𝑃𝑎𝑟𝑡(27)

309 54 9
                                    

های..🖤

جۆنگکووک زۆر توڕەبوو بەم قسەیەی ڕۆز کردی بۆیە
هەوڵی دا بەرەو ڕووی بچێ بەڵام ئێلارا قۆڵی گرت

ڕۆز:وای بۆچی دەیگریت دەترسیت بەهۆی تۆوە
دەست لەئافرەتێک بەرز بکاتەوە
بەگاڵتەجاڕییەوە

جۆنگکووک:تۆ کارت چییە لێرە واتا تۆ بوویت ئەم
وێنانەت بڵاو کردەوە
بەتوڕەیی

ڕۆز:سەیرکەن خۆی دانی پیانا کەوا ماوەیێکی زۆرە
پێکەوەن
کاتێک سەیری دەوروبەری دەکرد

جۆنگکووک:بەڵێ ئێمە پێکەوەبووین وە..ئێستاش هەر
پێکەوەین هەرگیز لەیەکتر دوورناکەوینەوە
دەستی ئێلارای گرت

ئێلارا:جۆنگکووک لەبەر ئەم کارمەندانە دەستت..
قسەکەی بڕی

جۆنگکووک:ناچارنین هیچ شتێک بشارینەوە..هێی
پاسەوان ئەم ئافرەتە فڕێدەنە دەرەوە
کە ئاماژەی بە ڕۆز دا

ڕۆز:بوەستن چیدەکەن خۆم دەڕۆم..تۆ کەسێکی زۆر
بێ شەرمیت ئێلارا چونکە..
قسەکەی تەواونەکرد ئێلارا زلەیێکی لێدا

ئێلارا:گەر بێدەنگ بم مانای ئەوەنییە دەتوانی بەدڵی
خۆت بێ ڕێزیم بەرامبەر بکەی تێگەشتی
بەهاوارەوە وتی

ڕۆز هیچی نەوت و ئەوێی جێهێشت

ئێلارا:بەڵێ هاوڕێیان ئەوە ڕاستە کە من و جۆنگکووک پێکەوەین..پێویستە ئێوەش لەمە ڕابێن
بەبوێرییەوە وتی و جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد

جۆنگکووک:ئەمەیە شازادەکەی من
بەهێمنی وتی

دواتر هەرکەسەو ڕۆشتە سەر کارەکەی خۆی و هەمووان
کاری خۆیان دەکرد بەبێدەنگی ئێلارا ئاسوودەبوو
بەمە دوای کەمێک بینی سانا دێتە ژوورەوە
"هێی ئێلارا"
بەڕاکردنەوە هات بۆ لای

ئێلارا:هێواش کچم خۆ ڕاناکەم!!
بەئاسایی

سانا:گەمژە بۆچی وەڵامم نادەیتەوە؟؟
بەکەمێک توڕەییەوە

ئێلارا:دڵتەنگ بووم لەبەر ئەوە
بەسادەیی وتی

سانا:چۆن ئەمە ڕوویدا بۆمی باسکە
بەهێمنی وتی

ئێلارا هەموو ئەو ڕووداوانەی باسکرد کە ڕوویدا وە
پێی وت ڕۆز وایکردووە و کەمێک بەر لەئێستا
لێرە بووە

سانا:یاا لەم بێ ڕەوشتە چۆن لەڕووی هاتووە بێ
بۆ ئێرە..وە بڵێ من وامکردووە
بەبێ باوەڕییەوە

𝐈𝐭'𝐬 𝐧𝐨𝐭 𝐢𝐦𝐩𝐨𝐬𝐬𝐢𝐛𝐥𝐞..ᥫᩣWhere stories live. Discover now