12

39 8 26
                                    

دواجار لەکۆتاییدا گەیشتینە ناو ئەو پاسەی کە پێی دەڕۆێشتین بۆ شوێنی کەمپەکە وە سکار وەک هەموو جارێک سەری لای جامەکەوە دانابوو هیچ شتێکی نەدەگوت ئەو تەنها دەیەوێت چێژ لە دیمەنی سروشت ببینێت مناقەشە بێ ماناکانی سای و ستێلا هەرگیز تەواو نابن کە لەسەر ئەوەیە چۆن وشەیەکی ئینگلیزی دەخوێندرێتەوە ئیڤان و نیک خەریکی کردنی یاری زلەدان بوون وە دەمووچاوی یەکتریان سوور کردبۆیەوە ئەوانەی تریش وەک پاندا خەوتبوون زەختێک زۆر کەوتبۆیە سەر سکار کاتێک گوێی لەو موناقەشە بێمانایەی ستێلا و سای دەبوو لەگەڵ زلە دەنگ بەرزەکانی و ئیڤان و نیک لەکاتی پێکەنینە بەرزەکەیاندا

دواجار سکار گەورەترین هاواری کرد
+هەرچەندە دەنگی بەرز یەکێکە لە دوژمنەکانی ئەو
یەکەمجارە بەو شێوەیە بیبینم

"گەمژەکان کەمێک دەنگتان نزم کەن"
خودایە بۆچی ئەوەندە توڕەیە چاوەکانی سوور
هەڵگەڕاون بەدووری مەبینن نیک ژێری خۆی تەڕ کردبێت

"باشە بۆچی هاوار دەکەیت"
نیک چاوی سوڕاند

"چونکە ئێوە ناتوانن بە ئاماژەی جەستەی تێبگەن"
بەبێزاری گوتی

"خودایە زۆر کیوتیت کە توڕە دەبیت"
کوڵمەکانی سکاریان ڕادەکێشا

"ئیڤان سای!"
ئەمە ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی سکار
ڕقی لە دەستلێدانە بۆ ڕوخسارە نایابەکەی

"خودایە ئێمە کەی دەگەین"
لیوڤیا چاوی دەخوراند

"تەنها پێچکردنەوەیکمان ماوە"
ئەوو کەسە گوتی کە پاسەکەی لێدەخوڕی

واوو ئەو گوێچکەکانی زۆر بەهێزن

"تۆ بێدەنگبەد
جیمین گوتی

"ئەی کێ جواب بداتەوە؟"
سکار گوتی

"من"
زەردەخەنەیەکی لاری کرد

سکاری ویستی جوابی بداتەوە بەڵام شۆفێرەکە پاسەکەی وەستاند بەمهۆیەش سەری دای بە کوشنەکەدا

"نەفرەت"
دەستی بە سەریەوە گرتبوو

"نەخێر ئێستا دەچم ئەو شۆفێرە دەکوژم"
نیک وەک منداڵ توڕە بوبو

"نیک دانیشە کاری منداڵانە مەکە"
سکار وەک دایکی لێی توڕە دەبوو

"هـهـهـ زۆر جوانن"
لیوڤا گوتی

سکار نیگایەکی بکوژانەی بۆ هەڵدا

"سەیرێکی ئەوێوە بکەن گەمژەکان"
سای دەستی بۆ دەرەوە ڕاکێشابوو

جێجو بەڕاستی سەرسامکەرە کاتێک نزیکی بەهار گوڵە خونچەکان دەردەکەون و سەوزاییەکان وەک بەهەشت جوان دەبن کەشووهەوای فێنک و ڕەنگە جوانەکانی پەلکەزێڕینە هەورە پەمەیی و مۆرەکان تێکەڵ بوبو وەک شاکارێکی جوان هەموویان وەک منداڵێک لێیان دەڕوانی بەهێمنی و نەیاندەوییست لەو دیمەنە جوانە دەر بچن کە هەر یەکێکیان لەوانەیە حەز بکەن تابلۆیەک لەو گەڵا ڕەنگاو ڕەنگە خەیاڵییانەی پێشیان درووست بکەن بەڵام لەوانەیە لە هەمان کاتدا پیاوێک بێزارکەر پێویست بکات تەواوی کەشەکە بپچڕێنێت

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin