20

36 9 28
                                    

"سەیرکە سەرنجت تەنها لەسەر کۆدی دەرگاکە بێت"
سکار وتی و هەردووکیان سەیری هەنگاوەکانی دەستی لیهانیان ئەکرد و کاتێک لیهان سەیری چواردەوری کرد کەس دیار نیە دووای ئەوە ویستی کۆدی دەرگاکەی لێبدات

دوو یەک سفڕ پێنج

"تەواو "
نامجوون وتی و چاوەڕێ بوون لیهان بە تەواوەتی دەرچێت لەو ناوەیە و بڕۆنە ژوورەوە کاتێک سەیریان کرد ئەو ڕۆشتووە

ئەوە چوونە نزیکی دەرگاکە و کۆدەکەیان لێدا و بوویەوەو هەنگاویان نا بۆ ژوورەوە

"من سەیری ئەم ناوەیە ئەکەم بۆ ئەوەی بزانم کلیلی دەرگاکە لێرەیە تۆش بڕۆ سەیری ژوری خەوتنەکەی بکە بزانە لە شوێنێکی ئەوێ نیە"
سکار وتی کاتێک هەنگاویان نا بۆ ژوورەوە

"باشە بەڵام ئەم دەستەوانەیە لەدەست بکە با شوێن پەنجەت لەهیچ شوێنێک دەرنەچێت"
نامجوون وتی و دەستەوانەیەکی دابە سکار و خۆشی دانەیەکی تری لەدەست کرد و بەرەو ژوری خەوەکە بەڕێ کەوت

کاتێک سکار چەکمەجەیەکی کردەوە سندوقێکی بچوکی وەک قاسەی دۆزیەوە

"ئەمە چیە"
سکار وتی و دواتر لەو کاتەشدا نامجوون هاتە ئەوێ

"تاکە کلیل لێی بێت ئەم کلیلە بچوکەیەو تاقیم کردەوە بۆ دەرگای ژوورەوە نەبوو"
نامجوون وتی بە بێ هیواییەوە

"بوەستە پێم وابێت ئەم کلیلە هی ئەم سندوقەیە"
سکار وتی و لە نامجوونی وەرگرت و تاقی کردەوە

"بەڵێی کرایەوە'
کاتێک سندوقەکەی کردەوە پڕ بوو لە کلیل لەگەڵ وەرەقەیەک و سەیرێکی نامجوونی کرد

"نەخێر سکار پێم مەڵێ کە ئەبێت هەموو کلیلەکانی ناوی تاقی بکەینەوە بۆ ئەوەی هی دەرگای ژوورەکە بدۆزینەوە"
نامجوون وتی بە ماندووێتیەوە چونکە شەو نەیان توانیوە بە ئاسودەی بخەون

"بەڵام هیچ ڕێگایەکی تر نیە"
سکار وتی

"باشە دەی بابڕۆین بە خێرایی تاقی بکەینەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە"
نامجوون وتی و بەرەو لای دەرگاکە بەڕێ کەوتن و بەیەکەوە بەردەوام بوون لە تاقی کردنەوەی کلیلەکان و زۆربەیانیان تاقی کردەوەو بۆی نەدەبوو

"ئەمە چ دەرگایەکی جادووی نەفرەتیە بە هیچیان نابێتەوە؟"
نامجوون بە توڕەییەوە وتی

"ئەترسم لە کۆتایدا بشی کەینەوە هیچی تێدا نەبێت"
سکار وتی

"ئای هیوایەکی بچوکم هەبوو ئەویشم لەدەست دا بەهۆی ئەم قسەیەتەوە"
نامجوون وتی بە بێزاری و ماندوویەتیەوە

"نەخێر نەخێر پێویستە پۆلیس و لێکۆڵەر بەیەکەوە کارێکی نایاب بکەن و وا بە ئاسانی کۆڵ نەدەن بیرت چوو باشترین پۆلیس و لێکۆڵەری سیئۆلین؟"
سکار وتی بە ئینێرجی و زەردەنەخەنەیەکی لارو متمانە بەخۆ بوونەوە

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now