18

37 9 17
                                    

"ئەتوانم پرسیارێک بکەم؟"
سکار وتی

"بەدڵنیاییەوە"
سان وتی

"بۆچی لەوەتەی هاتوویتە ئێرە نامۆ دەردەکەوی ئایە نیکی شتێکی کردووە دوبارە؟ یاخود ئایە نائاسوودەیت لێرە؟"
سکار وتی و بە جدیەوە پرسیاری لە تێسان کرد

"نەخێر هیچی وانیە و تەنها ماندووم"
تێسان وتی

"کەواتە بڕۆ بخەوە"
سکار وتی

"بەڵێ پێویستە وابکەم شەوت شاد"
تێسان وتی و چویە ژوورەکەی نامجوونیش دووای ئەو وتی ئەچمە دەستشۆر و چووە لای تێسان

"باشە ئێستا کە هەموویان سەرقاڵن و گوێم گرتووە بۆمی باسکەیت"
نامجوون وتی و لەسەر قەنەفەی ژوورەکەی ئەو دانیشت و تێسانیش بەرامبەری

باشە ئەوە ئەوکاتە ڕویدا کە من و خوشکەکەم لە گەڕەکەکە بەشەڕ هاتین بەهۆی ئەوەی منی تاوان بار ئەکرد بەهۆی ئەوەی دایکم و باوکمان بەهۆی منەوە مردوون و گەر ئەوان لە ژیان بوایان ئەو دڵخۆش ئەبوو و هەرگیز برایەکی وەکو من خراپی نەدەبوو چونکە گەر بیرت بێت بۆم باسکردنی لەو ڕۆژەی هەشتەم ساڵیادی لە دایک بوونم بوو دایکمو باوکم لە شەوێکی باراناویدا چون دیاری بۆمن بکڕن و لە ڕێگا بەهۆی زۆری باران بارینەوە ڕوداو ڕویدا و هەردووکیان مردن و لەوکاتەوە ئەرکی خوشکە سێ ساڵەکەشم کەوتە ئەستۆی من هەر بەڕاست ئەو خوشکەمی کە لە سێ ساڵیەوە بەخێوم کرد لە کاتێکدا ئەوکاتە منداڵێکی نۆ ساڵ بووم ئایە ئەتوانم بیکوژم؟"
تێسان وتی بە چاوێکی پڕ لە گریانەوە نە نەیدەتوانی فرمێسکەکانی ئازاد بکات و بێنە خوارەوە لەنێو چاوەکانی

"نەخێر ئەزانم باوەڕت پێ ئەکەم باشە دواتر چی ڕویدا"
نامجوون وتی

"دواترر منیش بە توڕەییەوە وتم بەڵێ من ئەوانم کوشت و بەهۆی منەوە مردن و تۆش ئەکوژم و ئەتنێرمە لای ئەوان ئەوکاتە بەڕاستی زۆرر توڕە بووم و قسەکانیشم تەنها لەتاو دڵتەنگی و توڕەییمەوە کرد و دواتر ئەویش لەوێ ڕۆشت و تا دوو ڕۆژ ونبوو و زۆر بەدوای گەڕام و نەمدۆزیەوە تا ڕۆژێک هاتمەوە ماڵەوە و بینیم لەبەردەم دەرگاکە کەوتووەو و لەنێو خوێندا نقووم بووە بانگی پۆلیسو ئەمبوڵانسم کرد و هاتن لە کاتێکدا من لە نەخۆشخانە نیگەرانی خوشکەکەم بووم و لە هەمان کاتدا دوو هەواڵی ناخۆشم پێگەشت ئەمەش ئەمانە بوون دکتۆرەکە هات و وتی خوشکەکەت لەدەست دا و پۆلیسەکەش هاتو وتی تاوانباری بە کوشتنی خوشکەکەت کاتێک لێکۆڵینەوەیان کردبوو دەرکەوتبوو چەقۆکەی من لەنێو چاکەتەکەی ئەودا بووە بە خوێنەوەو شوێن پەنجەی منی لەسەر بووەو دراوسێکانیش ئەمڕۆژەی شەڕمان کرد گوێیان لێبووەو هەموو شتێکیان بۆ پۆلیس باس کردووە لە ڕاستیدا شتەکان بە تەواوەتی زۆر ڕاستەقینە دیار بوون و تەنانەت شۆک بوبوم چۆن ئەکرێت شوێن پەنجەی من لەسەر چەقۆکە بێت و خوشکەکەی منی پێ کوژرابێت؟ تا ئێستاش دەرنەکەوتووە چۆن ئەمە ڕویداوەو منیش تاوانبار کراوم بە کوشتنی خوشکەکەم"
تێسان وتی و چیتر نەیتوانی فرمێسکەکانی ڕابگرێت و کەوتنە خوارەوە

ڕەمەزان لەگەڵ حاجی پید نیم و نەوەکانیWhere stories live. Discover now