە گریانە

"تکایە دەتوانین بڕۆینە ژوورەوە؟"
نامجون لە شوێنی ڕۆیشتنە ژوورەوەی ئوتومبێلەکان
لە بەرامبەر پاسەوانەکە وەستابوو

"نەخێر ئێستا کاتی نەخۆشەکان تەواو بووە"
سکار دەیەوێت خۆی ئارام بکاتەوە، بەڵام تازە شتێک
نییە بەناوی ئارامی کاتێک باشترین هاوڕێی لە ژوورەوە لەسەر سیسەمێک بە برینداری خەوتوە

""ئێستا دەهێڵیت یاخوود نا؟"
سکار بە بێزاری گوتی و کاتێک پاسەوانەکە
ویستی سەری بەمانای ناڕازی بجوڵێنێت و مستێکی
پێکەوت لەلایەن سکارەوە بەڕاستی بەزەییم پێیدا دێتەوە جارێک مستێکی بەهەڵە بە ستێلادا کێشا ئەو تا دوو ڕۆژ پەڵەی سەر چاوی لانەچووبو

"پێویستە ببرێتە یەکێک لە ژوورەکانی نەخۆشخانەکە"
نامجون پێکەنینێکی گەمژانەی کرد

بەخێرایی سکار ڕایکرد بەرەو دەرگای پشتەوەو نەخۆشخانەکە چوونکە لە دەرگای پشتەوە پێویستی بە کارتی حساباتی نەخۆشخانەکە هەیە و ئەوانیش دوو کەسی هەڵهاتوون کە لە پاسەوانێکیان داوە

"نامجون پێویستە بەسەر دیوارەکەدا بڕۆینە ژوورەوە"
سکار دەستی لەسەر کەمەری دانابوو

"پێموانییە بیرۆکەیەکی باشبێت"
نامجون نەوە لانەدەرەکەی باپیریەتی

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now