2

127 24 64
                                    

"ڕاستەکا سکارر لەکوێیە؟"
لیوڤیا وتی

'ئەچمە ژورەکەی بزانم لەوێیە"
ئیڤان وتیی ویستی بەرەو ژورەکەی سکار بچێت

بەڵام پێش ئەوەی ئیڤان بچێتە سەر پەیژەکان سکار هاتە خوارەوە لەسەر پەیژەکان بە چەند جانتایەکی گەورەوە

"ئەوە چیە سکاری ئازیز بەتەمای بار بکەیت بۆ جێجو و بە تەواوەتی نەیەیتەوە؟"
لیوڤیا بە گاڵتەجاریەوە وتی

"چیی یانیی سکارر لەگەڵ ئێمە ناژیی چیترر؟؟"
سای بە دراماتیکیەوە وتیی

"بەداخەوە یانی هیچی تریش خواردنەکانی ئەو ناخۆین؟"
ستێلا بە گریانێکی فەیک و دراماتیکیەوە وتی

"نااا, یانی هیچی تر کەس لەگەڵم لە درەنگی شەودا نایەت بۆ کەنار دەریا و ماڕکێت؟"
ئیڤان وتی

"بێدەنگگگ
بەڕاستی ئەکتەرێکی باشن ئافەرمم بۆ ئێوە یانی وا بیر ئەکەنەوە من وا بە ئاسانی بڕۆم؟؟ بەداخەوە نەمزانیبوو وا لێم بێزارنن هەرخۆی ئەمزانی زیادەم"
سکار برۆیەکی بڵند کرد و وتی

دواترر هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین و ئاشت کردنەوەی سکارر و لە کۆتایدا چونە نێو ئۆتۆمبێلەکە

"نەخێرر خۆم ئەچمە لای پەنجەرەکە"
ئیڤان وتی

"نەخێرر ئێرە هەمیشە شوێنی من بووە"
سای وتی

"بێدەنگ ئەبن یان پەشیمان ببمەوە و نەچین هاا؟؟"
لیوڤیا بە توڕەیی وتی کاتێک لە شوێنی شۆفێر دانیشتبوو چونکە ئەو ئۆتۆمبێلەکەی لێ ئەخوڕی

"باشە تەواوو من یەمە نێوانتان سایجین هەڵسە تۆش وەرە شوێنی من"
ستێلا وتی و هەڵسا لە شوێنی پەنجەرەکە و سایجین هاتە شوێنی ئەو

"شکور ئەمجارەش کێشەکەمان حەل کرد"
لیوڤیا چاوی سوڕاند و دەستی کرد بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە

سکاریش بە بێزاری و بێدەنگیەوە لە شوێنی سەکنەکە دانیشت بوو و چاوەکانی داخست بوو چاوەڕێی تەواو بوونی مناقەشەکانیان بوو

لە ڕێگاکەدا کاتێک گەشتنە نێو دوورگەی جێجو لە یەکەم ساتەوە ئەتوانیی بۆنی سروشتەکە بکەیت و گەڵا و دارە سەوزەکان کە لە ڕێگاکەدا پێیدا تێپەڕ ئەبیت و ڕوناکی خۆرەکە کە لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەوە ئەهاتە ژورەوە و ئاسمان بە تەواوەتی سەرنج ڕاکێش دیار بوو

"ئیڤان کامێرەکەتت هێناوە؟ من ئەوەی خۆمم بیرچوو ئاسمان زۆرر جوانە ئەمەوێ وێنەی بگرم لەگەڵ سروشتەکە"
سکار وتی کاتێک چاوی لەسەر سروشت ئاسمانەکە لانەدەدا

"بەڵێێ هێناومە ئەوەتا"
کامێرەکەی پێدا

دواترر چەند وێنەیەکی سروشت و ئاسمانیان گرت

"ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنە لیوڤیاا ئەمەوێێ لێرە وێنەیەک بگرم"

ستێلا وتی کاتێک کاتێک ئەم دیمەنە سەرنج ڕاکێشەی بینی/

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now