9

60 12 78
                                    

*نوسەر:پێش ئەمە بەشی هەشتەمم کۆتاییەکەی تۆزێک ئیدیت کرد و دوبارە بیخوێننەوە*

"گەر بیرۆکەیەکی بێ مانایە تکایە مەیڵێ"
نیکی وتی

"بە لایەنی کەمەوە وەک ئەوانەی تۆ بێ مانا نیە"
ئیڤان وتی بە بێزاریەوە و ڕوی کردە ئەوانی تر

"بیرۆکەکانت هیچ کات سەرناگرن و هەمیشە بە سزادانمان کۆتایی دێت لەلایەن لیوڤیاوە"
ستێلا وتی

"بێدەنگ بە و سەرەتا بهێڵن بیڵێم"
ئیڤان بە بێزاریەوە وتی

"دەی باشە بیرۆکەکەت بڵێ بزانین چۆنە"
سکار وتی

باشە سێرکەن
خۆتان ئەزانن بۆ ئەوەی بگەین بە دەرگاکە ئەبێ بە هۆڵەکەدا بڕۆین وە هەمووشیان له هۆڵەکە دانیشتوون و ئەبێ سێ کەستان بچن و سەرقاڵیان بکەن و ئەوانی تریش ئەوکاتەی ئەوان ئاگایان لەوێ نامێنێت ئەڕۆینە دەرەوە وە دواترر زەنگی دەرگاکە لێ ئەدەین و ئەو سێ کەسەش بڵێن ئێمه ئەچین ئەیکەینەوە داوای شیرینیمان کردووەو دواتر ئێوەش بە فێڵی ئەوە وەرن و ئەڕۆینن ئا ئەمەشتان بیر بێت ئەبێ یەکێکتان سویچی ئۆتۆمبێلەکەی باپیرە بهێنن"
ئیڤان وتی

"بەڕاستی براڤۆ"
جەیک چەپڵەکەیەکی لێداا

"ئافەرمم بیرۆکەیەکی نایابە"
سکار وتی

"کەواتە ئەم سێ کەسە کێ ئەبن کە ئەچن؟"
نیکی وتی

"بەدڵنیاییەوە سای و ستێلا باشن لە ڕازی کردنی ئەوانی تر و ئەکت کرد"
ئیڤان وتی

"نەخێرر بۆچی من ئەبێ هەمیشە ببمە قوربانیەکە"
سای وتی

"چونکە تۆ باشی لە ڕازی کردنی ئەوانی تر و قسەی ترمان ناوێت"
سکار وتی

"ئێ کێی تریش باشە لە ئەکت کردن؟"

"تێیهیۆنگ"
جۆنگکووک وتی

"تەواو ئەم سێیانەتان ئەچن وە یەڵە ئێستاش بابچین و خۆمان حازر بکەین و بڕۆینن"

دووای چەند دەقەیەک خۆیان ئامادە کرد و ڤی و ستێلا و سایش بەرەو هۆڵەکە چوون

"لیوڤیاا"
سای وتی بە داماوی

"چیبووە سای؟"
لیوڤیا وتی

"مۆبایلەکەم کەوتۆتە پشت مێزەکەوە و ناتوانم دەری بهێنم ئەتوانی یارمەتیم بدەیت؟"
سای وتی

"باشە کوا لەکوێیە"
لیوڤیا هەڵسایەوەو و لەگەڵ سای چوونە ژورەکەی سای

دوایی ئەوەی لیوڤیا و سای ڕۆشتن ستێلا چووە لای پید نیم

"باپیرە؟"
ستێلا وتی

"بەڵێ کچم؟"
پید نیم وتی

"ئەتوانی فێرم بکەیت چۆن ئەو شیرینیە دروست بکەم کە بە منداڵی بۆت ئەکردین؟"
ستێلا بە زەردەخەنەیەکی فەیکەوە وتی

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now